نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە؛ پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ئاشتیی ناوچەکە تاوتوێ کران

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کۆبووەوە.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند: "دڵخۆشبووم بە بینینی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. ئەمە دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکانمان سەبارەت بە پرسە هەرێمایەتییەکان، و هەروەها پەیوەندییە نزیک و ستراتیژییەکانی نێوان عیراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا."

 نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆمان لەبارەی رێگاکانی زیاتر قووڵکردنەوەی هاوکارییەکانمان و پەرەپێدانی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا کرد."