ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، زانیاری وردیان لەبەردەستدایە کە ئەمریکا بە چەندین رێگە فشاری لەسەر حکومەتی عێراق دروستکردووە بۆئەوەی رازی بکات ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پێنج ناوچەی عێراق دەربکرێن و دوربخرێنەوە، بەڵام تائێستا سەرجەم ھەوڵەکان شکستیان ھێناوە.

راشیگەیاندووە، یەکێک لەو پێنج ناوچەیەی ئەمریکا داوایکردووە حەشدی شەعبی تێدا نەمێنێت، سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریایە کە ھەنگاوێکی زۆر ھەڵەیە و ئەگەر حەشدی شەعبی لەو سنورانە نەمێنن، تیرۆریستان بە ئاسانی ھاتوچۆ دەکەن و جارێکی تر دەبنە ھەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی عێراق.