ئێران کایەی ئاسمانی خۆی لە رۆژئاوای وڵاتەکەی دادەخات
سەوسەن سەید
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، داخستنی کایەی ئاسمانی خۆی لە رۆژئاوای وڵاتەکەی راگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: کایەی ئاسمانی داخراوە لەگەڵ سنووردارکردنی جووڵەی فڕین.
لە هەمان کاتدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە گوایە هیچ هۆشدارییەک سەبارەت بە داخستنی ئاسمانی رۆژئاوای وڵاتەکە دەرچووبێت.
دەستەکە دەڵێت: بڕیاردراوە کاتەکانی کارکردن لە هەردوو فڕۆکەخانەی مێهرئاباد و ئیمام خومەینی لە تاران تا کاتژمێر 9:30ی شەو درێژ بکرێتەوە، روونیشیکردەوە: ئەم رێکارانە لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی جووڵەی ئاسمانی و گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغی کارکردنی فڕۆکەخانەکاندایە.



