شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی بەغداد و ئەنبار و نەجەف و چەند ناوچەیەکی تری لە باشووری عێراق گرتووەتەوە، لەو بارەیەوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق بڵاویکردەوە، مەودای بینین بۆ ٥٠٠ مەتر کەمبووەتەوە و بەھۆیەوە گەشتەکانی ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و نەجەف تاکاتێکی نادیار راگیراون.
ناوەڕاستی مانگی رابردوو، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەھۆیەوە دەیان کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
"ستار دەنبوس" سەرۆکی یەکێتییەکە رایگەیاند، لە کۆی زیاتر لە ١٥ ملیۆن کرێکار لە عێراق، تەنھا ناوی ٦٥٠ ھەزاریان تۆمارکراوە و زیاتر لە ١٤ ملیۆن کرێکار لە عێراق مافەکانیان پارێزراو نییە، داتایەکی تەواویش سەبارەت بە کرێکارانی بیانی نییە.
یەکێتی سەندیکای کرێکارانی عێراق راشیگەیاندووە، ٤ بۆ ٥ ملیۆن کرێکار لە کەرتی تایبەت کار دەکەن و ژمارەیەکیان ھەڵگری بڕوانامەی ئەندازیاری و بڕوانامەی باڵای ترن، ئەوانەشی تایبەتمەندی زانستییان ھەیە مووچەکانیان دەگاتە ٧٥٠ ھەزار بۆ یەک ملیۆن دینار، مینحەی ١٠٠ ھەزار دینارەکەش ئەو کرێکارانە ناگرێتەوە کە دڵنیاییان نییە.
مستەفا کازمی، لە میانی دیدارێک لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی عێراقی رایگەیاند، ئەم قەیرانەی ئێستا لە بنەڕەتدا "قەیرانی متمانە"یە، چونکە ھێزە سیاسییەکان دەتوانن چەقبەستوویی سیاسی تێبپەڕێنن، وتیشی، چارەسەر لە وتاری سیاسیدا نییە، بەڵکو لە ھەوڵداندایە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەیە، متمانەیەک کە دەستوور و یاسا و بنەما نەتەوەیی و دامەزراوەکانی دەوڵەت بە کۆڵەکە سەرەکیەکان دادەنێت.
کازمی راشیگەیاند، پێویستمان بە کەشوھەوایەکی نوێ و گفتوگۆی قووڵە لەبارەی رەوشی سیاسی و رێککەوتن لەسەر ھەموارکردنەوەی دەستوور، بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە ھەنگاونان بۆ گەڕاندنەوەی متمانە.
شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری یەکێک لە سەنگەرەکانی فەوجی دووی لیوای ٩٦ی سوپای عێراقیان دا لە گوندی غازر لە ناحیەی سەرگەڕان و روبەڕوبوونەوە لە نێوانیان روویدا.
بە پێی زانیارییەکانیش ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە رێگەی دوو ھێلیکۆپتەرەوە داعشی لە شوێنی شەڕەکە بۆردومان کردووە، تائێستاش زیانەکانی ئەو شەڕە ئاشکرا نەکراون.
"حاتەم حەمید" بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نیشتمانی بۆ سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندوە، بەنداوی جەزرە دەکەوێتە باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا و ئەگەر بەگەڕبخرێت، مەترسییەکی گەورە لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دروستدەکات، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانیش ھەوڵ دەدات لەڕێگەی دیبلۆماسییەوە ئەو پڕۆژە ئاودێرییەی تورکیا ڕابگیرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە نووسراوی رەسمییان ئاڕاستەی تورکیا کردووە بۆئەوەی پڕۆژەی درووستکردنی بەنداوی جەزرە تەواو نەکات، چونکە بەنداوەکە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر عێراق و رۆڵی دەبێت لەوشککردنی ھەردوو ڕوباری دیجلە و فورات و دروستکردنی کارەساتێکی ئاویی گەورە کە ئاکامەکەی پێشبینی ناکرێت.
محەمەد بەلدوای پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەڵوێستی حکومەتی عێراق بەرامبەر ھێرشە فراوانەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، تووشی سەرسوڕمانی کردون و ئەو بێدەنگییەی حکومەتیش ئاماژەی بوونی رێککەوتنێکی نھێنی و دەربڕینی رەزامەندییە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا، کە ئەوەش ھەڕەشەیە لەسەر سەروەریی عێراق، وتیشی، تێوەگلانی عێراق لە ململانێ نێودەوڵەتییەکان، جگە لە کێشەی زیاتر ھیچی دیکەی لێبەرھەم نایەت.
ئەوەش لە کاتێکدایە تورکیا لە رۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە لەشکرکێشیی "چڕنووک-قوفڵ"ی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە و رایگەیاندووە، ھێرشەکەیان بە رەزامەندی حکومەتی عێراقە، کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەو بابەتە رەتدەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کەشە ئاڵۆزە لە نیمچە ھەور و بۆ ئەگەری باران بارین و نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق، تا ناوەڕاستی مانگی ئایاری داھاتوو درێژەی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا بێت.
دەربارەی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە لە دوێنێوە شاری بەغداد و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە، دەستەی کەشناسی دەڵێت، وردە وردە ڕەوشەکە خەریکە ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە ھەفتەی داھاتووشەوە خۆڵبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ درێژەی دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکرد، لەو کاتەوەی موقتەدا سەدر ماوەکەی مانگی ڕەمەزانی دیاریکرد و دوای ئەوەش و تا ئەم ساتەش، ھیچ لێکتێکەیشتن و دیدارێک لە نێوان ئەوان و چوارچێوەی ھەماھەنگیدا نەبووە.
ھەروەھا ئەو لێدوانانەی کە باس لە لێکتێگەیشتن دەکەن لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی، بە درۆ ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو قسانە بۆ لەرۆزککردنی ھاوپەیمانی سێ لایەنەیەکەیە.
داواشی کردووە جارێکی دیکە بە ھیچ شێوەیەک پروپاگەندە و قسەی وا بێ بنەما بڵاو نەکرێتەوە.
نزیکەی ٧ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ھەروەھا ڕۆژێک دوای شکستەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی عێراق کرد و داوای کرد دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە ڕەوتی سەدر بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت.
وسام ئەسڵان جبوری سەرۆکی شانەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای بابل ڕایگەیاند، دوای دەستنیشانکردنی چوار حاڵەتی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون، سێ حاڵەتییان نێگەتیڤ بوون و حالەتێکیشیان پۆزەتیڤ بووە و لە نەخۆشخانەی مەرجان گیانی لەدەستداوە.
لە پارێزگای زیقاریش شانەی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون پێکھێنراو ھەڵمەتێکی فراوان بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە دەستیپێکرد.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. لەماوەی ڕابردووشدا چەندین حاڵەتی نەخۆشییەکە لە عێراق تۆمارکراوە، ھاوکات وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمیش بۆ رێگری لە سەرھەڵدانی نەخۆشییەکە کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتۆتەبەر.
تای خوێنبەربوون کە بە تای کۆنگۆ یاخود تای کرایمیا ناسراوە نەخۆشیەکی گوازراوەیە و نیشانەکانی پاش دوو هەفتە لە توش بوون دەردەکەون.
مالکی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، پڕۆسەی سیاسی لە عێراق دەستوەردانی ئاشکرای دەرەکی وەک ئێستای بەخۆیەوە نەبینیوە و ئێستا گۆڕاوە بۆ فەرمانکردن، ڕوونیشیکردەوە، ئەمریکا دژی پڕۆژەی پەراوێزخستنی سیاسییە و ھۆشداری داوەتە وڵاتانی ھەرێمی و لایەنەکانی عێراقی دەستوەردانەکانیان ڕابگرن.
سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکەی کازمی گرێبەستی پێچەوانەی دەستوری کردووەو ھیچ کەسێک بوێری نیە داوای درێژکردنەوەی بکات، درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتەکەی کازمی ڕاگەیاندنی مەرگە بۆ پەرلەمان و دەستور.
جەختیشی کردەوە، مانگی شەش یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانیش لەگەڵ موقتەدا سەدر سنوردارە و نەگەیشتووەتە کێشە بنەڕەتییەکان. بە وتەی مالکی چوارچێوەی ھەماھەنگی پڕۆژەیەکی مەترسیداری ڕاگرت و ھەست بە سەرکەوتن دەکەن، عێراقیش ڕووبەڕووی پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتی بووەتەوە و بە خولەک و ژمارە زانیاری لەسەری ھەیە.
دەزگای شەھیدانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ناسینەوەی ئەو ئەنفالکراوانەی ڕووفاتەکانیان لە پزیشکیی دادی بەغدادە، بڕیارە سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەربگیرێت بۆ ناسینەوەی ڕووفاتەکان.
ڕاشیگەیاندووە، کەسوکاری ئەنفالکراوان سەردانی فەرمانگەی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکەن لە گۆڕەپانی ئەندەلوس لە شاری بەغداد بۆ پڕکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بە ئامانجی ناسینەوەی ڕووفاتەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی تەمووزی ٢٠١٩ چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سەماوە دۆزرانەوە کە ڕووفاتی ١٧١ کەسی ئەنفالکراوی تێدابوو، بە مەبەستی پشکنینی DNA ڕەوانەی پزیشکی دادی بەغداد کران.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە ، باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ پەیوەندیی بە وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین کردووە بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بەو عێراقییانەی لە ئۆکراین بێسەرو شوێنن و زانیارییان لەبارەیانەوە نییە.
ھەروەھا پەیوەندییان بە زانکۆکانی ئۆکراینەوە کردووە و داوایان کردووە پەلە نەکەن لە داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی کرێی خوێندکاران، چونکە بەھۆی ئەو ڕەوشەی وڵاتەکە پێیدا تێدەپەرێت خوێندکارە عێراقییەکان توانایان نییە لەم کاتەدا کرێی خوێندن بگەیەننە زانکۆکانی ئۆکراین.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتیشکردووەتەوە کە ھەوڵەکانیان بۆ ھاوکاریکردن و کارئاسانیکردن بۆ عێراقییەکانی نیشتەجێی ئۆکراین بەردەوامە.
بزوتنەوەی ئیمتیداد دەڵێت ئەگەر ئەو داوایەیان جێبەجێنەکرێت، ئەوا داوایەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی دەکەن بۆ پرسیارکردن سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکە.
بزووتنەوەی ئیمتیداد بڵاویکردەوە، داوایەکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی ٧ی مانگی داھاتوو کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات، بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە پێکھێنانی لیژنەکان و پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی و ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەکە ساز نەکات، داوایەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی دەکەن، بۆ پرسارکردن سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی ئەگەری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.
نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.
بڕیار بوو ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ھەروەھا ڕۆژێک دوای شکستەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆبوونەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنەکانی عێراق کرد و داوای کرد دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە جگە لە ڕەوتی سەدر بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی قسەی بۆ میدیا عێراقییەکان کردووە دەڵێت، ماوەی دوو ڕۆژە ژنێک منداڵەکەی خۆی لەسەر پردی پەروەردە لە پارێزگای دیوانیە فڕێداوەتە ناو ئاوی ڕوباری فوراتەوە.
ھێزە ئەمنییەکان ژنەکەیان دەستگیرکردووە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام ھۆکاری ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە بۆچی منداڵەکەی فڕێداوەتە نێو ڕوباری فوراتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بانگھێشتی رەسمی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران ئەمرۆ چوارشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری وەفدێکی پەرلەمان، بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێدەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەی چاوی دەکەوێت بە ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.
کەریم علێوی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، لە رۆژانی رابردوودا پەلامارە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق زیادیان کردوە و مەترسیش ھەیە لە قۆناغی داھاتوودا پەلامارەکان زیاتر ببن، چونکە تیرۆریستانی داعش ئەو قەیرانە سیاسییە دەقۆزنەوە کە ئێستا بەھۆی پێکنەھێنانی حکومەتی نوێوە لە عێراق دروستبووە.
سەرکردەکەی ھاوپەیمانی فەتح داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کردوە بە زوترین کات کۆتایی بەناکۆکییەکانی نێوانیان بھێنن و بەرەو پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ ھەنگاو بنێن کە توانای ھەبێت دۆسێی ئەمنی بەڕێوەببات، جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە ھەوڵە ھەواڵگرییەکان زیاتر بکرێن بۆ پوچەڵکردنەوەی پەلامارە تیرۆریستییەکان پێش ئەنجامدانیان.