کۆبوونەوەی رۆژی شەممە شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک، گفتوگۆ لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پرۆژە یاسا دەکات کە دیارترینیان پرۆژە یاسای دەستبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.

لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پرۆژە یاسا دەکات کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.