ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئیدانەی بۆردومانەکانی ئێران دەکات
کوردسات نیوز
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ھەروەک خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەرزنرخێنرا، بۆ پێشخستنی داواکارییەکانیان بۆ وڵاتێکی چاکساز و دوور لە گەندەڵی، ھاوکات دەستخۆشیان لە ھەوڵەکانی ھێزە ئەمنییەکان کرد، کە بە بەرپرسیارێتی و پیشەییانە ئەرکەکانیان جێبەجێکرد و مامەڵەیان کرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی داوای لە ھێزە سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتیی نیشتمانی ھەڵبگرن و دیالۆگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بەھێزکردنی سەروەریی یاسا و چارەسەرکردنی چەکی کۆنترۆڵنەکراو و نەھێشتنی دیاردەی چەکداری پەسەند بکەن، کە ھەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتیی ھاووڵاتیان دەکەن.



