فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادوەری تایبەتمەند لە دادگای دووەمی لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد فەرمانیکردوە بە بانگکردنی پەرلەمانتارێکی خولی دووەمی ( ٢٠١٠-٢٠١٤) لەبەرامبەر بڕینی نیوەی مووچەی مانگانەی یەکێک لە پاسەوانەکانی.

رونیشیکردۆتەوە، دادگای لێکۆڵینەوە فەرمانی بانگکردنەکەی بە پێی حوکمەکانی ماددەی (٤٥٣) لە یاسای سزادانی عێراق دەرکردووە کە تایبەتە بە خراپ بەکارھێنانی موڵک و ماڵی سپاردەی کەسانی تر بۆ مەبەستی تایبەتی بە پێچەوانەی  ئەو مەبەستەی کە پێی سپێردراوە.