قەیس خەز عەلی: سەرۆک مام جەلال رۆڵێکی کاریگەری لە کوردستان و عێراق ھەبوو
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەرۆک مام جەلال و بەتایبەت بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و سەرکردایەتی نیشتمانی کوردستان و گەلی کورد کردووە و ئاماژەی بەوەکردوە، سەرۆک مام جەلال رۆڵێکی سیاسی کاریگەری ھەبوو لە کوردستان و گۆڕەپانی عێراق.
دەقی پەیامەکەی قەیس خەز عەلی:
پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێشکەش بە خانەوادەی تاڵەبانی بەڕێز و بەتایبەت بەڕێزان بافڵ و قوباد تاڵەبانی و برایان لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلی کوردی بەڕێز دەکەم، لە پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق. کە رۆڵێکی سیاسی کاریگەری ھەبوو لە کوردستان و لە گۆڕەپانی نیشتمانی خۆشەویست، لە خوای گەورە داواکارین بیخاتە بەر میھرەبانی فراوانی خۆی.