بەهای ئەو دوو فڕۆكەی جەنگیەی ئەمریكا لەكاتی نمایشدا تێكشكان 136 ملیۆن دۆلار بووە
یەحیا
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٦
لەكاتی نمایشێكی ئاسمانی لە ویلایەتی ئایداهۆی ئەمریكا، دوو فڕۆكەی جەنگیی ئەمریكا بە بەهای 136 ملیۆن دۆلار بەیەكیاندا كێشاو تێكشان.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی فڕۆكەكان لە ئاسمان تێكشكاون، بەڵام چوار فڕۆكەوانەكەیان بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە.
سەرەڕای ئەوەی رووداوەكە لە 17ی ئەم مانگە روویداوە، بەڵام لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە تێچووی دارایی ئەم نمایشە سەربازییە زۆر لە قازانجە پیشەییەكەی زیاتر بووە، لەگەڵ ئەوەشدا رووداوەكە مشتومڕی زۆر لەسەر هۆكاری سەركێشیكردنی پێنتاگۆن بە فڕۆكە گرانبەهاكان و ژیانی فڕۆكەوانان لە پێناو كاتبەسەربردن دروستكردووە.
بەپێی توێژینەوەیەكی ساڵی 2012 تێچووی تیمی نمایشی ئاسمانیی هێزی دەریایی ئەمریك، نزیكەی 98 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە، لە كاتێكدا داهاتی راكێشانی گەنجان بۆ ناو سوپا تەنیا یەك ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش واتە زیانی دارایی بە ڕێژەی 99% بووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، لێپرسراوانی پێشووی سوپا جەخت دەكەنەوە كە پێنتاگۆن ئەم نمایشە ئاسمانییانە بە پێویست دەزانێت بۆ نیشاندانی هێز و كارامەیی سوپا و هاندانی خەڵك بۆ خزمەتی سەربازی، سەرەڕای ئەو مەترسییە گەورانەی كە لە رابردوودا بوونەتە هۆی چەندین رووداوی كوشندە.



