لە 48 سەعاتی داهاتوودا، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا، هاوکات پلەکانی گەرما بەبەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ،  دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژئاوا و باکوری هەرێم.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ، دوو بۆ سێ پلەی تر بەرزتر دەبنەوە.