دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە تایبەتبوو بە گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی عێراق، موقتەدا سەدر تویتێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە قسەکانی جینین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی ئەوەی لە عێراق روودەدات گەندەڵییە و ھەنگاوی یەکەم بۆ چاکسازی بەشدارینەکردنی دەموچاوە کۆنەکان و حزبەکانیانە لە حکومەتی داھاتوو.

وتیشی، بە دیالۆگ رازییە ئەگەر ئاشکرا بێت و لەپێناو دوورخستنەوەی ھەموو بەشدارانی پرۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنەکانی رابردوو بێت و گەندەڵکاران لەلایەن دادگایەکی پاکەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

ھەروەھا سەدر ستایشی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لەبەرامبەر بۆردومانەکان و داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد رێز لە سەروەری عێراق بگرن.
لە کۆتایشدا رێبەری رەوتی سەدر، سوپاسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ وتەکانی و داوای لێکرد لە سەر ھەڵوێستی بێلایەنی بەردەوام بێت.