سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممەی بەغداد و بەسرەدا  ، زیاتر لە ١٥٠ کەس برینداربوون کە ٤٠ یان ئەفسەر و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بون، زیاتر لە ١٠٠ کەسیشیان لە خۆپیشاندەران بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری برینداربونی خۆپیشاندەران بەھۆی بەکارھێنانی غازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی بوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە.

لەلایەکی تریشەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دوپاتیکردۆتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بە ھەموو شێوەیەک پابەندن بە پاراستنی خۆپیشاندەران، بەڵام ژمارەیەک لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە لە نێو خۆپیشاندەراندا ئاژاوەیان دروستکردووە.