دەستەی دەستپاكیی عیراق تۆڕێكی ساختەكاریی لە سایلۆی كەربەلا هەڵوەشاندنەوە و نزیکەی 20 فەرمانبەر کە لە تۆڕەکەدا بوون دەستگیرکران.

دەستەی دەستپاکیی عیراق رایگەیاند، دەستەی دەستپاكی ئاشكرای كردووە، تیمەكانی لێكۆڵینەوە تۆڕێكی گەندەڵی گەورەیان لە سایلۆی كەربەلا دەستگیركردووە كە تێیدا 19 فەرمانبەر لە رێگەی وەرگرتنی بەرتیلەوە دەستكاریی كێش و بڕی گەنمی جوتیارانیان كردووە و بە 20 هێندە زیاتر لە بڕی راستەقینەی خۆی تۆماریان كردووە تا پارەی زیاتریان بۆ خەرجبكرێت. 

دەشڵێت، ئەم تۆڕە لە رێگەی ساختەكردنی نووسراوەكانەوە زیاتر لە 17 هەزار تۆن گەنمی وەهمییان بە نرخی پاڵپشتیكراوی دەوڵەت تۆمار كردووە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، بە پوچەڵكردنەوەی ئەو باندە رێگریی لە بەهەدەردانی زیاتر لە 13 ملیار دینار كراوە.

هاوکات، دادگا بڕیاری راگرتنی بۆ دوو تۆمەتباری سەرەکیی باندەکە دەکرد و لێپرسراوی سایلۆکە و 16 لە فەرمانبەرەکانیشی بانگهێشتی بەردەم دادوەر کرد.