چوارچێوەی ھەماھەنگی جەخت لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە چوارچێوەی دەستوور دەکاتەوە
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو رۆڵە گەورەیە بەرز دەنرخێنن کە ھێزە ئەمنییەکان بەشداربوون، لە پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خۆپیشاندەران، دەشڵێت، دەستدرێژکاران و تێکدەران لە خۆپیشاندانەکانی شەممەدا ھەندێک پێشێلکاریی قبوڵنەکراویان ئەنجامدا.
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داواکردنی مافی رەوا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دەکەنەوە، بە جۆرێک گەرەنتی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ گەلی عێراق بکات بە تەواوی دەسەڵاتەکانیەوە، کە حکومەتەکە توانای چەسپاندنی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزاری و نەھێشتنی گەندەڵی ھەبێت.


