ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت کۆدەبێتەوە و لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر ئەو نۆ وەزارەتە دەدرێت کە تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبوونەوەی ژمارە 26ـی ئەنجام بدات، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاریی حکومەتی فیدراڵی.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر ئەو نۆ وەزارەتە دەدرێت کە تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە و لە ماوەی رابردوودا بە وەکالەت بەڕێوەدەبران، کە وەزارەتەکان بریتین لە، پلاندانان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کار، ناوخۆ، وەرزش و لاوان، خوێندنی باڵا، بەرگری، رۆشنبیری و گەشتوگوزار، کۆچ و کۆچبەران.