رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پارێزگای دھۆک زۆرترین ئەو ناوچە نا ڕەسمیانە لە خۆ دەگرێت کە ئاوارەکانی تێدان و ڕێژەی لە سەدا ٣٦ ی ئەو ناوچانە لەو پارێزگایەن ، دواتریش پارێزگای نەینەوا بە ڕێژەی لە سەدا ١٨ و پارێزگای سەڵاحەدین بەرێژەی لە سەدا ١٣ ئەو ناوچانە لە خۆ دەگرن کە ئاوارەیان تێدایە.

ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە کۆی گشتی زیاتر لە ٤٠٠ ناوچەی نا رەسمی تایبەت بە ئاوارەکان لە عێراق ھەن کە زیاتر لە ١٤ ھەزار خێزانی ئاوارە لە خۆ دەگرن و زۆرینەی خێزانەکانیش لە ناوچەکانی خۆیان خانوو شوێنی نیشتەجێبونیان ھەیە، بەڵام بەھۆی رێگرییەکانەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان ، دیارترین رێگرییەکانیش ، نەبوونی ھەلی کار و نەگونجانی رەوشی ئەمنی ئەو شارانە و ئەو زیانانەیە کە بەر خانووەکانیان کەوتووە.