ئیكۆ عیراق: لەئێستادا رۆژانە عیراق 4.399 بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
روانگەی ئیكۆ عیراق ئاشکرایکرد، عیراق لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 834 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لەئێستاشدا ئاستی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی نزیكەی چوار ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلە.
روانگەی ئیكۆ عیراق بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا عیراق 834.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و لە مانگی ئەیلولیشدا ئاستی بەرهەمی رۆژانەی گەیشتووەتە بەرزترینی ئەمساڵ و 4.399 ملیۆن بەرمیل بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانی ناوچەكەوە لە مانگەكانی سەرەتای ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراق لە مانگی ئایاردا گەیشتووەتە 1.406 ملیۆن بەرمیل، بەڵام دواتر بە چەند قۆناغێك ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی عیراق هەڵمەتێكی فراوانی دەستپێكردووە بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخان و كەرتی وزەی وڵاتەكە و كاریش دەكات بۆ دۆزینەوەی رێڕەوی تری هەناردەی نەوت جگە لە گەروی هورمز، كە ئێستا بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریكاوە جوڵەی كەشتیوانی تێیدا سەخت بووە.



