بەرێوەبەرایەتی كاروباری مینی عیراق رایگەیاند، لە ساڵی 2003ـەوە نزیكەی 60%ی ئەو زەویانەی مینرێژكراون پاككراونەتەوە و تەنیا دوو هەزار و 600 كیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە پاكبكرێتەوە.

ئیحسان جەعفەر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری مینی عیراق رایگەیاند، بەهۆی جەنگەوە نزیكەی حەوت هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی عیراق مینرێژكرابوو و لە ساڵی 2003ەوە دەستیان كرد بە پاككردنەوەی خاكی عیراق لە مین.

دەشڵێت، توانراوە 60٪ی ئەو ناوچانەی مینڕێژكراون پاكبكرێنەوە و لە ئێستادا تەنیا دوو هەزار و 600 كیلۆمەتر چوارگۆشە ماوە پاكبكرێتەوە.

راشیگەیاند، نەبوونی بودجە گەورەترین بەربەستە لە بەردەم پاككردنەوەی زەویە مینرێژكراوەكان و كێشەی مین لە عیراق دەگەڕێتەوە بۆ شەستەكانی سەدەی رابردوو بەهۆی چالاكی سەربازی لە ناوچە سنورییەكان و لە كاتی جەنگی ئێران – عیراق و كەنداو، هەروەها گروپە تیرۆرستیەكانیش چەند پارێزگایەكیان مینرێژكرد.