ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق ھەڵەی گەورەیان کردووە لە دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چونکە بڕیاریان بۆ رێگریکردن لە گەشتکردنی سەرۆک وەزیران و  وەزیر و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی کابینەی پێش خۆیان دەرنەکردووە کە تێوەگلاون لە گەندەڵی، بەتایبەتی کە زۆرینەی ئەوانەی لەو دۆسیەیە تێوەگلاون لە وەزیر و بەڕێوەبەر و لێپرسراوان، دوای کۆتاییھاتنی ئەرکەکانیان گەشتیان کردوە بۆ دەرەوەی وڵات بەبێ ئەوەی ھیچ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، زۆرینەشیان رەگەزنامەی وڵاتانی تریان ھەیە بۆیە گەڕاندنەوەی پارە بە تاڵانبراوەکان زۆر قورس و ئاڵۆزە.

راشیگەیاندووە، بۆ دوبارە نەبوونەوەی ھەڵەکانی رابردوو، لەئێستادا لە نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکاندا، تاوتوێی بڕیاری رێگریکردن لە گەشتکردنی کازمی و وەزیر و بەڕێوەبەرانی کابینەکەی دەکەن لە دوای ئەوەی حکومەتی نوێی عێراق پێکدەھێنرێت و ئامانج لەو ھەنگاوەش دانانی سنورێکە بۆ گەندەڵی.