عیراقعیراق

كەشناسیی عیراق ئاشكرایكرد، لە سبەینێوە كەشی زستانە و فێنك ناوچە جیاجیاكانی عیراق دەگرێتەوە.

دەستەی كەشناسیی عیراق، پێشبینی كەشوهەوای بۆ چوار رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە ئاشكرایكرد، بۆ بەیانیی پێشبینیی بارینی بارانی و هەورەبروسكەی و دابەزینی پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و باكور كرد، بەڵام لە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور ساماڵ دەبێت لەگەڵ دابەزینی كەمێك لە پلەكانی گەرما.

دەستەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش كردووە: بۆ رۆژانی دواتریش بە شێوەیەكی گشتی لە سەرەتاسەری عیراق ئاسمان سامڵ دەبێت، بەردەوامیش پلەكانی گەرما بەرێژەی كەم روو لە دابەزین دەكەن.

دەستەی كەشناسی جەختلەوەشكردوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ هەفتەیە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە نێوان (37 تا 46) پلەی سیلیزیدا دەبن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانگەی سامانەکانی ئاژەڵ و کەرتی تایبەت، کۆمەڵێک رێکاری بەپەلە و چڕی بۆ راگرتن و دابەزاندنی نرخی گۆشت و هێلکەی خواردن لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا دەستپێکرد.

قوسەی ئەلحەتتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: هەنگاوەکان جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر و پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵ دەکەنەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.

روونیشیکردەوە: رێکارە ئیدارییەکان ئاسانکراون و مۆڵەتەکان نوێکراونەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە رۆتین بکرێت و بەرهەمهێنان بەردەوام بێت.

ئامارە رەسمییەکانی وەزارەت ئاستی کورتهێنانی بەرهەمهێنان دەخەنە روو بە شێوەیەک: عیراق ساڵانە پێویستی بە نۆ ملیار هێلکە هەیە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی ناوخۆ پێنج ملیار هێلکەیە.

گۆشتی پەلەوەر: بەرهەمهێنانی راستەقینە لە ساڵی 2026دا گەیشتووەتە 400 هەزار تۆن، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی وڵات 900 هەزار تۆنە.

وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت دەکاتەوە کە بە ئاسانکاریی گومرگی و پشتیوانیکردنی راستەوخۆی پڕۆژەکان کار بۆ پڕکردنەوەی ئەم فەجوەیە و دابینکردنی کالاکان بە نرخێکی گونجاو بۆ هاووڵاتییان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خشتەی کاری دانیشتنی ژمارە (15)ی وەرزی یاسادانانی راگەیاند، کە بڕیارە ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 6ی ئەیلوولی 2026، سەعات یەکی دوانیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی کارنامەی راگەیەندراو، دانیشتنەکە لە دوای خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بە ئەنجامدانی سوێندی دەستووریی لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی نوێوە دەستپێدەکات.

هەر لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی عیراق تاوتوێی سێ پڕۆژەیاسای گرنگ دەکات و خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ ئەنجام دەدات:

١- پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاتووچۆ (ژمارە 8ی ساڵی 2019)؛ کە لەلایەن لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری، و داراییەوە ئامادەکراوە.

٢- پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بریکارنامەی بازرگانی (ژمارە 79ی ساڵی 2017)؛ کە لەلایەن لیژنەکانی ئابووری و پێشەسازی و بازرگانی، و یاساییەوە پێشکەشکراوە.

٣- پڕۆژەیاسای پەڕەی دارایی و کالاكان؛ کە لەلایەن لیژنەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و داراییەوە تاوتوێ دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، رێنماییدا بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانەی وتاری تایفەگەری لە عیراق بڵاودەکەنەوە

ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: دادگاکانی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند و ئەندامانی داواکاری گشتی راسپێردراون بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی دەستەواژە و دەربڕینی مەزهەبی لەلایەن هەندێک کەسەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی بۆ بەرژەوەندیی سیاسی یان کەسی بەکاریان دەهێنن، و جەختیکردەوە: رێکاری یاساییان لەبەرانبەردا دەگیرێتەبەر.

لەنێو راگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە دوێنێ شەممە 5ی أیلولی 2026 بە ئامادەبوونی چوار سەرۆکایەتییەکە و سەرکردە سیاسییەکانی وڵات بەڕێوەچوو، جەختی لە رەتکردنەوەی وتاری مەزهەبی کردووەتەوە کە هەندێک کەس بانگەشەی بۆ دەکەن، و داوای سزادانی ئەوانەی کردووە کە بەهۆی پێشێلکردنی دەستوور و یاساوە بڕوایان پێیەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، یەک ملیۆن پارچە زەوی لە پارێزگاکانی عیراق بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیندراوێکدا دەڵێت: بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عیراق و لەژێر ناونیشانی 'دەستپێشخەری نیشتمانی'، یەک ملیۆن پارچە زەوی بە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، هاووڵاتیانی پارێزگاکانی عیراق لەو بڕیارە سودمەند دەبن و باس لە پارێزگاکانی هەرێم نەکراوە، هەروەها ئەو خێزانانە مافی وەرگرتنیان هەیە کە، هیچ ئەندامێکیان زەوی یان یەکەی نیشتەجێبوونی بەناوەوە نەبێت.

سەبارەت بە ناوتۆمارکردن، بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لە مانگی 10ـی ئەمساڵدا، هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی لینکێکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لە قۆناغی یەکەمدا 216 هەزار پارچە زەوی دابەشدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ نزیكبوونەوە لە وادەی چەكدانانی گروپە چەكدارەكان دەنگۆ و بانگەشەی بێبنەما بڵاودەكرێنەوە كە كاریگەرییان لەسەر دەرون و داهاتووی هاووڵاتیان هەیە. 

سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی 30ی ئەیلول رۆژانە لە میدیاكانەوە چەند دەستەواژەیەك لە بارەی رەوشی عیراقەوە بڵاودەكرێتەوە لەوانەش، داهاتووی عیراق مەترسیدارە، عیراق لەسەر سینییەكی گەرمە و ئەم دەستەواژانە دڵەراوكێ لای هاووڵاتیان دروست دەكات.

دەشڵێت، عیراق لە مێژوویدا رۆژێك بێ قەیران و گۆڕانكاری نەبووە و هیچ هێزێك یان رەوشێكی هەرێمی لە جیهاندا توانای شكاندنی دەوڵەتێكی نییە كە گەلەكەی بە هەموو پێكهاتە و ڕەنگەكانەوە لە دەوری دەزگاكانی كۆببنەوە.

وتیشی، دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان كە لە سەختترین خوێنیان بەخشیوە و بە تەواوی ئاگاداری قەبارەی ئاڵنگارییەكان و  بە بەردەوامی لە ئەركدا و قۆناغی داهاتووی پێویستی بە یەكڕیزی و سەقامگیری هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، كێشەی قەیرانی بەنزین لە چارەسەركردندایە و كاروانی تری بەنزین لە ماوەیەكی كەمدا دەگات بۆ دابینكردن و پڕكردنەوەی پێداویستی هاووڵاتیان.

دوای ئەوەی قەیرانی بەنزین بەغداد و پارێزگاکانی عیراقی هاوشێوەی هەرێم گرتەوە، باسم محەممەد خزێر  وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەرهەمە نەوتییەكانیان هەیە و وەزارەت بەردەوامە لە كاركردن بۆ دابینكردنی پێداویستی هاووڵاتییان.

وتیشی، كورتهێنانی كاتی بەنزین لە چارەسەكردندایە و كاروانی تری بەنزین بە زوویی دەگات بە بۆ سەقامگیریی دابینكردن و پڕكردنەوەی پێداویستییەكان.

دەشڵێت، تێكڕای بەكارهێنانی بەنزین رۆژانە دەگاتە نزیكەی 33 ملیۆن لیتر، بەڵام لە كاتی دروستبوونی قەیران و دڵەراوكێ‌ بەرزدەبێتەوە بۆ نزیكەی 38 ملیۆن لیتر.

راشیگەیاند، لە ماوەی 100 رۆژی یەكەمی حكومەتدا، هەناردەی نەوتی خاو رۆژانە لە 250 هەزار بەرمیلەوە بۆ نزیكەی سێ ملیۆن لیتر بەرزبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەیرانی سوتەمەنی، بەتایبەت بەنزین  بەغداد و پارێزگاکانی تری گرتوەتەوە و وتەبێژی  وەزارەتی نەوتی عیراقیش بە کوردسات نیوز راگەیاند لە هەوڵەکانیان بەردەوامن و لە رۆژانی داهاتوودا کێشەکە چارەسەر دەکەن.

سەلیم رکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان، بەتایبەت بەنزین و جۆرەکانی دیکەی لە پاڵاوگەکانی عیراق، کەمترە لە خواستی بەکارهێنان و پێداویستی رۆژانەی شۆفێران.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە کرد، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمییە، وەزارەت بڕیاریدابوو لە رێگەی گرێبەستێکەوە بەنزینی جۆری موحەسەن لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە بکات، بەڵام بەهۆی گرژی و جەنگی  ئێران و ئەمریکاوە، ئاستەنگ و گرفت بۆ هاوردەکردن دروست بوە.

رکابی ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەوڵەکانی وەزارەتی نەوت بەردەوامن بۆ پەیداکردنی رێگەچارەی گونجاو و تێپەڕاندنی ئەم رەوشە و هیوای خواست لە رۆژانی داهاتودا بە تەواوی کۆتایی بەو قەیرانە بهێنرێت و رەوشەکە ئاساییبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەرێمی کوردستانیش بە هەمانشێوە کێشەی کەمی سوتەمەنی و بەرزی نرخەکەی هەیە و بەهۆی بەرزی نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین کاریگەری کردوەتە سەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان بە گشتی و شۆفێرانیش بە تایبەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، لە مانگی ئابی رابردودا بەرزترین رێژەی هەناردەکردنی نەوتیان تۆمارکردووە بە تێکڕای دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئاماژەی بەوەشکرد پلانیان هەیە هەناردەی نەوتی هەرێم بگەیەننە 400 هەزار بەرمیل لە یەک رۆژدا.
 
عەلی نزار بەڕێوەبەری بە بازاڕکردنی نەوتی عیراق، کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، سەرەڕای ئاڵۆزییە ئەمنییەکان و مەترسییەکانی گەروی هورمز، عیراق توانیویەتی لە رێگەی هێڵی باشوری گەروەکە (کەناراوەکانی عومان) بە هاوکاری کۆمپانیا باوەڕپێکراوەکان، 70 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکات.
 
 
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی "پلاتس" 70٪ی کۆی ئەو نەوتە دەستنیشان دەکات کە لەو ناوچەیەوە تێپەڕیوە، ئەمەش داهاتێکی نزیکەی 4.5ملیار دۆلاری مسۆگەر کردووە.
 
لەبارەی هەرێمی کوردستانیشەوە، بەڕێوەبەری سۆمۆ ئاشکرای کردوە، لە تاقیکردنەوە تەکنیکییەکانی بۆری نەوتی عیراق-تورکیا سەرکەوتوو بوون و ئامادەیە بۆ هەناردەکردن.
 
هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە، پلانیاب هەیە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بگەیەنرێتە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و لە ئێستاشدا هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە 85 بۆ 87 دۆلار و بەبێ هیچ داشکاندنێک دەفڕۆشرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میراتگرانی خاوەنە رەسەنەکانی بینای باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە بەغداد، کە خێزانێکی جولەکەی عیراقین، سکاڵایەکی یاساییان لە پاریس تۆمار کردووە و داوای قەرەبویەک بە بڕی 21 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکەن، وەک کرێی نەدراوی زیاتر لە 50 ساڵی رابردوی بیناکە.

مێژووی ئەم موڵکە دەگەڕێتەوە بۆ چڵەکانی سەدەی رابردوو، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ دوو برای عیراقی دەگەڕایەوە پێش ئەوەی لەگەڵ شەپۆلی کۆچکردنی جولەکەکاندا عێراق جێبهێڵن.

لە ساڵی 1964دا، باڵیۆزخانەی فەرەنسا گرێبەستی بەکرێگرتنی بیناکەی لەگەڵ ئەو دوو برایە ئیمزا کردبوو، بەڵام دواتر بەهۆی دەرچوونی یاساکانی دەستبەسەرداگرتنی موڵکی جولەکە کۆچکردووەکان لەلایەن حکومەتی ئەوکاتی عیراقەوە، پاریس ئاڕاستەی گرێبەستەکەی گۆڕی بۆ بەغداد و کرێیەکەی دەدا بە دەسەڵاتدارانی عیراق.

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رونیکردووەتەوە کە هۆکاری بەستنی گرێبەست لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەنە رەسەنەکان بەپێی یاساکانی ئەوکاتی عیراق لە موڵکەکانیان بێبەش کرابوون، بۆیە ناچار بوون مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغداد بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عیراق رایگەیاند، گروپە چەکدارەكان بە مەرجی بەدیهێنانی سەروەریی تەواوەتی و گشتگیر چەكدادەنێن و خۆیان هەڵدەوەشێننەوە. 

عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی رایگەیاند، گروپەكان چەكدارەكان بۆ چەكدانان مەرجیان داناوە كە بریتییە لە چارەسەركردنی پرسی هێزە بیانییەكان و كۆنتڕۆڵكردنی سنور و ئاسمان، بەشێوەیەك دەبێت سەروەری تەواوی عیراق  بەدیبهێنرێت.

دەشڵێت، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەو مەرجانە شتێك نامێنێت بە ناوی گروپە چەكدارەكان. 

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی باسی لەوەشكرد، وتیشی مەرجەكانی دیكە گروپە چەكدارەكان بریتییە لەوەی  كۆنتڕۆڵكردن و رێكخستەوەی چەك لە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بێت و یاسای خانەنشینی و داڕشتنەوەی هەیكەلی حەشدی شەعبیش پەسەند بكرێت

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە وگفتوگۆیان لەبارەی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و پرۆسەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا لە بەغداد بە ئامادەبوونی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، فالح ساری وەزیری دارایی عیراق، پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تاوتوێ كرا.

بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، وەزیری دارایی عیراق بەڵێنیداوە بڕگەی تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و پرۆسەی پلەبەرزكردنەوە لەناو پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر بكات، بە شێوەیەك كە ئەو بڕیارە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی شەممە پڕۆسەی داڕشتن و نووسینەوەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی  2027 دەستپێدەكات و بڕیار وایە لە 15ی ئەیلولدا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.

فالح ساری وەزیری دارایی عیراق داواشیكردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی تایبەت لەنێوان لیژنەكانی ئامادەكردنی بودجە و وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە بەشدارپێکردنی کۆمپانیا و چاپخانە ناوخۆییەکان لە پڕۆسەی چاپی پەڕتووکەکانی خوێندن بۆ سەرجەم قۆناغەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران، ئەم بڕیارەی زەیدی بە مەبەستی فراوانکردنی ئاستی بەشداریپێکردنە لە پڕۆسەکەدا، تاوەکو ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی کوالیتی چاپی پەڕتووکەکان، زامنکردنی خێرایی لە جێبەجێکردن و گەیاندنی پەڕتووکەکان لە کاتی گونجاودا بۆ قوتابیان و خوێندکاران.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە محەمەد خەفاجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، دوێنێ چوارشەممە، چەندین پەڕاوی گەندەڵیی رادەستی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کرد، کە لە نێویاندا دۆسیەی چاپی پەڕتووکەکانی خوێندن هەبوو بەهۆی بوونی تێبینی و گومان لەسەر شێوازی سپاردنی کارەکان بۆ هەندێک لایەن.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی کردبۆوە کە کارەکان سپێردراون بە کۆمپانیاگەلێک کە هیچ ئەزموون و کارێکی هاوشێوەیان لەم بوارەدا نەبووە، ئەمە جگە لە بەلاوەنانی چەندین چاپخانە و کۆمپانیای ناوخۆیی، چ حکومی و چ کەرتی تایبەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر سێ کەسدا سەپاند، دوای ئەوەی بە تۆمەتی ئاڕاستەکردنی موشەکی کاتیۆشا بۆ سەر بنکەی سەربازیی K1 لە پارێزگای کەرکوک تاوانبار کران.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادوەری، بڕیارەکە بەپێی ماددەی چوار/1 و بە ئاماژەدان بە ماددەی دووەم/1 و 7 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرچووە.

بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە سێ تۆمەتبارەکە بە ئەنجامدانی تاوانی ئاڕاستەکردنی موشەکی کاتیۆشا بەرەو بنکە سەربازییەکە و کەوتنەخوارەوەی بەشێکیان لە نزیک بارەگای فەوجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیمە فەرەنسییەکەی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان تاوانبار کران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاكی فیدراڵ رێگری لە هەدەردانی زیاتر لە 34 ملیار دیناری ماڵی گشتی كرد كە هەوڵدرابوو زەوییەكی حكومیی گرانبەها بە نرخێكی زۆر كەم بفرۆشرێت.

دەستەی دەستپاكی رایگەیاندووە، لە پارێزگای ئەنبار هەوڵدرابوو زەوییەكی حكومیی 136 دۆنمیی سەر رووباری فورات، كە بەهای راستەقینەكەی زیاتر لە 37 ملیار دینارە، لەلایەن فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەتەوە بە تەنها سێ ملیار دینار بخەمڵێندرێت و بە بڕێكی زۆر كەمتر لە نرخەكەی بفرۆشرێت.

ئاماژەی بەوە كردووە، دوای دەركەوتنی جیاوازیی بەهای زەوییەكە، دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پڕۆسەی زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی موڵكەكە.

لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵ نوێنەرە یاساییەكانی فەرمانگەی خانوبەرە و تاپۆی ئەنبار بەردەوامە تاوەكو سەرجەم تێوەگلاوانی ئەم دۆسیە روبەڕووی یاسا بكرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی کارمەندێکی هێزەکانی بەهۆی روداوێکی تەقەکردنەوە لە کەرکوک راگەیاند.

فەرماندەیی میحوەرەکانی حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کارمەندێکیان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی ئەمنیی خۆیدا لە دەوروبەری پارێزگای کەرکوک، رووبەڕووی هێرشێکی تەقەکردن بووەتەوە و کوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ کێوماڵکردنی ناوچەکەیان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە دەستپێکردووە.

لەلایەکی تریشەوە، سەبارەت بەو روداوە سەرچاوەیەکی پۆلیس لە پردێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  لە ناحیەی پردێ ماتۆڕ سوارێک تەقەی لەخاڵێکی لیوای 16ـی حەشدی شەعبی کردووە، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراوە و چەکدارێکی تریش برینداربووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
12345...479