راوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، عیراق خۆی بۆ سەرجەم ئاڵنگاریە ئەمنی سیاسی و ئابوریەكان ئامادەكردووە.

قاسم ئەعرجی راوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دیدگای حكومەتی عیراقی بۆ مامەڵەكردن و رووبەڕووبوونەی ئاڵنگاریە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەكان و باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزاری و گوزەرانی هاووڵاتیان لە سایەی ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی ناوچەكەدا خستەڕوو.

قاسم ئەعرەجی رایگەیاند، لەسایەی ئالنگاریە ئەمنییەكان و فشارە ئابورییەكاندا حكومەتی عیراق پێداگرە سورە لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵات و پابەندبوون بە سەروەری و پاراستنی ئابووری عیراق لە لێكەوتەی قەیرانەكان،لەگەڵ هەمەجۆركردنی سەرچاوەی داهات، هاندانی وەبەرهێنان و ڕەخساندنی دەرفەتی كار.

وتیشی: حكومەت سەرنجی خستوەتە سەر باشتركردنی رەوشی خزمەتگوزاری و وەڵامدانەوەی داواكاری و پێویستییەكانی هاووڵاتیانی عیراق لە رێگەی یەكخستنی هەوڵەكانەوە.