بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی بڵاویکردەوە، تیمەکانیان تەرمی دایکێک و منداڵێکی کچیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکەی شاری بەغداد دەرھێناوە، کە باڵەخانەیەکی تاقیگەیی پزیشکییە و دەکەوێتە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغداد.

راشیگەیاند، تیمەکانیان لە ھەوڵی دەرھێنانی تەرمێکی تریشدان کە لە داروپەردووی باڵەخانەکەدا ماوەتەوە، ٧٥%ی داروپەردووی باڵەخانەکەش لابراون و ٢٥%ی ماوە.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی، لە ساتەوەختی رووخانیدا نزیکەی ١٨ ھاووڵاتی لەناو باڵەخانەکە چوار نھۆمییەکەدا بوون، کە ١٣ کەسیان دەستبەجێ رزگارکراون، باڵەخانەکەش بە تەواوەتی رووخاوە.