وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، ئەمڕۆ پنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا دەستپێکردنەوە و کردنەوەی رێڕەوە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و کوەیتی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: ئەم هەنگاوە لەپێناو دڵنیابوونەوە لە رەوتی ئاسایی هاتوچۆی ئاسمانی و فراوانکردنەوەی هاوکارییە هەرێمییەکان دێت، کە بە رێنمایی راستەوخۆی وەزیری گواستنەوە، وهب الحەسنی، و بەدواداچوونی بەردەوامی کۆمپانیای گشتیی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و ناویگەیشنی ئاسمانی جێبەجێ کراوە؛ دوای ئەوەی رێڕەوە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پێشهاتە ئەمنییەکان و گرژییە هەرێمییەکانەوە رابوسترابوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە: هەوڵە فەننییەکان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە رێککەوتنی کارپێکردن، بە سەرپەرشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی (ICAO) و بە هاوکاریی دەوڵەتی کوەیت، قەتەر، سعودیە، بەحرەین و ئیمارات، و ئەم تێڕوانینانە لە ئەمڕۆوە، 15ی تشرینی یەکەمی 2026، سەعات 11:00 بە کاتی جیهانی (UTC) كەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی رێکارە نوێیەکان، جموجۆڵی ئاسمانی لەسەر بنەمای رێڕەو و بەرزیی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت بۆ دڵنیابوون لە هەماهەنگیی کارپێکردن و پاراستنی سەلامەتیی نێوان فڕۆکەکان. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە ئەم پرۆسەیە بە شێوازێکی قۆناغ بەقۆناغ جێبەجێ دەکرێت و بەردەوام چاودێری و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.