وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئامانجی ئەمەریكا دەستەبەركردنی عیراقێكی سەربەخۆیەو خزمەت بە خەڵكی عیراق و ناوچەكە بكات و وەك هاوبەشێكی بەهێز بۆ ئەمەریكاش بێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، واشنتۆن پشتگیری لە دیدگای عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات بۆ دەستەبەركردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ هەموو عیراقییەكان.

دەشڵێت، ئەمریكا دەیەوێت عیراق خاوەنی سەربەخۆی خۆی بێت و لە رووی ئابورییەوە بەرەوپێش بچێت و بتوانێت رێگری لە هێرشكردنەسەر وڵاتانی دەوروبەر بكات لە ناوخۆی عیراقەوە و حكومەت خزمەتی خەڵكی عیراق و ناوچەكە بكات و وەك هاوبەشێكی بەهێز بۆ ئەمەریكاش بێت.

رشیگەیاند، ئەمەریكا چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەكە دەدات بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتان و گەیشتنیان بە ئارامی لە رێگەی ئابووریی هاوبەشەوە.