لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری ئیزمیری تورکیا دوو پۆلیس کوژران.
کەمێک پێش ئێستا لە تورکیا، هێرشکرایە سەر بنکەی پۆلیسی "ساڵح ئیشگۆرەن" لە قەزای باڵچۆڤای پارێزگای ئیزمیر، هاوکات بەهۆی هێرشەکەوە کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکانی تورکیا بەهۆی ئەم هێرشەوە، موحسین ئایدەمیر، بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیسێک کوژران و پۆلیسێکی تریش برینداربوو. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لەلایەن گەنجێکی تەمەن 16 ساڵانەوە ئەنجامدراوە.
حوسییەكانی یەمەن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و گەشتەكانی فڕۆكەخانەی رامۆنیان راگرت.
دەستەی فڕۆكەخانەكانی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن حوسییەكانەوە لە یەمەنەوە هەڵدراون و تەنها دوانیان تێكشكێنراون، ئەوانی دیكە بەربەستە بەرگرییەكانی ئیسرائیلیان بەبێ لێدانی زەنگی ئاگاداركردنەوە بڕیوە و شاری ئیلاتیان كردووەتە ئامانج.
هەروەها دەڵێت، یەكێكیان هۆڵی چاوەڕوانی فڕۆكەخانەی رامونی شاری ئیلاتی كردووەتە ئامانج و جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانیشی بەدواوە بووەو دوو كەس برینداربوون، هەروەها ئاسمانی شارەكە بەڕووی گەشتە ئاسمانیەكاندا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر داخراوە.
هەروەها فڕۆكەكەی تر لە ناوچەی نەقەب كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە برینداربوونی سوك لە شوێنی روداوەكە تۆمار كراوە، سوپای ئیسرائیلیش لێكۆڵینەوەكانی بۆ هێرشە كتوپڕەكە دەستپێكردووە.
حوسییەكان لە راگەیەندراوێكدا بەرپرسیارێتی هێرشەكەیان لە ئەستۆ گرتووەو رایانگەیاندووە، لە تۆڵەی كوژرانی سەرۆك وەزیران ئەنجامیانداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دەبێت رێز لە ماف و بەرژەوەندییەكانی ئێران بگیرێت و هەر كاتێك ئەمریكا رێزی لە بەرامبەرەكەی گرت ئامادەن بۆ دانوستان.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی كۆنفرانسی نیشتمانیی تواناكانی وەبەرهێنان لە ناوچە ئازاد و بازرگانییەكانی ئێران رایگەیاند، ئەو ڕۆژەی واشنتن ئامادە بێت بۆ دانوستان لەسەر بنەمای رێزگرتنی بەرامبەر، ئەوانیش ئامادەن بۆ دانوستان.
دەشڵێت، وڵاتانی ترۆیكا هەڵەیەكی گەورەیان كرد لەبارەی چالاككردنی سزاكان، ئەمەش كارەكانی قورستر كردووە و دانوستانەكان بەردەوامن بەو هیوایەی بگەینە لێكگەیشتنێكی هاوبەش.
وتیشی، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوای هێرشەكەی سەر بنكە ئەتۆمییەكان تێكچووە و وەك جاران نەماوە.
ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین "ئۆنروا" ، هۆشداری دەدات لە خراپبوونی کارەساتی مرۆیی لەغەززە کە لە ئێستادا لە ئاستێکی بێ وێنەدایە.
ئۆنروا ئاماژەی بەوەکردووە، پێدواویستییەکان لە کەرتی غەززە زۆرن و پێویستی بە یارمەتیدانێکی مرۆی گشتگیرە، بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کە لەژێر گەمارۆدان و لە ژێر برسێتیدا دەژین.
راشیگەیاندووە، ئیسرائیل بەردەوامە لە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتنە ناوەوەری هاوکارییەکان، بەمەش کەمی خۆراک و دەرمان لە کەرتەکە زیاتر دەکات، دەشڵێت، 900 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەست برێستییەوە دەناڵێنن و لە نێویاندا 700 هەزار منداڵ چونەتە قۆناغی بەدخۆراکی توندەوە.
ئیسرائیلی بەردەوامە لە ئاستەنگ بۆ هاتنە ناوەوەی هاوکاری و کەمیی خۆراک و دەرمان زیاتر دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، 900 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەدەست برسێتی دەناڵێنن، لەنێویاندا 70 هەزار منداڵ چوونەتە قۆناغی بەدخۆراکی توندەوە.
راپۆرتەکانی ئۆنروا ئەوەیان خستوەتەڕوو، رێژەی بەدخۆراکی لە نێوان منداڵانی خوار پێنج ساڵاندا، لەنێوان مانگەکانی ئازار و حوزەیران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بووەتە دوو هێندە، ئەمەش بەهۆی سنوردارکردنی چوونە ژورەوەی پێداویستییە سەرکییەکان لە دیارترینیان خۆراک و ئاوی پاک.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: وڵاتەکەی نە لەشەڕ دەترسێت نە لە دانوستان.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ هاوکارییەکی نوێ سەبارەت بەدامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی نابێت، تا ئەو کاتەی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نەگەنە ئەنجام.
وتیشی، ئەو ئێستا رودەدات لە چوارچێوەی میکانیزمی سزاکانی سناپباک، زیادەڕەوییە و هیچ بنەمایەکی راستەقینەی نییە.
عراقچی ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە دانوستان و شەڕ ناترسێت.
هاوکات فەرماندەی سوپای ئێران رایگەیاندووە، پێویستە هەمیشە ئامادەبن بۆ شەڕ.
دوو پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی هەموو بەرهەمی زێڕ لە ئێران دابین دەكەن و زۆرینەی یەدەگی زێڕی ئەو وڵاتە دەكەوێتە سنوری پارێزگاكانی ورمێ و سنە، مەزەندەش كراوە یەدەگی زێڕی ئێران بگاتە 300 تۆن كە نزیكەی 200 تۆنی دەكەوێتە سنوری دوو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی كوردستانەوە.
بوونی زیاتر لە 12 كانی زێڕ لە دوو پارێزگای رۆژهەڵاتی كوردستان وایكردوە هەموو سەرنجەكان بۆ بەرهەمهێنانی زێر لەسەر رۆژهەڵات بێت بە تایبەت كە پارێزگاكانی ورمێ و سنە بوونەتە پێشەنگی بەرهەمهێنانی زێڕ و بوونەتە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ ئابووری ئێران بە گشتی.
سەخاوەت خەیرخاهـ سەرپەرشتیاری فەرمانگەی پیشەسازیی و كانزاكان لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، مۆڵەتی كاركردن بە هەشت كانی زێڕ لە پارێزگاكەدا دراوە كە لانیكەم 54 هەزار تۆن بەردی زێڕی تێدایە و لە روی بەرهەمهێنانی زیڕیشەوە لە ورمێ ریزبەندنی دووەمدایە لەسەر ئاستی ئێران.
وتیشی، بە دەرهێنانی بەردە زێڕەكان یەدەگی زێڕ لە پارێزگای ورمێ بۆ 140 تۆن بەرز دەبێتەوە، بە وتەی خەیرخاهـ زێڕی ورمێ خواستی زۆری لەسەرە و لە زۆربەی وڵاتانی دروسێ و هاوسنوری پارێزگاكە پێشوازیی گەرم لە زێڕی ورمێ دەكرێت.
هەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە پارێزگای سنەش چوار كانی زێڕ هەیە كە زیاتر لە نیوەی هەموو زیڕی ئێرانی تێدا بەرهەم دەهێنرێت و بەرهەمی ساڵانەی زێڕی كانەكانی سنە دەگاتە زیاتر لە پێنج تۆن.
لەگەڵ ئەو چوار كانە زێڕە، چەند ساڵێكە گەڕان بۆ دۆزینەوەی كانی تر لە پارێزگای سنە بە تایبەتی لە شارەكانی سەقز و قوروە و بیجار و كامیاران بەردەوامە، كە ئەوەش دەی سەلمێنێت خاكی كوردستان سەرچاوەیەكی گەورەی زێڕی لەخۆ گرتووە زۆربەی ئەو زێڕەشی دەردەهێنرێت عەیارە 24ە.
لە كۆی داهاتی ئەو كانە زێڕانەی پارێزگای سنە و ورمێ، پشكی خەڵكی ناوچەكە بۆ خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزارییەكانی تر 1٪ە و بە بەردەوامی بەڵێنی ئەوەش دراوە ئەو پشكە زیاد دەكرێت، بەڵام تائێستا نەكراوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: جەنگ لە غەززە کۆتایی نایەت تا مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، مەرجەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، چەکدانانی حەماس لە کەرتی غەززە، هاوکات دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەمنی ئیسرائیل بە بەسەر کەرتی غەززەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هیچ شێوەیەک جەنگ کۆتایی نایەت تا هەموو مەرجەکانیان جێبەجێ نەکرێت.
ناتانیاهۆ راشیگەیاندووە، هیچ ڤیدیۆیەکی پڕوپاگەندەیی ئیرادەیان لاواز ناکات یاخود بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان رێگریان لێناکات.
جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ بزوتنەوەی حەماس گرتە ڤیدیۆییەکی یەکێک لە بارمتەکانی بڵاوکردەوە، کەتێیدا بارمەتەکە داوا لە ناتانیاهۆ دەکات، هێرشکردنەکان بۆ سەر غەززە رابگرێت.
بەپێی ئامارێکی یونیسێف زیاتر لە 700 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە لە خوێندن بێبەشن و خوێندنگەکان بوونەوەتە شوێنی مانەوە و حەوانەوە.
رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ منداڵان "یونیسێف" رایگەیاندووە، منداڵانی غەززە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە مافی خوێندن بێبەش کراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خوێندنگەکان بوونەتە شوێنی حەوانەوە و مانەوەی دانیشتوانی غەززە، هاوکات ماڵەکان خاپورکراون و شوێنێک نەماوە بۆ خوێندن و فێربوونی منداڵانی ئەو کەرتە.
یونیسێف ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 700 هەزار منداڵ لەکەرتی غەززە لە خوێندنی رەسمی بێبەشن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لەمەودوا دەرگای دۆزەخ بەرووی غەززەدا دەکرێتەوە و هێرشەکان چڕتر دەکەنەوە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' بڵاوکردەوە، کە تێیدا رایگەیاند دەروازەکانی دۆزەخ لە غەززە دەکرێنەوە و هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل چڕتر دەبنەوە تاوەکو بزووتنەوەی حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قبوڵ دەکات.
کاتز لە پەیامەکەیدا نووسیبووی: "ئێستا پەراسوی دەروازەکانی دۆزەخ لە غەززە دەجووڵێنرێن. یەکەمین ئاگاداری چۆڵکردن درایە باڵەخانەیەکی تیرۆرستی فرەنهۆمی لە شاری غەززە پێش ئەنجامدانی هێرش."
وەزیری بەرگری ئیسرائیل نووسیوێتی: "کاتێک دەرگاکە کرایەوە، داناخرێتەوە و چالاکییەکانی سوپای ئیسرائیل زیاتر و زیاتر دەبن - تاوەکو دەستدرێژیکارانی حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنانی جەنگ قبوڵ دەکەن، کە لە سەروویانەوە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و چەکداماڵینە - یان لەناو دەبرێن."
نوێنەرانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان و جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە کرد کە تایبەتە بە گەڕەکەکانی شێخ مەقصود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب.
کۆبوونەوەکە ئێوارەی دوێنێ لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو، بە ئامانجی تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی پێشتر لە نێوان هەردوولادا ئیمزا کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتیی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی حکومەتی ئینتیقالی سوریا، کە لە چەند ئەفسەر و بەرپرسێک پێکهاتبوون، ئامادەبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرژییەکانی ئەم دواییەی شاری حەلەب کرا، بەتایبەتی کۆکردنەوەی هێز لەلایەن حکومەتەوە لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقصود و ئەشرەفییە، هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی 1ی نیسان کرایەوە. هاوکات، میکانیزمی پێکهێنانی لیژنە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنەکە بەبێ پچڕان تاوتوێ کرا.
لە کۆتاییدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر راگرتنی ئاڵۆزی و کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی حکومەت لە دەوروبەری شێخ مەقصود و ئەشرەفییە، کۆتاییهێنان بە دۆخی گرژی، و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی زیاتر لەنێوان لیژنە پسپۆڕەکانی هەردوولادا.
جێی ئاماژەیە، لە یەکی نیسانی ئەمساڵدا، رێککەوتنێک لەنێوان ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقصود و ئەشرەفیە و حکومەتی ئینتیقالیدا ئیمزا کرا کە14 خاڵی سەرەکی لەخۆدەگرت، لەوانە بەهێزکردنی پێکەوەژیان، پاراستنی دانیشتووان، قەدەغەکردنی دیاردەی چەکداری، و ڕێکخستنی ئاسایشی ناوخۆیی.
شێخ حیكمەت هیجری، داوای قەوارەیەكی سەربەخۆ بۆ دروزەكانی سوریا دەكات و جەخت لەسەر مافی چارەی خۆنوسین دەكاتەوە.
حیكمەت هیجری كە رێبەری دروزەكانی سوریایە لە پارێزگای سوەیدا، سوپاسی هەریەك لە دۆناڵد ترامپ و بنیامین ناتانیاهۆی كرد بۆ پشتیوانییەكانیان لە دروزەكان و رایگەیاند، دروزەكان پاشەكشە ناكەن لە داواكارییەكانیان بەتایبەت قوربانیدانەكانیان.
هیجری لەمیانی پێشوازیكردن لە فەرماندەی نوێی دروزەكان و بزوتنەوەی رجال ئەلكەرامە كە لیوایەكی تایبەتی پێكهاتەی دروزەكانە، وتی، ترامپ و ناتانیاهۆ پاڵپشتییان كردوون بەتایبەت لە كردنەوەی دەروازەكان بەڕووی سوەیدا.
هەروەها داوای گەڕاندنەوەی گوند و زەوییە داگیركراوەكانی بۆ دانیشتوانی ڕەسەنی خۆیان كرد و ئازادكردنی بێ قەید و مەرجی هەموو ڕفێنراوەكانی كرد.
رێبەری دروزەكان داوای لە كەسایەتیە جیهانیەكان و گەلانی ئازاد كرد لەپاڵ پێكهاتەی دروزدا بوەستن بۆ راگەیاندنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ ئەو پێكهاتەیە، هەروەها پێیوایە پاسەوانی نیشتمانی كە بەم دواییە لە گروپە چەكدارەكانی دروز پێكهاتووە، دەتوانن پارێزگاری لە خاك و قەوارەی دروزەكان بكەن.
هیجری لە چەند رۆژی رابردووشدا داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پێكهێنانی هەرێمێكی سەربەخۆ بۆ دروزەكان كردبوو.
پاپای ڤاتیكان و داوای دەستبەجێ راگرتنی شەڕی غەززە ئاگربەستی هەمیشەیی دەكات.
نوسینگەی راگەیاندنی ڤاتیكان بڵاویكردەوە، رۆبەرت پریڤۆست-لیۆ، پاپای ڤاتیكان لەگەڵ ئیسحاق هێرزۆك، سەرۆكی ئیسرائیل كۆبوەوە داوای كرد دەستبەجێ رەوشی تراژیدی كەرتی غەززە كۆتایی پێبهێنرێت، ئەوەش بە راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و راگرتنی یەكجاریی شەڕ.
پاپای ڤاتیكان داواشی كردووە، حەماس بە زووترین كات سەرجەم بارمتە ئیسرائیلیە كان وەك پیشاندانی نیازپاكی بەرانبەر ئاگربەست ئازاد بكات.
ڤاتیكان خەجتیش دەكاتەوە، چارەسەری كۆتایی بۆ گرژی و ئاڵۆزی و ناكۆكی لەمێژینەی ئیسرائیل-فەڵەستین دوو دەوڵەتییە.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە میانی سەردانێکی بۆ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق کرد.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ئەدمیراڵ کوپەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پابەندبوونی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەسەدە و بەردەوامبوون لە کاری هاوبەش دژی تیرۆر، پاراستنی کەمپەکان و زیندانەکانی داعش کردەوە.
لەبارەی گفتوگۆکانیش لەگەڵ دیمەشق، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، پابەندبوونی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دانوستان و جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی 10ی ئادار دووپات کردەوە.
مەزڵوم کۆبانێ، ئاماژەی بە پێویستیی هاندانی دیمەشق کرد بۆ بەردەوامیدان بە کار و گرتنەبەری هەندێک هەنگاو بۆ بنیاتنانی متمانە لە نێوانیاندا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئوسترالیا کەم کردەوە و رایگەیاند کە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تاران دەرکراوە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: "هەنگاوی حکومەتی ئوسترالیا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بێ پاساوە. ئێمە پێشوازی لەم کارە ناکەین، چونکە پێمان وایە هیچ پاساو و هۆکارێک بۆ ئەمە نەبووە و بە شێوەیەکی نەرێنی کار لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات."
ناوبراو وتیشی: "بەپێی نەریت و یاساکانی دیپلۆماسی و وەک وەڵامێک بۆ هەنگاوەکەی ئوسترالیا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاستی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئوسترالیای لە ئێران کەم کردووەتەوە. باڵیۆزی ئوسترالیاش ئێران-ی جێهێشتووە."
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئوسترالیا رۆژی سێشەممە، بڕیاری دەرکردنی باڵیۆزی ئێرانی راگەیاند و سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، دوای ئەوەی تاران-ی بە ئەنجامدانی دوو هێرشی دژە جوولەکە لە وڵاتەکەدا تۆمەتبار کرد.
پێنی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە یەکەم جارە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئوسترالیا باڵیۆزێکی بیانی دەربکات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، پابەندنەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە بەڵێنەکانی بۆ دانانی چەک و تێکەڵبوون بە دەوڵەتی سوریا، مەترسییەکی جددی لەسەر یەکپارچەیی سوریا و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دروست دەکات.
لە کۆتایی مانگی رابردووشدا، زەکی ئاکتورک، راوێژکاری رۆژنامەوانی و پەیوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا، رایگەیاندبوو کە ئەنقەرە پشتگیری لە هەموو ئەو رێوشوێنانە دەکات کە حکومەتی سوریا بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی خۆی دەیانگرێتەبەر.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، جەختی لەوە کردەوە کە "پێویستە هەسەدە پابەند بێت بە تێکەڵبوون بە سوپای سوریادا و دەستبەرداری هەر کارێک یان وتارێک بێت کە زیان بە یەکپارچەیی وڵات بگەیەنێت."
هەروەها وەزارەتی بەرگری تورکیا دوپاتی کردەوە کە "لە کاتی پێویستدا، هەموو جۆرە پشتیوانییەکی پێویست پێشکەش بە سوریا دەکات، چ بۆ بەشداریکردن لە سەقامگیرکردنی یان بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی تورکیا."
لەدوای پەیامێكی سەرۆكی ئەمریكا، بزوتنەوەی حەماس ئامادەیی بۆ رێككەوتنێكی هەمەلایەنە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەی غەززە راگەیاند.
بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێكدا ئامادەیی خۆی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەربڕی كە بەپێی ئەو رێكەوتنە دەبێت بارمتە ئیسرائیلییەكان ئازاد بكرێن، لە بەرامبەردا ژمارەیەك لە زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد دەكرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی رێككەوتنێك بێت بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لە كەرتی غەززە.
بزوتنەوەی حەماس دووپاتیشیانكردۆتەوە، ئامادەن بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی نیشتمانی سەربەخۆ بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی كەرتی غەززە، هەروەها ئامادەن لێپرسراوێتی ئەو كەرتە لە هەموو روویەكەوە بگرنە ئەستۆ.
ئەمە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە حەماس كرد دەستبەجێ سەرجەم بارمتەكانی ئیسرائیل كە نزیكەی 20 بارمتە دەبن ئازاد بكات، جەختیشیكردەوە، هەركاتێك حەماس ئەو كارەی كرد ئەوا رەوشەكە زۆر بەخێرایی دەگۆرێت.