عیراق

مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، لە دوای دابەزاندی بەھای دیناری عێراقییەوە بڕی یەدەگی دراوی قورسی بیانی لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە بۆ ٦٤ ملیار دۆلار بەزبووەتەوە. وتیشی، بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئێستادا ئابووری عێراق باشتر بووە.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەش کردووە، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز، بەڵام بڕی ئەو قەرزەی ئاشکرا نەکرد کە بەنیازن وەریبگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند، لە دوای دابەزاندی بەھای دیناری عێراقییەوە بڕی یەدەگی دراوی قورسی بیانی لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە بۆ ٦٤ ملیار دۆلار بەزبووەتەوە.

وتیشی، بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئێستادا ئابووری عێراق باشتر بووە. پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەش کردووە، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز، بەڵام بڕی ئەو قەرزەی ئاشکرا نەکرد کە بەنیازن وەریبگرن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکەدا دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە وادەی بڕیاردان لەسەر داواکارییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنە شیعەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دوا بخرێت.


ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا ھاوپەیمانی فەتح بەڵگەنامەی زیاتر دەخاتەڕوو سەبارەت بەو ساختەکارییەی لە ھەڵبژاردن ئەنجامدراون، تا لەو رێیەوە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، وەفدێکی وەزارەتی کۆچ بە سەرۆکایەتی کەریم نوری بریکاری وەزیر، لە پۆڵەندان بۆ چارەسەکردنی کێشەی کۆچبەران، راشیگەیاند، ھێشتا زیاتر لە ٤ ھەزار کۆچبەر، لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و وەک وەزارەت لەگەڵ گەڕاندنەوەی بە زۆری کۆچبەران نین، بەڵکو دەیانەوێت کۆچبەران بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق.
تائێستا زیاتر لە ٣ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەری عێراقی کە زۆرینەیان کوردن، لە بێلاڕوسەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەکان، لە خشتەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی نیشتیمانی مینسکی پایتەختی بێلاڕوس گەشتێکی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ بەغداد رێکخراوە و بڕیارە نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر بگەڕێنەوە.
لە ماوەی رابردوودا ٣ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە لە سنوری نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە بە ٩ کاروان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی ھەولێرەوە گەڕێندراونەتەوە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەگەڵ یادی تێپەربوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقدا ، ئەمرۆ بە بەشداری ژمارەیەک لە کەسایەتیە سیاسی و دیارەکان ، لە شاری بەغداد کتێبخانەی دکتۆر ئەحمەد چەلەبی دەکرێتەوە . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری ڕۆشنبیری عێراق و دکتۆر لەتیف ڕەشید سیاسەتمەدار کورد و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و کەسایەتی سیاسی تری عێراق بەشداری کردنەوەی کتێبخانەکەیان کرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاری بنەماڵەی دکتۆر ئەحمەد چەلەبی خوێنرایەوە و مستەفا کازمی و وەزیری ڕۆشنبیریش وتاریان پێشکەش کرد.


دکتۆر ئەحمەد چەلەبی کەسایەتییەکی دیاری عێراق بووە و ڕۆڵی لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس و بنیادنانی عێراقی نوێ ھەبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە



لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە لەپێناو پاراستن و بەدیھێنانی بەرژەوەندی گشتی.

جەختیشکرایەوە کە؛ پێویستە ھەمووان رۆڵی  خۆیان ببینن لەخێراترکردنی ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆی  پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەجۆرێک کەلەبەرژەوەندی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف ١٦، حەوت ھێرشی ئاسمانیان لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە کە لە رێیەوە پێنج مۆڵگەی داعش کراونەتە ئامانج، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بۆ ئەنجامی ئەو بۆردومانانە نەکراوە.


پێشتریش ھێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری عێراق، لە ناوچەی متەیبیجە لە خۆرھەڵاتی سەڵاحەدین، ئۆپراسیۆنێکیان دژی شانە نوستوەکانی داعش ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھاوکاری باش لە نێوان ھەرێم و حکومەتی عێراقدا ھەیە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و دابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران. 


وتیشی، لەبارەی ئاسایشی خۆراکیش بە ھەمان شێوە ھەماھەنگیی باش لە نێوان ھەردولادا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵات ٢٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ٨٠ کەسیان لە ھەرێمی کوردستان بوون.


ھەروەھا ٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە کە پێنجیان لە ھەرێمی کوردستان و یەکێکیش لە شاری کەربەلا بووە. لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨.٤٪ی کۆی تووشبووان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، جۆو بایدن "ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی" باڵیۆزی وڵاتەکەی لە "کوەیت" دیاریکردووە بۆ شوێنگرەوەی "ماتیۆ تۆلەر" باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی تەمەنی ٦٥ ساڵە و شارەزای بواری تیرۆر و کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ئەلینا لە ساڵی ٢٠٠٣ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردووە و چەند پۆستێکی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەڕێوەبردووە و جگە لەوەش بۆ ماوەی ١٠ ساڵ وەک توێژەر لە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا "سی ئای ئەی" کاریکردووە، وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئەلیناوە ھاوکات دەبێت لەگەڵ کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا ھیتی نەقیبی دەرمانسازانی عێراق ڕاگەیاندووە، سەندیکاکەیان دەستیکردووە بە پشکنینی دەرمانخانەکان بۆ دڵنیابوون لە شوێن و مۆڵەت و نرخەکانیان.


ھیتی دەشڵێت، ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە نوێیە کە سەندیکاکەیان بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا دەیسەپێنێت، ئامانج لێی ڕێنمایی و بەھێزکردنی کەرتی دەرمانە لە وڵاتدا.


جەختیشیکردەوە، خزمەتگوزاری (جی پی ئێس) دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی دەرمانەکان و بەھێزکردنی خزمەتگوزاری بواری دەرمانخانە لە عێراقدا.


وتیشی بەھۆی ئەو خزمەتگوزارییەوە توانراوە دەرمانخانەی وەھمی و بێ مۆڵەت ئاشکرا بکرێت، کە بە دیاردەیەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر تەندروستی ھاوڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژەنەڕاڵ کێنێز مەکێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرباری گۆڕانی ئەرکی ھێزەکانیان لە عێراق بۆ ئەرکی ڕاوێژکاری، بەڵام بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی ئاسمانی و ھاوکاری تری سەربازی بۆ شەڕی دژی داعش.


وتیشی، گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت ھەموو ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە، بەڵام ئەمریکا ناکێشتەوە، چونکە ھێشتا عێراقییەکان دەیانەوێت ئەمریکا بمێنێتەوە و تاکو ئەو خواستەش ھەبێت دەتوانن پێکەوە کار بکەن.


ژەنەڕاڵ مەکێنزی، لە بارەی زیادبوونی پەلامارەکانی داعشەوە ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش بەردەوام دەبن لە ھەڕەشەکانیان لە عێراق و گرووپەکەش بەردەوام دەبێت لە خۆڕێکسختنەوە، بەڵام ڕەنگە لە ژێر ناوی جیاوازدا و چارەسەریش ئەوەیە کە ڕێگە نەدرێت، داعش لەگەڵ گرووپەکانی تر لە سەرانسەری جیھاندا، یەکبگرێت و بەھێزتر و مەترسیدارتر ببێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، پلاسخارت لە سەردانەکەیدا بۆ  نەجەف ھەوڵیداوە چاوی بە سیستانی بکەوێت، بەڵام سیستانی رەتیکردوەتەوە. 


لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان ھەڵوێستەکەی سیستانییان بە مێژوویی وەسفکردووە و بە رەتکردنەوەی ساختەکارییەکانیان داناوە. 


راگەیەنراوی لیژنەکە لە کاتێکدایە کە نوسینگەی سیسیتانی ھیچ روونکردنەوەیەکی لەوباریەوە نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ۱۰ی ئەمشەو چەکدارانی داعش کە ژمارەیان چوار چەکدار بوو تەقەیان لەبازگەی دووبز- سەرگەڕان کردووە، بازگەکە دەکەوێتە دەروازەی ناحیەی سەرگەڕانەوە.

وتیشی، لەلایەن پاسەوانانی بازگەکەوە وەڵام دراونەتەوە و چەکدارەکان ھەڵھاتوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر چاوەیەکی تایبەتەوە پێیاندراوە ئەو بازگەیەی پەلامار دراوە ھاوبەشە لەنێوان لیوای ١٤ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا و پۆلیسی ناوخۆیی سەرگەران.

ئاشکراشیکرد، پەلامارەکە بێ زیان بووە و لەئێستادا بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...340341342343344...402