ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا و ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی بەکاردەھێنن بۆ بۆردومانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا چەکی بەرگری ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک بۆ سەر سەروەری عێراق.

رونیشیکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراقە و بە دابینکردنی، لە داھاتوودا دەتوانرێت بەرپەرچی ھەر ھێرشێکی دەرەکی بدرێتەوە.

فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق جەختیشیکردەوە، بابەتی پەرەپێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووەتە جێی بایەختی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری و بەچەکدارکردنی سوپا بە چەکی پێشکەوتوو، ھەڕەشەکانی سەر ھەرێم و ھەر ناوچەیەکی تر کۆتایی دێت.