بەپێی ئەو داتایانە، عێراق لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا، ٧١.١٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە ١.١٨٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەڵام ھەناردەی عێراق بۆ چین بەڕێژەی ٠.٤% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە.
ھاوکات لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا، سعودیە یەکەم گەورەترین وڵاتی ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و روسیاش لە پلەی دووەمدا بووە.
ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندوە، بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوان رەوتی سەدر و مستەفا کازمیدا ھەیە بۆئەوەی جارێکی تر کازمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی سەدر بەپێکھێنانی حکومەت رازی نابێت بە بێ ئەو مەرجانەی خۆی دیاریکردوە.
وتیشی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەدر و مالیکی چانسی کازمییان تاوتوێ کردوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.
سەدر لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، داوای کردوە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەشداری کۆبونەوەی رۆژی ٢٦ ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەر بەشداریکردنیشیاندا دەرفەتیان پێ دەدرێت بەشداربن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و بەرێوەبردنی کاروبارەکانی عێراق.
سەدر لەو تویتەدا جەختی لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، حکومەتەکانی تەوافوق ھیچ سودێکیان بۆ عێراق نەبوە و بەڵکو زیانیان بە عێراقییەکان گەیاندووە، ھەربۆیە پێویستە عێراق لە تەوافوق و تایفەگەری دەربچێت بەرەو حکومەتی زۆرینە و نیشتمانی ھەنگاو بنێت .
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری ڕەبیەیەکی فەوجی ٣ی لیوای ٤٥ی فرقەی ٨ی سوپای عێراقیداوە.
ئاشکرایکرد پەلامارەکە لەنزیک گوندی ئەلبو محەمەد لەباشوری داقوق ڕوویداوە.
راشیگەیاند، شەڕوپێکدادان لەنێوان سوپای عیراق و چەکدارانی داعش ڕوویداوە و بەھۆی پەلامارەکەوە سەربازێکی عێراقی برینداربووە .
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕافیدەین، بڕی پێشینەکە لە ٥ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٥ ملیۆن و ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم قەرزە دەتوانن بە قیستی درێژخایەن بڕە پارەکە بدەنەوە.
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ھاتووە، بۆ وەرگرتنی قەرزەکە ئەفسەرانی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ دادوەران دەتوانن سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین بکەن.
لقەکانی بانکی ڕافیدەین، جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقدا ھەن و کار دەکەن. فەرمانبەرانی بانکەکەش دەتوانن قەرزی درێژخایەن لەسەر مووچەکانیان وەربگرن بۆ پێدانەوەی قەرزەکەش مانگانە بڕێک لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، "کازمی" بە یاوەری ژمارەیەک وەزیر و لێپرسراوان و فەرماندەی ئەمنی، گەیشتە پارێزگای "نەینەوا"، بڕیاریشە نەخۆشخانەیەک لە بەشی ڕاستی شاری "موسڵ" بکاتەوە و لە ڕەوشی شارەکە دەکۆڵێتەوە.
میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزێکی ئەمنی زۆر لە شاری "موسڵ" بڵاوکراوەتەوە و ھەروەھا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کردووە تا سەعات ٤ی پاش نیوەڕۆ.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاویکردەوە، گەشبینی بنەمایەکی سەرەکییە و دەبێت بیر بکرێتەوە چۆن ھەموو ھەنگاوێک ببێتە سەرەتایەک بۆ لەدایکبوونێکی نوێ، سەرەتایەک کە ھەڵقوڵاوی دادپەروەریی و ڕێزگرتن بێت، جیھانی ئێستاش پێویستی بەوەیە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا بلاسخارت جەختیکردەوە، دەکرێت کێشەکانی عێراق بەپەلە چارەسەر بکرێن، بۆئەوەی وڵات بکەوێتە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی بە ئاراستەی گەشەپێدانی بەردەوام و بوژانەوە.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ئاھەنگێڕان بۆ یەکەم رۆژی بەھار جەختیکردەوە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٠ یەکەم ڕۆژی بەھاری وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی نەورۆز ناساندووە و سەرەتای وەرزی بەھاریش ڕۆڵێکی کاریگەریی ھەیە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان گەلان، چونکە مژدەی نوێبوونەوەی ژیانی پێیە و دەخوازێت پەیامی ھاوکاری و لێبوردەیی و ئاشتەوایی بەرز ڕابگیرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە، مالیکی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی رەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان لە وڵاتدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە مالیکی جەختیکردووەتەوە، لە بنیاتنانی پەیوەندیی بەھێز لەگەڵ تورکیا و گەشەپێدانی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی عێراق دەبێت.
مالیکی داوای لە باڵیۆزی تورکیا کردووە، نابێت ئەنقەرە ڕۆڵی ھەبێت لە ھیچ پرۆژەیەکدا، کە ببێتە ھۆی بەرپابوونی قەیران لە عێراق و، نابێت پێکھاتەیەکی دیاریکراو بکاتە ئامانج.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە چارەسەری قەیرانی سیاسی لە عێراقدا بە تەوافوق دەستپێبکات و دەستوەردانە دەرەکییەکان بوەستێندرێت، کە بە ئاڕاستەی سەرخستنی لایەکە بەسەر لایەکی دیکەدا.

محەمەد شەمەری پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، پەیوەندی راستەوخۆی بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ ھەیە، لەبەرئەوە تا حکومەت پێکنەھێنرێت سەرۆکایەتی لیژنەکان دیاری ناکرێت.
رونیشیکردەوە، پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکاندا دابەش دەکرێن و بە شێوەیەکی کاتیش بە تەمەنترین پەرلەمانتار لەناو لیژنەکاندا دەبێتە سەرۆک.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی سەرۆکایەتی لیژنەکان پێویستی بە تەوافوقی نێوان کوتلەکان ھەیە، ئەوەش پەیوەستە بە پێکھێنانی حکومەت و دابەشکردنی وەزارەتەکان لە نێوان ھێز و لایەنەکاندا، ھەر لایەنێکیش وەزارەت وەربگرێت پێویست ناکات سەرۆکایەتی لیژنەی چاودێری ئەو وەزارەتە وەربگرێت.
"ئەحمەد روبێعی" جێگری سەرۆکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، لەگەڵ کوتلەی سەدر لە کۆبونەوەی بەردەوامدان بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.
وتیشی، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ کوتلەی سەدر ئەنجامی باشیان ھەبووە و گفتوگۆیەکی کراوە و جددی لە نێوان ئەوان و سەدرییەکاندا ھەیە، لەسەر کاندیدکردنی کەسێکیش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران رێککەوتوون و لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوی کاندیدەکە ئاشکرا دەکەن.
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٥%ی بودجەی ئەمساڵ بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بازرگانی بۆ دابینکردنی پێداویستییە کتوپڕەکانیان، تەرخان دەکات .
زاملی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی نوێنەران ڕووبەڕووی ھەموو ئەوانە دەوەستێتەوە، کە ڕێگری بۆ کەرتی تایبەت و چالاکییەکانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵی ناوخۆیی دروست دەکەن.
جەختیشی کردەوە ، لە زیادکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی جوتیاران و بەخێوکەرانی سامانی ماسی و پەلەوەر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەرھەمی زیاتر و باشتر بۆ بەکارھێنانی ناوخۆ دابین بکەن.
حسین ئەسەدی، پێشبینیکاری کەشوھەوای عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ھەفتەی ڕابردوو، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە پلەی گەرما لە ناوچەکانی باشور دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیلزی و لە ناوەڕاستیش دەگاتە ٢٠ پلە و لە ناوچەکانی باکوریش دەگاتە نزیکەی ٢٠ پلەی سیلیزی.
ڕوونیشیکردووەتەوە، بەھۆی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد بۆ سەر ناوچەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووترەوە، جارێکی تر پلەکانی گەرما لەسەرانسەری عێراق ڕوو لە نزمبوونەوە بکاتەوە و لە ھەندێک ناوچەش خۆڵبارین دروست ببێتەوە.
ھەر لەو ھەفتەیەدا چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچەکانی باکور بە بڕی جیاجیا باران ببارێت و لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر ببارێتەوە.
وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تەواوکردنی پشکنینیە فیزیایی و بایۆلۆژییەکان لە تاقیگەی کۆنترۆڵی جۆری بۆ دڵنیابوون لە جۆر و پلەکەی، برنجەکە دەگوازرێتەوە بۆ بریکارەکانی خۆراک لە سەرجەم پارێزکان لە پێناو زیادکردنی سەبەتەی خۆراک و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ڕەمەزان.
وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی ئەو گرێبەستانەشی کەرتی تایبەت لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی جیھانی کردوویەتی بەمنزیکانە ژمارەیەک کەشتی تر کە برنجیان ھەڵگرتووە دەگەنە بەندەرەکان و دەخرێتە بازاڕەکانەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ھاوڵاتیان.
ڕوونیشیکردەوە، وەزارەتی بازرگانی کار دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی دواکەوتن و گەرەنتی گەیشتنی سەرجەم ماددە خۆراکییەکان لە وادەی دیاریکراودا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی دوو شەممەی رابردوو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەردانی شاری ھەولێری کردو شوێنی بۆردومانەکەی بەسەر کردەوە، لیژنەیەکیش بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە پێکھێنرا.
وەزیری ناوخۆی ھەرێم ڕاپۆرتێکی لە بارەی ھێرشەکەوە پێشکەش کرد و جەختیکردەوە، کە ھیچ بنکەیەکی دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل لە ھەرێم نییە و ئەوەی بۆردوومان کراوە ناوچەی مەدەنی بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا زاملی ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران باشە بەڵام سەروەری عێراق ھێڵی سورە و ڕێگە بە ھیچ وڵاتێک نادەن ئەم سەروەرییە پێشێل بکات.
دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری ناوخۆی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ئەو پاساوانەی بۆ ھێرشکردنە سەر ھەولێر خراونەتەڕوو بێبنەمان.
ئاماژەی بەوەش کرد، داوای کردووە بە بەشداری لایەنی ئێرانی و عێراقی و عەرەبی لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بکرێت و پێشوازیش لە ھەر ڕاپۆرتێکی ئێران لە بارەی ھێرشەکە دەکەن، چونکە ھەرێمی کوردستان و ئێران پەیوەندی و بەرژەوەندی بەھێزیان پێکەوە ھەیە.