ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، پلاسخارت لە سەردانەکەیدا بۆ نەجەف ھەوڵیداوە چاوی بە سیستانی بکەوێت، بەڵام سیستانی رەتیکردوەتەوە.
لیژنەی رێکخستنی خۆپیشاندانەکان ھەڵوێستەکەی سیستانییان بە مێژوویی وەسفکردووە و بە رەتکردنەوەی ساختەکارییەکانیان داناوە.
راگەیەنراوی لیژنەکە لە کاتێکدایە کە نوسینگەی سیسیتانی ھیچ روونکردنەوەیەکی لەوباریەوە نەداوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ۱۰ی ئەمشەو چەکدارانی داعش کە ژمارەیان چوار چەکدار بوو تەقەیان لەبازگەی دووبز- سەرگەڕان کردووە، بازگەکە دەکەوێتە دەروازەی ناحیەی سەرگەڕانەوە.
وتیشی، لەلایەن پاسەوانانی بازگەکەوە وەڵام دراونەتەوە و چەکدارەکان ھەڵھاتوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەر چاوەیەکی تایبەتەوە پێیاندراوە ئەو بازگەیەی پەلامار دراوە ھاوبەشە لەنێوان لیوای ١٤ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا و پۆلیسی ناوخۆیی سەرگەران.
ئاشکراشیکرد، پەلامارەکە بێ زیان بووە و لەئێستادا بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە.
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئەمرۆ خولێکی تری دانوستانەکانیان لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتاییھاتووە و بە رەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانان و کشانەوەیان لە وڵاتەکە رادەگەیەنن، وتیشی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بواری راھێنان و راوێژکاری بەردەوام دەبێت.
ئەوە لەکاتێکدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا لە عێراق نامێنێت.
لیوا روكن "رەعد مەحمود عەبد" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە رایگەیاند، كار دەكەن بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان ناوچەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، "عەمید دلێر" فەرماندەی لیوای" سێ"ی هێزی پێشمەرگەش رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكەیان بە هەماهەنگی سوپای عێراقە و بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەرەو پێشی دەبەن.
لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی لە قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە ھاوڵاتییەکی ئێزدی گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئیدانەی ئەو کارە دەکەن و بە توندی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیاوە رەتدەکەنەوە. رۆژی سێ شەممە میدیاکان بەو شێوە بڵاویان کردەوە کە لە بۆردومانەکەدا ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال لە بۆردومانەکەدا کوژراوە و دوو منداڵیش کە لە ئۆتۆمبێلکەدا لەگەڵیدا بوون بریندار بوون.
عەباس ماھیر، قائیمقامی قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند، کۆنتێنەرێک دزراوە کە ١٠٠ بۆمبی ھێشوویی تێدایە و بەو ھۆیەوە ھێزە ئەمنییەکان باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.
وتیشی، کۆنتێنەرەکە لەناو کۆگایەکی کۆمپانیایەکی تایبەت بە ھەڵگرتنەوەی مین بووە و ئەو کەسانەی بردوویانە پێیان وابووە خاڵییە و ویستوویانە بیبەن و وەک ئاسنی وەردە بیفرۆشن.
باسی لەوەش کرد، ئەو کۆنتەینەرە لەناو کۆمەڵێک کۆنتەینەری دیکەدا بووە کە بۆ لەناوبردن دانراوە و لە ئێستادا کۆنتەینەرەکە لەلایەن ئەو کەسانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرۆکی شارەوانی زوبێر داوا لە ھاولاتیان دەکات ھەر زانیارییەکیان ھەیە دەربارەی کۆنتێنەرەکە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان بەھۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک نەخۆشخانەی فێرکاریی بەسڕە لە ناوەندی شاری بەسڕە، چوار ھاوڵاتی کوژراون و چواری تریش بریندار بوون.
ئەسعەد عیدانی پارێزگای بەسڕە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و تیرۆرستانی داعش لە پشت تەقینەوەکەوەن، ھاوکات باری نائاسایی لە بەسڕە ڕاگەیەندرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگاکانی نزیک ناوچەی تەقینەوەکەیان داخستووە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێشخستنی دابەشکردنی مووچە بەھۆی کۆتایی ھاتنی ساڵی دارایی ٢٠٢١ و پرۆسەی وردبینیکردنی حساباتی کۆتایی ئەمساڵە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رٍۆژی ٢٥ی مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە، وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی موچە و تا ئێستا چەند وەزارەت و دەستەیەک موچەیان وەرگرتووە، ھەر کاتێکیش ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا گەیشت، لیستی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان ڕادەگەیەندرێت.