بە پێی بڕیارەکە، بۆ ماوەی ١٢٠ ڕۆژی تر ڕێگە بە عێراق دەدرێت کارەبا لە ئێرانەوە ھاوردە بکات بە بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ھیچ سزایەک ببێتەوە، ھۆکاری بڕیارەکەش بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە عێراق شکستی ھێناوە لەوەی لە بەرھەمھێنانی کارەبادا پشت بە خۆی ببەستێت.
لە دابینکردنی کارەبادا، عێراق تا ڕادەیەکی زۆر پشت بە ئێران دەبەستێت، بۆیە تا ئێستا چەند جارێک ئەمریکا ماوەی لێبوردنی عێراقی لە ھاوردەکردنی کارەبا لە ئێرانەوە درێژ کردووەتەوە، لە ئێستاشدا عێراق دانوستانی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بە تایبەتی سعودیە دەستپێکردووە بۆ ئەوەی تۆڕی کارەبا بە سیستمی کارەبای کەنداوەوە ببەستێتەوە.
"ڕیاز حەلفی" بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا توانای بەرەنگاربونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکەیان نەبێت کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە، بۆیە پێویستە ژمارەیەکی زیاتر لە ھاووڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
عەلی بەلداوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانیش لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، خشتەیەکی ھەفتانە ھەیە بۆ گەیشتنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بە عێراق و تا کۆتایی ئەمساڵ ٣٦ ملیۆن دۆزی تری ڤاکسین دەگاتە عێراق.
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراق لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا کۆتایی نەھاتووە و بەردەوام دەبن لە گەڕاندنەوەیان، تا ئێستاش سەرکەوتووبوون لە گەڕاندنەوەی زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ کەس کە زۆرینەیان کوردن.
وتیشی، زانیارییان نییە لە بارەی ئەو کۆچبەرانەی تا ئێستا لە سنورەکانی بێلاروس ماونەتەوە، چونکە زۆرینەیان بە نایاسایی لە تورکیاوە کۆچیان کردووە، بەڵام وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەریان و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق، حەوتەمین کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و ھەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، کە ژمارەیان نزیکەی ٤٣٠ کۆچبەرە.
بە پێی زانیارییەکان ناو تۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقین بەردەوامە، بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کۆچبەر گەڕاونەتەوە کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانی یەک تا چواری ھێزی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و ژمارەیەک لە فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی یەکخستنی ھەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکان و بەھێزکردنی ستراتیژییەتی ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ئەمنی و سەربازی لە ناوچەکانی ھەماھەنگی ئەمنی نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند.
ھەردوولا رێککەوتن لەسەر بەھێزکردنی کاری ھەواڵگری و زیادکردنی ھەماھەنگییەکان لە نێوان ھێزەکانی ھەرێم و ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان و رێگریکردن لە روودانیان.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەماھەنگییەکان لەگەڵ ھێزە دۆستەکان لەچوارچێوەی پشتیوانی لۆجستی و یەکخستنی ھەواڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان لەنێوان فەرماندە ئەمنی و سەربازییە ھاوبەشەکان بۆ دانانی تێڕوانینێکی روون بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لە شاری بەغداد، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان دەکەن و فەرماندەی میحوەرەکان و ژمارەیەک فەرماندەی ئەمنی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.
وتیشی، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە زیادبوونی جموجوڵ و پەلامارەکانی داعش و تاوتوێی زیادکردنی ھەماھەنگی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش دەکەن، بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.
ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە ماوەی یەک ھەفتەدا داعش چوار پەلاماری لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ و قەزای کفری و چیای قەرەچووغ ئەنجامداوە و بەھۆیانەوە ١٨ پێشمەرگە و ھاوڵاتی شەھید بوون.
ھیشام روکابی بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی مالیکی لە تویتەر بڵاویکردەوە، سەدر لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانەوە میوانداری دەکرێت و ھیچ زانیارییەکی تری نەخستووەتەڕوو.
بەشێک لە سەرچاوەکانی ھەواڵیش رایانگەیاندووە، سەدر داوای لە سەرکردەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا کردووە کە لە نەجەف کۆببنەوە، ئەوەش وەک ھەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان سەبارەت بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دادەنرێت.
ھانی عەقابی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، لە رێی ئەنجامدانی پشکنین بۆ ھەموو ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەرێنەوە، رێگری دەکەن لە گەیشتنی جۆری نوێی کۆرۆنا "ئۆمیکرۆن"بۆ عێراق و ھاوکات ھەڵمەتەکانی بەکارھێنانی ڤاکسینیشیان فراوان کردوە و تا کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی ئەو کەسانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە دەگاتە ٨ ملیۆن و ژمارەی ئەوانەش کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتوە دەگاتە ٥ ملیۆن کەس.
وەزیری تەندروستی عێراق دوپاتیشیکردۆتەوە، بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جارێکی تر قەدەغەی ھاتوچۆ راناگەیەندرێت، چونکە کاریگەری لەسەر ئابوری و ژیانی ھاوڵاتیان دروست دەکات، باشترین رێگاش بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەکارھێنانی ڤاکسینە.
ئیئتلافی وەتەنیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن رەتدەکانەوە و قبوڵکردنی ئەنجامەکان دابەشبوونی سیاسی و ئاڵۆزی و پشێوی لەسەرجەم بوارەکاندا زیاتر دەکات.
راشیگەیاندووە، چاودێرانی نێودەوڵەتی رۆڵی تەماشاکەریان بینیوە و رێکارە یاساییەکان بۆ تانەدان دەگرنەبەر.
ئیئتلافی وەتەنیە جەتیکردووەتەوە، ھەموو ئەو ھۆشدارییانەی داویان لەسەر کۆمیسیۆن راست دەرچوون و کۆمیسیۆن توانای ئیدارەدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی لەدەستدا.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر دوایین پێشھاتەکانی وڵاتەکە و ئەنجامی ھەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی دۆستانە تاوتوێ کردووە.
ھاوکات "فەلاح خەفاجی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەکەی بە کۆبوونەوەی لوتکە و مێژوویی وەسف کردووە و رایگەیاند، ھەمووان چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی و لێکتێگەیشتنن بۆ ئاسانکاری پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.
میدیاکانی عێراقیش لە چەند سەرچاوەیەکەوە باسیان لەوە کردووە، لەو کۆبوونەوەیە رێککەوتن کراوە کە ویلایەتی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژ نەکرێتەوە و سەرۆک وەزیرانی داھاتوو بە تەوافوق ھەڵببژێرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە گەیشتنە ماڵی ھادی عامری و سەرجەم لایەنەکانی تری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون.
ڕاشیگەیاند، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەری پاڵپشتی سەربەخۆیی و دامەزراوەیی کۆمیسیۆنن و دەستوەردانیان لە کارەکانی کۆمیسیۆندا نەکردووە.
کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، بە ھیچ جۆرێک کاتی تانەدان لە ئەنجامەکان درێژ نەکراوەتەوە و کەسیش ئەو دەسەڵاتەی نەبووە ئەو کارە بکات، بەڵکو تەنھا لە کاتی دیاریکراودا تانە لە ئەنجامەکان دراوە و ئەمەش بە پێی ڕێکارە یاساییەکان کراوە.
"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر داوای خۆیان لە بێلاروسەوە گەڕاونەتەوە گەیشتووەتە ھەزار و ٨٩٤ کۆچبەر، گەشتەکانیش بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرەکانی تر بەردەوامە.
وتیشی، کۆی ئەو کەسانەی تا ئێستا خوازیارن بگەڕێنەوە بۆ عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٠٠٠ کۆچبەری عێراقی چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارە زۆر زیاتر ببێت.
ھاوکات "عەلی عەباس جیھانگیر" وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ھێڵی ئاسمانی عێراقی دوایین گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا ڕێکدەخات، تەواوی تێچووی گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانەش لەسەر حکومەتی عێراقە.
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەخت ڕادەگەیەنێت.
ھەروەھا "عیماد جەمیل" ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، دەستەی دادوەری پێداچوونەوەی بە تانەکان کردووە، کە ژمارەیان ھەزار و ٤٣٨ تانە بوو.
وتیشی ئەو گۆڕانکارییەی ڕوویداوە لە پێنج کورسیدا دەبێت لە پارێزگاکانی "ھەولێر و نەینەوا و کەرکوک و بەغداد و بەسڕە".