بەهۆی دزەكردن لە تانكییەكی مادەی كیمیایی ژەهراوی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا 40 هەزار كەس گواسترانەوە
لازیا عەلی
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦
بەهۆی دزەكردن لە تانكییەكی مادەی كیمیایی ژەهراوی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا، 40 هەزار كەس ماڵەكانیان چۆڵكرد.
كریگ كۆڤی، سەرۆكی دەستەی ئاگركوژێنەوە لە كەرتی ئۆرەنج رایگەیاند، زیاتر لە 40 هەزار كەس لە چەند شارێكی باشووری كالیفۆرنیا گواستراونەتەوە، چونكە تانكییەكی ماددەی كیمیایی لە دامەزراوەیەكی فڕۆكەوانی لە مەترسی داڕمان یان تەقینەوەدایە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كە تانكییەكە نزیكەی 7 هەزار گالۆن ماددەی میساكریلاتی تێدایە كە زۆر زوو دەسووتێت و بۆ دروستكردنی پلاستیك بەكاردێت، هەروەها تیمی فریاگوزاری كار بۆ ساردكردنەوەی تانكییەكە و كەمكردنەوەی مەترسییەكان دەكەن بۆ رێگریكردن لە تەقینەوەیەك كە رەنگە بگاتە تانكییەكانی تریش.
راشیگەیاند تا ئێستا هیچ برینداربوونێك تۆمار نەكراوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری دزەكردنی سیستەمی ساردكردنەوە تەنكییەكە بەردەوامە.



