گەشەپێدانی چوار كێڵگەی نەوت لە سنوری پارێزگای كەركوك، بەرهەمهێنانی نەوت لەرۆژێكدا دەگەیەنێتە 450 هەزار بەرمیل لەگەڵ دابینكردنی 500 ملیۆن پێسێجا غاز.

باسم محەمەد خزەیر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، پلان و ئامانجەكانیان بۆ ساڵانی داهاتوو زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و گەشەپێدانی كەرتی غاز و كۆتایی هێنانە بە دۆسێی سوتانی غازی هاوەڵ بە مەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ و گەیشتن بە خودبژێوی لە كەرتی وزەدا.

وتیشی، گەشە پێدانی چوار كێڵگەی نەوت لە سنوری پارێزگای كەركوك لە رێگەوی كۆمپانیای بریتش پتۆلیۆمەوە ناسراو بە (بی پی)ی بەریتانی، ئاستی بەرمهێنانی نەوت لە سنوری پارێزگاكە رۆژانە دەگەیەنێتە 450 هەزار بەرمیل لەگەڵ دابینكردنی 500 ملیۆن پێسێجا غاز.

وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، بە ئەنجامگەیشتنی ئەو پرۆژەیە، كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر گەشەسەندنی ئابوری پارێزگای كەركوك و بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە كەرتی پیشەسازیی نەوت لە نێوان وڵاتاندا.