بە پێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاکی، سەرپێچییەک لە فرۆشتنی دوو موڵکی حکومیدا تۆمار کراوە، کە ٥٪ی بەھای فرۆشتنەکەی دیارە و زۆرینەی ون کراوە.
بە پێی زانیارییەکان موڵکەکان ڕووبەریان ٥٥ دۆنم بووە و لە سەر وەزارەتی دارایی تۆمار کراون و بەھاکەیان ١٣٠ ملیار دینارە، بەڵام تەنھا پێنج ملیار دیناری بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە.
ھەر بە پێی زانیارییەکان لە مامەڵەی فرۆشتنەکەدا سەرپێچی رێکارە یاساییەکانی تایبەت بە فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت کراوە.
کۆبوونەوەی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی عێراق لەبارەی دەستپێشخەرییەکانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، بەبێ رێککەوتن کۆتاییھات سەربەخۆکان ئاڕاستەی خۆیان لە رەوشی سیاسی عێراق رانەگەیاند.
پەرلەمانتارانی سەربەخۆ راشیانگەیاند، لە دوو رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی تر دەکەن و یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدەن.
زیاتر لە ٧ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەت ڕێکنەکەوتوون و سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی سێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ھەروەھا ڕۆژێک دوای شکستەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی عێراق کرد و داوای کرد دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە ڕەوتی سەدر بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت.
"زەھرە بجاری" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئیمزای زیاتر لە ٢٠٠ پەرلەمانتاری ھەموو کوتلەکان کۆکراوەتەوە و تەواوی رێکارەکان بۆ لێپرسینەوە لە "ئیحسان عەبدولجەبار" وەزیری نەوتی عێراق تەواو بووە، بەم زووانەش وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی وەزیری نەوت دیاری دەکرێت.
"زەھرە بجاری" راشیگەیاند، گەندەڵی و شکستی ئیدارەدان لەناو وەزارەتی نەوت زۆر زیادیکردووە و چەندین رێکاری ھەڵەش لەو وەزارەتەوە گیراونەتە بەر، وەک بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر بواری ئابوری و وەبەرھێنان لە عێراق ھەبووە.
عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ ھەر تۆنێک گەنم بە ٧٥٠ ھەزار دینار لە جوتیاران بکڕێتەوە، واتە ھەر کیلۆیەک بە ٧٥٠ دینار وەردەگرێت، لە کاتێکدا کە ساڵی رابردوو یەک کیلۆ گەنمی بە ٤٧٠ بۆ ٦١٠ دینار وەرگرت.
وتیشی، ئەوە بڕیارێکی دڵخۆشکەرە بۆ جوتیاران و بۆ تەواوی خەڵکی عێراقیش، چونکە دەبێتە ھۆی کۆکردنەوەی گەنمیکی زۆر کە بە خۆراکێکی سەرەکی و ستراتیژیی لە وڵاتدا دادەنرێت و عێراق لە برسێتی و گرانیی بەدوور دەگرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، ساڵی رابردوو یەک کیلۆگرام گەنمی لە نێوان ٣٢٥ بۆ ٤٧٥ دینار لە جوتیاران کڕییەوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی لە بارەی نرخی کڕینەوەی گەنم دەرنەکردووە.
ئەندامەکەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، جگە لە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش دەستپێشخەریەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگییان پەسەندکردوە و بەمنزیکانە دانوستانی لایەنەکان بە بەشداری پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش لەبارەی دەستپێشخەرییەکە دەستپێدەکات و دواتر وادەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
لەسەرەتای ئەم مانگەدا، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەستپێشخەرییەکی نوێی راگەیاند بۆ دەرچون لەو قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتوە و دەستپێشخەرییەکە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی پرسی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و داوای لە سەرجەم لایەنەکانیش کردوە بەبێ مەرجی پێشوەخت ئامادەی دانوستان بن.
لە پاڵ قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی عێراقدا، کەمبوونەوەی ئاویش بووەتە قەیرانێکی دیکەی مەترسیدارتر بۆ عێراقییەکان. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی، کە دەریدەخات گەنجێک بە ڕاکردن بە ناو ئاوی دیجلەدا لە بەغدا ھاتووچۆ دەکات، بووە زەنگێکی مەترسیدار ، کە کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕوبارەکە لە تورکیاوە، دەبێت عێراق چاوەڕوانی چ کارەساتێک بکات.
پسۆڕانی بواری ژینگەی دەڵێت، یەکێک لە ھۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاوی ھەردوو ڕوبارە سەرەکییەکەی عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشێلکاریانەی کە بەشێک لە جوتیاران کردوویانەتە سەر ئاراستەی ئاوی ڕوبارەکان لە باشور و دروستکردنی دەریاچە بۆ بەخێوکردنی ماسی، کە چاوەڕواندەکرێت زیانی گەورە بدات لە سامانی کشتوکاڵی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، عەباس دینار شوەییلی، سەرکردە لە گرووپی چەکداریی سەرایا سەلام، لە شاری عەممارەی ناوەندی پارێزگای میسان، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کوژرانی ئەو سەرکردەیەی سەرایا سەلام، پەیوەندی بە دۆسێی کوژرانی "وسام عەلیاوی"ی سەرکردەی عەسائیبی ئەھلی حەقەوە ھەیە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژرا.
رۆژنامەکە ئاماژەی بە دۆخی سیاسیی و بەبنبەستگەیشتنی پڕۆسەی سیاسیی و ئەو قەیرانانە کردووە کە بەھۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان سەریانھەڵداوە و بەمەبەستی چارەسەریش باسی لە پێنج سیناریۆ کردوە.
رۆژنامەکە لە سیناریۆی یەکەمدا دەڵێت، حکومەتەکەی مستەفا کازمی کە ماوەکەی بەسەرچووە، بەردەوام دەبێت لە کارەکانی و تەنھا ئەو وەزیرانە دەگۆڕدرێن کە سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگین، ھەر بەپێی ئەم سیناریۆیە بەشێک لە پارێزگارەکانیش لادەبرێن و کەسی نوێ لە جێگەیان دادەنرێن.
سیناریۆی دووەمی رۆژنامەکە بریتییە لە بەردەوامیی رەوشی ئێستای عێراق وەک خۆی ھەرچەندە بەردەوامیی ئەم دۆخە سەردەکێشێت بۆ ناکۆکیی زیاتر و سوربوونی لایەنەکان لەسەر ھەڵوێستەکانیان کە رەنگە ئەم ناکۆکییانە بگوازرێنەوە بۆ شەقام.
بەپێی سیناریۆی سێیەمیش حکومەتی فریاکەوتن و بەپەلە دروست دەکرێت کە دەسەڵاتی رەھای پێدەدرێت و ئەنجومەنی نوینەرانیش ناتوانێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات.
رۆژنامەکەی حکومەتی عێراق سیناریۆی چوارەم بە نزیکترین و گونجاوترین ناو دەبات و دەڵێت، بەپێی ئەم سیناریۆیە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی داھاتوو لەنێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی سێقۆڵی دابەش دەکرێت.
سیناریۆی پێنجەمیش کە رۆژنامەکە بە ئاسان ناوی بردووە، دابەشکردنی وەزارەتەکانی کابینەی داھاتووە لەنێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی سێقۆڵی، پێنج یان شەش وەزارەت بۆ چوارچێوە و حەوت وەزارەتیش بۆ رەوتی سەدر، بەڵام ئەم سیناریۆیەش کێشەی تێدایە بەتایبەتی کە ئێستا متمانەی نێوان ھەردوو لایەنە ناکۆکەکە زیاتر لاواز بووە.
سەرەڕای ھەوڵەکان بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانیش، ئیحسان شەمەری سەرۆکی دەزگای ھزری سیاسی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، لەم کاتەدا چاوەڕوان ناکرێت ھیچ گۆڕانکارییەک روبدات، چونکە چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدریش سورن لەسەر بۆچوونەکانیان و ئامادەی سازشکردن نین.
خەمیس خەنجەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ھێزەکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچە رزگارکراوەکان بچنە دەرەوە و، شوێنەکانیان بە ھێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی پڕ بکرێتەوە.
خەمیس خەنجەر ھۆشداریشدا لە بەریککەوتنی تایەفی لەو ناوچانەی کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی لێیە.
جەختیشیکردەوە، بوونی ھێزەکانی سوپا و پۆلیس و دژە تیرۆر، کارئاسانی زیاتر دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.
"لیوا روکن جەبار تائی" فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی خۆرئاوای نەینەوا رایگەیاند، دوای ئاڵۆزی و نائارامییەکانی شەنگال، رەوشی قەزاکە ئاسایی بووەتەوە، لە ئێستاشدا بەشێک لە خێزانە ئێزدییەکان گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان، داواش لە ھەموو خێزانە ئاوارەکانی شەنگال دەکات بگەڕێنەوە بۆ شارەکەیان.
ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، سوپای عێراق لە شەنگال ھاووڵاتیانی مەدەنی نەکردوەتە ئامانج، لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا ھیچ ھاووڵاتییەک لەماوەی ھەڵمەتەکەدا نەبوەتە قوربانی، بەڵام سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و حەوت سەربازی تریش برینداربون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا ٤١ حاڵەتی تووشبوون و ٨ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون، ٢٣ حاڵەتیان لە پارێزگای زیقار و حاڵەتەکانی تر لە پارێزگاکانی کەرکوک و بابل و موسەنا و بەسڕە و نەینەوا بووە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ٣٤٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رزگارکراون، ھەروەھا ١٠٤ کۆچبەری دیکە لە شارەکانی مۆغەڵا و ئەزمیر و ئایدن و بالاکسیر لە تورکیا دەستگیرکران.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاشکراشیکرد، لە رۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا ٦٥ ھەزار و ٥٦٩ کۆچبەری نەتەوە جیاواز لە تورکیا دەستگیر کراون، بەپێی ئامارەکان کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ئەفغانستان لە پلەی یەکەمدایە، دیاردەی کۆچکردنیش زیاتر بەھۆی خراپی رەوشی ئابووری و ئەمنی روویانداوە.
فراکسیۆنی عێراقی سەربەخۆ، کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەخۆدەگرێت و لەلایەن پەرلەمانتاری سەربەخۆ شێخ عەبدولھادی حەسناوی سەرۆکایەتی دەکرێت، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر داواکارییەکەی موقتەدا سەدر بۆ پێکھێنانی حکومەتیکی نیشتمانی سەربەخۆ کە ئامانجی عێراقییەکان لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بەدیبھێنێت.
داواش لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی تر کراوە ڕەزامەندی دەرببڕن تا بەو شێوەیە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە سیاسیە بدۆزرێتەوە کە عێراقی تێکەوتووە و داوا لە تەواوی ھێزە سیاسییەکانیش کراوە پشتگیری دەستپێشخەریەکەی سەدر بکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کازمی و ڕەئیسی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و وێڕای پیرۆزبایی، ڕەئیسی پشتگیری وڵاتەکەی بۆ یەکریزی عێراق و پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز دووپاتکردووەتەوە و ڕۆڵی بەغدادی لە بەدیھێنانی سەقامگیری ناوچەکە بەرز نرخاندووە، کازمیش ھیوای خواستوە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە بەرژەوەندی گەلانی ھەردوو وڵات لە گەشەکردن و پێشکەوتنی بەردەوامدا بێت.
محەمەد ساحب دەڕاجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق ڕایگەیاندووە، لەگەڵ تورکیا و پۆڵەندا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کردووە بۆ پشتگیریکردنی پیشەسازیی سەربازیی ناوخۆ و لە ئێستاشدا گفتوگۆیان ھەیە بۆ ئەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەریتانیا و پاکستانیش ئیمزا بکەن.
وتیشی، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە بەرھەمھێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیی بکەن و لە داھاتووشدا ھەوڵی دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی دەدەن لە ناوخۆی عێراقدا.
سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی جەنگیی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بەرھەمھێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیی لە ناوخۆی عێراق گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ پتەوکردنی ئاسایشی عێراق و زیادکردنی داھات، چونکە لە دوای ئەو ھەنگاوە عێراق پارە لە ھاوردەکردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی خەرج ناکات و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ سودی لێدەبینێت.