ھاوپەیمانی نەسر لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیای بۆ سەر سەروەری عێراق کرد و رایگەیاند، ھەردوو وڵات لە شەھیدبوونی ھاووڵاتیان و تۆقاندنی دانیشتوان بەرپرسیارێتی یاساییان دەکەوێتە ئەستۆ.
ھۆشداریشیداوە ئەو جۆرە رەفتارانە زیان بە پەیوەندییەکان دەگەیەنێت و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات، داواش لە حکومەت و تەواوی لایەنە عێراقییەکان دەکات ھاودەنگ بن بۆ پاراستنی گەل و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەبەرامبەر ھەر ھێرش و ھەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەری وڵات.