عیراق

ماڵپەڕی عەرەبیە جدید، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ئاشکرایکرد، لە ئێستادا پلانی گەڕاندنەوەی تیرۆریستانی داعش لە کەمپیەکانی رۆژئاڤای کوردستان و ھێزەکانی سوریای دیموکرات، بە فشاری ناوخۆیی و سیاسی راگیراوە و دوور نییە ئەو بابەتە رادەستی حکومەتی نوێی عێراق بکرێت.

وتیشی، لە ماوەی رابردوودا بە ھەماھەنگی و ھاوکاری ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ھەسەدە، سەدان تیرۆریستی داعش، کە ھەندێکیان سەرکردەی دیاری ئەو گرووپە بوون، لە گرتووخانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ھەسەدەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق، بۆئەوەی بەپێی یاسای عێراقی دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

راگرتنی گەڕاندنەوەی ئەو تیرۆریستانە لە کاتێکدایە، مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، سەدان بەندکراوی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، ھەوڵی ھەڵاتنیاندا و بەشێکیان ھەڵاتن و دواتر دەستگیرکرانەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بۆ دەرچوون لەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراقدا دروستبووە، دەستپێشخەرییەکی نوێ رادەگەیەنن و داوا دەکەن کاتە دەستورییەکان لە بەرچاو بگیرێت بۆ لانەدان لە پرۆسەی دیموکراسی و داواش لە ھەموو لایەنەکان کراوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و بە بێ مەرج چارەسەر بۆ قەیرانەکە بدۆزنەوە و بەرژوەندی وڵات و ھاوڵاتیان بخەنە پێش ھەموو بەرژوەندییەک.

داواش لەلایەنە کوردستانییەکان کراوە ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ لێکتێگەیشتن و دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار بەو مەرجەی تایبەتمەندی پێویستی بۆ بون بە سەرۆک کۆمار تێدا بێت.

داواشکراوە مافی گەورەترین پێکھاتە بپارێزرێت بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی و پێکھێنانی حکومەتی نوێ و رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، پێشنیازیش کراوە، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کاندیدیان ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەو مەرجەی تایبەتمەندییە پێویستەکانی تێدا بێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولئەمیر شەمەری لە سەردانێکدا بۆ بنکەیەکی سەربازیی لە قەزای شەنگال، رایگەیاند، ئاسایش و یاسایان سەپاند و ھەموو رێگەکانیان کردوەتەوە و ھیچ زیانێکیش بە دەزگا مەدەنییەکان و بە ھاووڵاتیان نەگەیشتووە، وتیشی، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانیان دروستکردنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال "یەبەشە" لە شەنگال روویدا و بەھۆیەوە نزیکەی ٣ ھەزار ھاووڵاتی شەنگال، ناوچەکانیان بەجێھێشت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند، دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە، بەپێی پێشنیازەکانی ئەوانە، کە سەربەخۆکان مافی بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغەیان ھەیە، وتیشی، ئەو و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ھەوڵێکی زۆریاندا بۆئەوەی سەربەخۆکان ئەو مافە وەربگرن، بەبێ ئەوەی سازش لە بیروباوەڕەکانیان بکەن.

راشیگەیاند، کەمتر لە یەک لەسەر چواری پەرلەمانتارانی سەربەخۆ توانییان لایەنە سیاسییەکان رازی بکەن، کە ئەوان تاکە چارەسەرن بۆ ئەو چەقبەستووە سیاسییەی لە عێراق ھەیە، بۆیە دەبێت پەرلەمانتارە سەربەخۆکان تیمێک پێکبھێنن، کە دەست بە گفتوگۆ بکات لەبارەی وردەکارییەکانی پێکھێنانی حکومەت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، مۆڵەتی ١٥ رۆژ دەدات بە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ. دەشڵێت، ھەماھەنگی شکستیھینا لە پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی.

دوای ٣٥ رۆژ لە بێدەنگیی سیاسی، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان خاوەنی زۆرینەی نیشتمانییە، بەڵام بەھۆی بڕیاری دادگا بۆ چالاککردنی سێیەکی پەکخەر پێکھێنانی حکومەت دواکەوت.

سەدر راشیگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی، سەرەڕای ئەوەی ٤٠ رۆژ دەرفەتی پێدان، بەڵام شکستیانھێنا لە پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی، بۆیە سەدر داوای لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردوە، لە ماوەی ١٥ رۆژدا "فراکسیۆنی سەربەخۆکان" پێکبھێنن، بەڵام بەو مەرجەی لە ٤٠ ئەندام کەمتر نەبێت و بە دووربن لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کە مۆڵەتی خۆیان وەرگرت، پێویستە سەربەخۆکان پەیوەندی بکەن بە گەورەترین ھاوپەیمانی تا حکومەتێکی سەربەخۆ پێکبھێنن و رەوتی سەدر بە رێککەوتن لەگەڵ سوننە و کورد دەنگ لەسەر حکومەتی گەورەترین ھاوپەیمانی بدەن، بەڵام رەوتی سەدر بەشداری تێدا ناکات.

سەدر لە کۆتایی پەیامەکەیدا، جەختی لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە و داوایکرد ھەندێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، لەگەڵ رەوتی سەدر ھاوپەیمانی پێکبھێنن، بۆ ئەوەی لە چەقبەستوویی سیاسی دەربچن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەروان شەھاب" بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەڵاحەدین ڕایگەیاند، ئەو قەزا و ناحییانەی لە پارێزگای سەڵاحەدین کارەبایان نییە، لە ئەنجامی بای بەھێز و خۆڵبارین کارەباکەیان پچڕاوە.

وتیشی، لە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆوە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەکە دەستیانکردووە بە چاککردنەوەی ئەو وێستگانە و لە داھاتوویەکی نزیکدا کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ قەزا و ناحیە و گوندەکانی سەڵاحەدین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەزعەلی" لە دوای نوێژی جەژن ڕایگەیاند، بەھۆی ڕەوشی سیاسییەوە، فشارێکی گەورەی ئابوری لەسەر ھاووڵاتیان دروست بووە، ئەگەر  لایەنە سیاسییەکانیش لەسەر ڕای خۆیان سوور بن ئەوا ھیچ چارەسەرێک بۆ کێشەکان نایەتە ئاراوە، وتیشی لە ئێستادا دەستوریش ناتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات.

بە وتەی "خەزعەلی"، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە ڕۆژانی جەژندا دەستپێشخەرییەک پێشکەشی ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەن، ئەگەر لایەنی بەرامبەریش ھەر دەستپێشخەرییەکی ھەبێت کە گرەنتی مافی زۆرینە بکات، با پێشکەشی بکات و بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

وتیشی زۆرینەی لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن متمانەیان نییە و ئەگەر ھەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە زۆرینەیان شۆک دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەکیم" لە وتارێکیدا بە بۆنەی جەژنەوە ڕایگەیاند، ڕەوشی سیاسی پێویستی بە پێداچوونەوە و چارەسەری خێرا و واقیعیانە ھەیە.

وتیشی، ناکۆکی سیاسی خزمەت بە ھیچ لایەنێک ناکات و ھیچ ئامانجێک بەدیناھێنێت و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات، ھۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە بمێنێتەوە و بایکۆت کردن بەردەوام بێت و چاوەڕێی چارەسەر بکەن لە دەرەوەی عێراق، مەترسییەکان گەورەتر دەکات و لێکەوتەکانیشی لەسەر دیموکراسییەت زیاتر دەبن.

"حەکیم" ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ھەڵبژاردن ببێتە کێشە و لە جیاتی گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بە سیستمی سیاسی، ھەڵەکان دووبارە دەکرێنەوە و بۆشایی نێوان خەڵک و سیستمی سیاسی زیاتر دەبێت.

"حەکیم" جەختی کردەوە لە گرنگی پێکھێنانی حکومەتێک لەلایەن گەورەترین کوتلەوە، ھۆشداری توندیشیدا لە ھەوڵەکان بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانی ناھاوسەنگ کە مافی گەورەترین پێکھاتە لە ھەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشێل بکات، ھەروەھا ئیدانەی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیاشی کرد بۆ سەر خاکی عێراق و وتی ڕەیتدەکەینەوە خاکی عێراق بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمساڵ ئەنجامدانی نوێژی جەژن لەلایەن شیعەکانەوە لە مەزارگەی "ئیمام حسێن" لە کەربەلا، دوای ئەوە دێت کە دوو ساڵە بەھۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە ڕێوڕەسمی نوێژی جەژن بە پێی پێویست ئەنجام نەدراوە، بەھۆی زۆری بەشداربووانی شیعەشەوە چەند جارێک نوێژەکە لە مەزارگەی "ئیمام حسێن" لە کەربەلا دووبارە کراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق دوێنێی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد، بەڵام "عەلی سیستانی" مەرجەعی باڵای شیعەکان ئەمڕۆ کردە یەکەم ڕۆژی جەژن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێ زانیارییەکانی پەیامنێرێ کوردسات نیوز کوژراو و بریندار ھەن و بەھۆی بەردەوامی شەرەکەوە وردەکارییەکان نەزانراون شەر و پێکدادانەکە ترس و دلەراوکێی لای خەڵکی ناوچەکە دروست کردوە و ژمارەیەک ھاوڵاتی ماڵوحاڵیان جێھێشتوە.

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن بەھۆی کەمتەرخەمی حکومەت و کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوەکەی، دەریاچەی ڕەزازەی سەر بە پارێزگای کەربەلا مەترسی وشکبوونی لەسەرە، ئەگەر چارەسەری بەپەلەی بۆ نەدۆزرێتەوە.

دەریاچەی ڕەزازە دەکەوێتە خۆرئاوای پارێزگای کەربەلا و بە یەکێک لە شوێنەوارە مێژوویی و گەشتیارییەکانی پارێزگاکە دادەنرێت، لە ئێستاشدا بەھۆی بردنی بەشێک لە سەرچاوەی ئاوەکەی بۆ پارێزگاکانی دیکە، مەترسی وشکبوونی لەسەرە.

ڕوباری فوڕات بە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی دەریاچەکە دادەنرێت و دووەم گەورەترین دەریاچەی سروشتی عێراقە، کە لە بنەڕەتەوە پێکھاتووە لە دۆڵێکی قوڵ و دەریاچەکانی سەرسار و حەبانیە و نەجەف لە خۆ دەگرێت.

ڕووبەڕی گشتی دەریاچەکە ١٨١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و توانای گلدانەوەی ٢٦ ملیار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، ئەگەر ساڵی خۆی بێت  و ئاوی پێویست بێتە ناوی، بەرزترین ئاستی ئاوی دەریاچەکە دەگاتە ٤٠ مەتر لەسەر ڕووی ئاستی دەریاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک ئەندامی چەکداری ناسراو بە یەبەشە، ڕێگەی نێوان ناحیەی سنونێ و خانسور و گوندەکانی دەوروربەریان گرتووە و بە دانانی خاڵی پشکینین ڕێگەیان گرتووە لە ھاتووچۆی ھاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرەبەیاندا ھێزە سەربازییەکان و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی خۆرئاوای نەینەوا دەستیان کردووە بە کردنەوەی ڕێگاکە، لەو کاتەدا ھێزەکانیان بە چەکی قەناس تەقەیان لیکراوە و بۆمبی چێنراویان لە ڕێگەی ھێزەکەدا چاندووە.

ڕوونیشکراوەتەوە، بە گوێرەی بنەماکانی ڕووبەڕوبوونەوە، وەڵامی سەرچاوەی ھێرشەکانیان داوەتەوە و ڕێگەکەیان کردووەتەوە، ڕێگەش نادەن بە ھیچ مامەڵەیەکی دەرەوەی یاسا، کە ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، وردەکاری ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دوو مووشەک ئاڕاستەی بنکەکە کراون، کە لە دەرەوەی بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ زیانێکیان نەبووە، راشیگەیاند، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی ھێرشەکە.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە ناحیەی بەغدادی لە پارێزگای ئەنبار و دووەم گەورەترین بنکەی ئاسمانییە لە عێراق، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤وە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، سەربازی ئەمریکی لە بنکەکە جێگرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دوو تۆڕە نێودەوڵەتییە لە ١٠ کەس پێکھاتوون، کە بە رەگەز عەرەب و عێراقین و دانیان بە تاوانەکانیانداناوە، روونیشیکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان لە کۆگایەکی گەورەدا لە باشوری خۆرئاوای بەغداد، دەستیانگرتووە بەسەر شەش ملیۆن و ٢٠٠ حەبی کیبتاگۆن لە جۆری ئەمڤیتامین، کە کێشی حەبەکان نزیکەی یەک تۆن بووە.

دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆڕە نێودەوڵەتییەی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە بەغداد لە کاتێکدایە، سوریا گەورەترین بەرھەمھێنەری حەبی کیبتاگۆنە لە جیھاندا و سعودیەش بەکاربەری ئەو جۆرە ماددە ھۆشبەرەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک کۆماری عێراق، لە تویتێکدا رایگەیاند، لە رۆژی جیھانیی کرێکاران، رێزلێنان و رێزگرتن بۆ بونیادنەرانی نیشتمان و بازووە دڵسۆزەکان و وزەی مرۆیی گەلەکەمان، کە سەروەتێکی نیشتمانیی راستەقینەیە و ئامانجی گەشەسەندنە و سەرکەوتنیشی بە چاکسازیی ئابووری و دروستکردنی کاری راستەقینە دەبێت، لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەرھەمھێنان و ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھاتی نەتەوەیی. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان، تووشبووەکە پیاوێکی ٤٩ ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی جێگیرە، بەپێی ئامارەکانیش تائێستا لە عێراق نزیکەی ٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە و تەندروستی ھەرێمیش داوای خۆپارێزی دەکات.

ھاوکات ئەمڕۆ تیمێکی باڵای وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەردانی کەرکوکی کرد، سەرۆکی تیمەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رەوشەکە تاکو ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و پێویستە ھاووڵاتیان خۆیان لە کوشتارگەکانی سەر شەقام بەدووربگرن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...296297298299300...402