رابەری دروزەكانی سوریا: جیابوونەوەمان لە دیمەشق بڕیاری كۆتاییە
هادی
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦
رابەری دروزەكانی سوریا دەڵێت، جیابونەوەیان لە دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق بڕیاری كۆتاییە، لەبەرئەوەی پێكەوەژیان لە سوریا بووەتە ئەستەم و مەحاڵ.
حیكمەت هیجری رابەری رۆحی دروزەكانی سوریا رایگەیاند، پێكهێنانی ئیدارەیەكی خۆبەڕێوبەریی لە ناوچەی جەبەل بەشان و جیابوونەوەی تەواو لە حكومەتی دیمەشق، بڕیاری كۆتایی دروزەكانە، چونكە پێكەوەژیان بووەتە مەحاڵ و مافی چارەی خۆنووسینیش دانووستانی لەسەر ناكرێت.
رابەری رۆحی دروزەكانی سوریا حكومەتەكەی ئەحمەد شەرعی بە تیرۆریست ناوبرد و داواشیكرد دیمەشق پابەند بێت بە ئاگربەستی تەمموزی 2025 بۆ ئازادكردنی رفێندراوان و كۆتاییهێنان بە گەمارۆی ئابووری سەر ناوچەكە دروزنشینەكان.



