رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نێردەری ئەمریكا بۆ سوریا دەڵێت، ئەحمەد شەرع هەموو هەوڵێكی بۆئەوەیە خۆشگوزەرانی بۆ سوریا بگەڕێنێتەوە.

تۆم باراك نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا ستایشی هەنگاو و پلانەكانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریای كرد و رایگەیاند، ئامانجەكانی شەرع لەگەڵ ئامانج و خواستەكانی ئیدارەی ئەمریكا هاوشێوەن، سەرۆكی سوریا هەوڵدەدات كێشەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی چارەسەر بكات و لێكتێگەیشتن لەگەڵ ناوچەكانی دەوروبەری بدیبهێنێت و سوریا بگەڕێنێتەوە بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی.

وتیشی، هیچ پلانێكی جێگرەوە بۆ سوریا لە ئارادا نییە و پێویستە ئەوەی دەوترێت جێبەجێ بكرێت، داواشیكرد وڵاتان پشتیوانی ئەحمەد شەرع بكەن بۆئەوەی بتوانێت پلانەكانی بكاتە راستی.

لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان سوریا و ئیسرائیلیش باراك رایگەیاند، ئەحمەد شەرع متمانەی زۆری بە ئیسرائیل نییە، نەك هەر سوریاش زۆربەی وڵاتانی عەرەبیش لە دوای هەڵگیرساندنی شەڕی غەززە متمانەیان بە ئیسرائیل نەماوە، سەرەڕای ئەوەش دانوستانەكانی نێوان سوریا و ئیسرائیل تائێستا ئەرێنی بوون، بەڵام هێشتا دوورن لە گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ لە لێدوانێکی بەپەلەدا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیاریداوە "بە تەواوی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنێت." هەروەها ئاشکرای کرد کە "ئاسمانی وڵاتیشی بەڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا داخستووە."

ئەم بڕیارە کاردانەوەیەکی توندی تورکیایە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە و بە تایبەت لە غەززە، کە ماوەیەکە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرژیی زۆری تێکەوتووە. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە هەبێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سەرەتاییەکان و قۆناغەکانی یەکەمی هێرشکردنە سەر شاری غەززە کردووە. سوپا ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئێستادا بە هێزێکی زۆرەوە لە دەوروبەری شارەکە کار دەکات.

ئەڤیخای ئەدرەی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، رایگەیاند: "هێزەکانی سوپا بەردەوامن لە شەڕکردن لە کەرتی غەززە و گورزی بەهێز لە حەماس و رێکخراوەکان دەدەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جەنگ."

وتەبێژەکەی سوپا ئاشکرای کرد: "دەستمان بە ئۆپەراسیۆنە سەرەتاییەکان و قۆناغەکانی یەکەمی هێرشکردنە سەر شاری غەززە کردووە و لە ئێستادا بە هێزێکی زۆرەوە لە دەوروبەری شارەکە کار دەکەین."

ئەدرەی جەختی لەوەش کردەوە: "گورزەکانمان قووڵتر دەکەینەوە و دوودڵ نابین تاوەکو هەموو بارمتەکان نەگەڕێنینەوە و حەماس لە رووی سەربازی و دەسەڵاتدارییەوە هەڵنەوەشێنینەوە."

پێشتر لەمڕۆ هەینیدا، ئیسرائیل شاری غەززەی وەک ناوچەیەکی شەڕی مەترسیدار راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ناوچەیە بەشێک نییە لە ئاگربەستی کاتی و ناوخۆیی بۆ چالاکییە سەربازییەکان.

لە راگەیەندراوەکەی سوپادا هاتووە: "بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و رێنماییەکانی ئاستی سیاسی، بڕیار درا کە لە ئەمڕۆوە (هەینی) کاتژمێر 10:00، ئاگربەستی کاتی شاری غەززە ناگرێتەوە و وەک ناوچەیەکی شەڕی مەترسیدار حسابی بۆ دەکرێت."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 
وەفدی ئیمراڵی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە کە لە 28ـی مانگ، بۆ ماوەی سێ سەعات دیدارێکیان لەگەڵ عەبــ.دوڵڵا ئۆجــ.ەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئیمراڵی ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئۆجەلان لە رەوشێکی تەندروستی و ورەیەکی باشدابووە.

لە میانەی دیدارەکەدا، ئۆجەلان هەڵسەنگاندنی بەرفراوانی بۆ قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی خستووەتەڕوو و باسی لەو خاڵە کردووە کە پڕۆسەکە پێی گەیشتووە.



ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو کێشەیەی ئێستا رووبەڕووی بوونەتەوە "ئەوەندە گرانە کە پێویستی بە دەستێوەردانی جدی و تایبەت هەیە" و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "ئامانجمان ئەوەبوو هەموو شتێک بکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پڕۆسەیەکی پڕ ئازار.

"ئۆجــ.ەلان سێ چەمکی سەرەکی بۆ ئەم پڕۆسەیە دیاری کردووە کە بریتیین لە "کۆمەڵگەی دیموکراسی، ئاشتی و یەکگرتن"، و رایگەیاندووە کە لەسەر ئەم بنەمایانە دەتوانرێت ئەنجام بەدەست بهێنرێت.

ناوبراو پێداگری لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستیان بە قۆناغێکی نوێ هەیە کە تێیدا هەنگاوەکان بە خێرایی لە هەموو لایەنەکانەوە بنرێن بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆجەلان راشیگەیاندووە کە تێگەیشتن و لە ئامێزگرتنی ئەم هەنگاوە ستراتیژییە سوودی بۆ هەمووان و بۆ هەموو تورکیا دەبێت.

لە کۆتاییدا، وەفدی ئیمراڵی ئاماژەی بەوەداوە کە ئەم هەڵبژاردەیە رووبەڕووی ناڕەزایەتیی هەندێک کەس لەنێو بازنەکانی سیاسی و راگەیاندندا بووەتەوە و "نزیکبوونەوە لەم بابەتە بە سادەیی یان نەزانی، زیان بەم پڕۆسەیە دەگەیەنێت.

"ئۆجـەلان دووپاتیشی کردووەتەوە کە باوەڕی قووڵی بە دۆستایەتی هەمیشەیی و ئاشتی نێوان گەلان هەیە.


دەقی راگەیەندراوەکە: 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەكان بەو مەرجەی لایەنەكان جددی بن و نیازپاكی نیشان بدەن.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كایا كاڵاس لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیاری بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ كاراكردنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر تاراندا بە توندی ئیدانە دەكات و بە هەنگاوێكی نایاسایی دانا.

عراقچی ئامادەیی ئێرانیشی دەربڕی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەكەی بەمەرجێك لایەنەكان جددی بن و نیازپاكی نیشان بدەن.

لە بەرامبەریشدا لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا جەختیكردەوە لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی دیپلۆماسی و ئامادەیشی دەربڕی بۆئەوەی رۆڵ ببینێت و داوای بەردەوامی پەیوەندیی و گفتوگۆشی كرد لە نێوان ئێران و ئەوروپا بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئانتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ بەردەوامی نیگەرانییەکان لەبارەی کارەساتی مرۆیی لە غەززە، داوای لە ئیسرائیل کرد کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە رابگرێت و هۆشداری توندی لەبارەی قۆناغێکی نوێی پڕ مەترسیەوە دا.

گوتێرێس لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس (X)، ئاماژەی بەوەدا کە "هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە رووبەڕووی قۆناغێکی دیکە لە کوشتن و توندوتیژی دەبنەوە. نیازەکانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی شاری غەززە، سەرەتای قۆناغێکی نوێی پڕ مەترسییە."

ناوبراو راشیگەیاند: "ئەمە سەدان هەزار هاوڵاتی مەدەنی ناچار دەکات جارێکی تر ماڵوحاڵیان جێبهێڵن، ئەمەش خێزانەکان بەرەو مەترسییەکی قووڵتر پاڵپێوەدەنێت. دەبێت ئەمە بوەستێنرێت. هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ ململانێکان نییە."

ئەم لێدوانانەی گوتێرێس لەکاتێکدایە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە سوپا کردووە شاری غەززە کۆنترۆڵ بکات، کە بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لەو شارەدا دەژین.

رۆژی چوارشەممە، وتەبێژێکی سەربازی ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی شارەکە لە ئارادایە و رێکخستن بۆ دامەزراندنی ناوەندەکانی هاوکاری مرۆیی کراوە و چادر دابینکراون. بەڵام رێکخراوەکانی یارمەتیدەر بەردەوام هۆشدارییان لەبارەی دۆخی کارەساتباری باشووری ناوچە کەناراوییەکە دابوو.

گوتێرێس جەختی لەوە کردەوە، "ئاستەکانی مردن و وێرانکاری لە غەززە لەم دواییانەدا بێ وێنەیە." و زیادی کرد: "غەززە پڕە لە پاشماوە، پڕە لە تەرمی قوربانیان، پڕە لە نموونەی ئەو شتانەی کە ڕەنگە پێشێلکاری جددی یاسای نێودەوڵەتی بن."

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای "وەستاندنی دەستبەجێ و هەمیشەی شەڕ"ی کرد و گوتی: "دەبێت بارمتەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن، و ئەو مامەڵە قێزەونەی ناچارکراون بەرگەی بگرن، دەبێت کۆتایی پێبێت."

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل "پابەندبوونێکی روونی" لە غەززە هەیە بۆ: "دڵنیابوون لە دابینکردنی خۆراک و ئاو و دەرمان و پێداویستییەکانی دیکە"، "رەزامەندی دان و ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی زۆر زیاتر" و "پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانە مەدەنییەکان."

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حەماس، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە متمانەپێکراوی دەزانێت، زیاتر لە 60 هەزار فەلەستینی لە شەڕی غەززەدا کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)، لە لێدوانێکدا بۆ بەرنامەی پانۆرامای کەناڵی کوردسات نیوز، لە پێشکەشکردنی زانا حەسەن، جەختی لە چەندین بابەتی گرنگ کردەوە سەبارەت بە دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان، هاوکات رۆڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆک مام جەلالی بەرز نرخاند.

پشتگیری یەکێتی و رۆڵی سەرۆک مام جەلال:

ساڵح موسلیم رایگەیاند: "هەموو کاتێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاڵپشتی ئێمە بووە و رۆڵی سلێمانی لە رووداوە مێژووییەکاندا گرنگ بووە." هەروەها وتی: "سەرۆک مام جەلال کێشەکانی کوردی بە جیهان گەیاند و  رۆڵ و خەباتی دیارە. لە رۆژە سەختەکاندا سەرۆک مام جەلال پشتیوانمان بوو."

داوای لامەرکەزی و شەراکەتی راستەقینە لە سوریا: 

سەبارەت بە داهاتووی سوریا، موسلیم دووپاتیکردەوە: "دەمانەوێت هاوبەشێکی راستەقینە بین لە سوریا و لامەرکەزییمان لە سوریا دەوێت." ئاماژەی بەوەشدا: "ئەزموونێکی دیموکراسی ناوازەمان بۆ پێکەوە ژیان دروستکردووە و ئەو لامەرکەزییەی دەمانەوێت دەکرێت ببێتە پڕۆژەی ئاشتی بۆ سوریا و ناوچەکەش."
ناوبراو رەتیکردەوە سوریا دابەش بکرێت و جەختی کردەوە: "دانوستان تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر لە سوریا. دابەشکردنی سوریا رەتدەکەینەوە و گرنگە دەستورێکی نوێ بنوسرێتەوە." هەروەها وتی: "کورد بەشێکە لە چارەسەر لە سوریای نوێ و بەرگری لە دەستکەوتەکانمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین."

هەسەدە و پاراستنی رۆژئاوای کوردستان:

ساڵح موسلیم باسی لە رۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و وتی: "هۆکاری ئەوەی تا ئێستا هێرش نەکراوەتە سەرمان بوونی هەسەدەیە. هەسەدە رۆژئاوای کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانەوە دەپارێزێت و چەکی هەسەدە بۆ بەرگرییە." ئاماژەی بەوەشدا کە هەسەدە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ گرتووە.

مەترسییەکان و گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق و تورکیا:

لە بەرنامەکەدا، دەربارەی مەترسییەکانی سەر سوریا رایگەیاند؛ "مەترسی شەڕ لە سوریا و پەلاماردانی رۆژئاوای کوردستان هەیە. دەبێت لە سوریا کۆتایی بە هزری نکۆڵی کردن لە کورد و مافەکانی بهێنرێت."
سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا، وسلیم ئاماژەی بەوەدا: "دەرگای گفتوگۆ لەنێوان هەسەدە و تورکیا کراوەیە و ئێمە هەڕەشە نین لەسەر تورکیا." دووپاتیشی کردەوە: "پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی دەکەین لە تورکیا و پڕۆسەی ئاشتی کاریگەری لەسەر ناوچەکە دەبێت. ناکرێت لە لایەک باس لە پڕۆسەی ئاشتی بکرێت و لە لایەکی تر هێرش بکرێتە سەر کورد."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ساڵح موسلیم جەختی لە یەکڕیزی کورد کردەوە و وتی: "کورد تەنها بە یەکڕیزی و یەکگوتاری دەستکەوتی دەبێت و سەرچاوەی هێزمان پشتبەستنە بە گەل و بڕوابوونە بە تواناکانمان." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمەریکا دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی هەواڵی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئیسرائیل کە ئێوارەی پێنجشەممە کرایە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە باڵاترین سەرکردەکانی گرووپی حوسییەکان بووە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل روونیکردەوە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی "دڵۆپێک بەخت" ئەنجامداوە و بە تایبەتی هێرشیان کردووەتە سەر کۆبوونەوەی 10سەرکردەی باڵای حوسییەکان، لەنێویاندا سەرۆکی ئەرکانی گشتیی گرووپەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەنجامەکانی ئەم هێرشە کە هاوکات بووە لەگەڵ وتاری عەبدولمەلیک حوسی، سەرۆکی حوسییەکان.

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی شاری سەنعا، لە کاتێکدا ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردەکانی حوسییەکانی لەسەر ئاستی سیاسی کردووەتە ئامانج.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند: "پێشبینی ئیسرائیل بۆ بەئامانجکردنی سەرۆکی ئەرکانی حوسییەکان و وەزیری بەرگرییان لەم هێرشەدا زیاتر بووە."

بە وتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی، پیلان بۆ تیرۆرکردنەکان لە سەرەتای هەفتە و لە چوارچێوەی قۆناغی پێشووی هێرشەکاندا دانرابوو، بەڵام تەنها ئەمڕۆ جێبەجێکران.

سەرچاوەیەک لە یەمەن رایگەیاند، جگە لە هێرشەکانی سەر سەنعا، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ئامانجەکانی پارێزگاکانی حەججە و عەمرانیش لە باکووری وڵاتەکە.

لە لایەکی دیکەوە، ناسرەدین عامر، بەرپرسێکی گروپی حوسییەکان، ئەوەی رەتکردەوە کە هێرشەکە سەرکردەکانی حوسییەکانی کردبێتە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکە ژێرخانە مەدەنییەکانی گرتووەتەوە.

عامر رونیکردەوە: "ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە بەئامانجکردنی سەرکردەکان لە سەنعا دەکەن، هیچ بنەمایەکیان نییە. ئەوەی رویدا هێرشێک بوو بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان و گەلی یەمەن بەهۆی هەڵوێستەکانیان لە پاڵپشتیکردنی غەززە. قۆناغی نوێی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل شکستی هێنا، وەک چۆن قۆناغەکانی پێشوو شکستی هێنا. ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی یەمەن و پاڵپشتییەکانی بۆ غەززە ناوەستێت تاوەکو دەستدرێژی و گەمارۆدان لەسەر غەززە کۆتایی دێت."

پێشتر، سکای نیوز عەرەبیی رایگەیاندبوو، "هێرشە ئیسرائیلییەکان بۆ سەر سەنعا، ناوچەی سەبعینی لە شارەکە کردووەتە ئامانج کە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی و سەربازگەی ئاسایشی ناوەندیی سەر بە حوسییەکانی تێدایە."

هەروەها وتیشی: ئەو هێرشانە سەرکردە و کەسایەتییە حووسییەکانیان کردووەتە ئامانج، و ئیسرائیل پێی باشتر بووە نکۆڵی لە ئەنجامدانی هەر هەوڵێکی تیرۆرکردن بکات تاوەکو لە سەرکەوتنی دڵنیا دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کە تا ئێستا ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەسەر رادەی سەرکەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییانە نییە کە لە ڕێگەی هێرشەکانی سەر سەنعاوە ئەنجامدراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێ وڵاتی ئەوروپی (فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە رەسمی رایانگەیاند کە میکانیزمی "پڕوپاگەندەیی" (snap-back)یان دژی ئێران چالاک کردووەتەوە، کە رێگە بە سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر تاراندا دەدات. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئێران ئامادەیی نیشان نەداوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

فەڕەنسا: دەرگای دیپلۆماسی دانەخراوە:

جین نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، رایگەیاند کە چالاککردنەوەی ئەم میکانیزمە بە مانای کۆتایی هاتنی دیپلۆماسی نایەت. وتیشی: "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی سوود لەو ماوەی 30 رۆژە وەرگرین کە دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا دەکاتەوە". بارۆ جەختی لەوە کردەوە کە پابەندی دیپلۆماسین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

ئەڵمانیا: قۆناغێکی نوێی دانوستانەکان:

لای خۆیەوە، یۆهان ڤادیفۆل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند کە چالاککردنەوەی ئەم پرۆسەیە لەوانەیە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە دانوستانە دیپلۆماسییەکان. داوای لە ئێران کرد کە هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکات و پابەند بێت بە دانوستانەکانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.

هۆکاری چالاککردنەوەی میکانیزمەکە:

سێ وڵاتەکەی ئەوروپا ( ناسراو بە ترۆیکای ئەوروپی) ئەم هەنگاوەیان نا دوای ئەوەی گفتوگۆکانی جنێف لەگەڵ ئێران هیچ ئەنجامێکی بەرچاوی نەبوو. بەپێی زانیارییەکانی "ڕۆیتەرز" و "ئەکسیۆس"، ئێران هیچ پێشنیازێکی کۆنکرێتی نەخستووەتە روو بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەتۆمییەکان.

داواکارییەکانی ئەوروپا لە ئێران:

  • دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی.

  • رێگەدان بە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ گەیشتنی تەواو بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

  • رێگەدان بە گەیشتن بە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە رێژەی %60.

داواکارییەکانی ئێران:

  • دانوستان نەکردن لە ژێر فشاردا.

  • وەرگرتنی گەرەنتی کە لە کاتی گفتوگۆکاندا هێرشی سەربازی نەکرێتە سەر.

  • وەرگرتنی قەرەبووی دارایی بۆ زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

  • داننان بە مافی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکەکەی.

ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکان:

پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە گوشارێکی ئابووری زیاتر لەسەر تاران دروست بکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوەی ئێران. جێگای ئاماژەیە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، پێش چەند رۆژێک گومانی لە سوودەکانی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا دەربڕیبوو، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئاڵۆزبوونی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەوروپا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: لەهەر شوێنێک مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەیان هەبێت، هێزەکانیان چالاکی ئەنجام دەدەن.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکانیان لە هەموو مەیدانەکانی شەڕدا، شەو و رۆژ لەپێناو ئاسایشی ئیسرائیلدا کاردەکەن.

وتیشی، لە هەر شوێنێک پێویست بکات هێزەکانیان چالاکی ئەنجامدەدەن بۆ پاراستنی خاکی ئیسرائیل لەو مەترسییانەی لەسەری دروست دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەو چەند پێگەیەکی سەربازی لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، بەپێی میدییاکانی سوریا لە هێرشەکاندا حەوت سەربازی سوریا کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ سەعات 10 بەیانی، وەفدی ئیمراڵی دەمپارتی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێكەوت.

وەفدەكەی ئیمراڵی  پێكهاتووە لە پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان، میتحەت سانجار پەرلەمانتاری ڕحا و فایەق ئوزگور ئەرۆڵی پارێزەر لە سەندیكای پارێزەرانی سەدە.

ئەم دیدارە لە كاتێكدایە كە زیاتر لە یەك مانگە وەفدەكە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی نەكردبوو بە تایبەت لە دوایی دەستبەكاربوونی كۆمیسیۆنی برایەتی و دیمۆكراسی و بەوەش دەبێتە یەكەم كۆبوونەوە لە دوایی دەستبەكاربوونی كۆمیسیۆنەكە.

كۆمیسیۆنی پشتیوانی، برایەتی و دیموكراسی نیشتمانی كە بۆ چارەسەری پرسی كورد لە پەرلەمانی توركیا دا دەستبەكاربووە ڕۆژی 27ی ئاب شەشەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

هەرچەندە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری دۆزی كورد لە باكوری كوردستان و توركیا لە دوایی لەناوبردنی چەك بەشێك لە گەریلاكانی پەكەكە و بانگەوازییەكەی ئۆجەلان بەرەو قۆناغێكی نوێوە ڕۆشت بەڵام هەتا ئێستا هیچ بڕیارێكی یاسایی سەبارەت بەم پڕۆسەیە دەرنەكراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل زنجیرە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنە سەربازییەكانی سوریا لە ریفی دیمەشق ئەنجامدا.

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، فڕۆكە ئیسرائیلییەكان 15 جار پێگە سەربازییەكانی سوریایان نزیك شاری ئەلكیسوا لە ریفی دیمەشقیان كردوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە هەمان كاتدا، ژمارەیەك هەلیكۆپتەری ئیسرائیلی لە پارێزگای سوەیدا نیشتوونەتەوە، راشیگەیاند، هۆكاری نیشتنەوەی ئەو فرۆكانە لەو پارێزگا تا ئێستا نادیارە.

هاوكات، ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سانای سوری بڵاویكردەوە، كارمەندانی سوپای سوریا  ئامێری چاودێری و گوێگرتنیان لە باشوری دیمەشق دۆزیوەتەوە، لەكاتی هەوڵدان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیان، ئەو شوێنە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی كرایە سەر و لە ئەنجامدا چەند كارمەندێك كوژراون.

ئەم هێرشانە دوای ئەوە هات كە سەرچاوەیەكی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل پشتڕاستی كردبویەوە، كە سوپای ئیسرائیل بە نیازنین لە چیای شیخ بكشێنەوە بڕیاریانداوە لە بەرزترین خاڵی چیاكە بمێنەوە.

هەروەها دوێنێ تەلەفزیۆنی ئیخباریەی سوریا بڵاویكردەوە، لە نزیك شاری ئەلكسوا لە ریف دیمەشق لە هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیلدا، شەش سەربازی سوپای سوریا كوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران ئامادەیە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی پرسی ئەتۆمیی دەستپێبکاتەوە.

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ئامادەیە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، ئەگەر دڵنیابێت لەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دووبارە نابێتەوە.

وتیشی: "ئێمە ئامادەین دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا ئەنجام بدەین ئەگەر ئەمریکییەکان دڵنیامان بکەنەوە کە لەماوەی ئەو دانوستانانەدا دەست بە هیچ کردەوەیەکی سەربازی ناکەن.

عراقچی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە گەرەنتی بەدەست بهێنین کە ئەو دانوستانانە دادپەروەرانە بن و بەرژەوەندییەکانی هەردوولا جێبەجێ بکەن و لەسەر بنەمای قازانجی هەردوولا بن.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەمریکا لە رێگەی کردەوەی سەربازییەوە نەیتوانی بەدەستی بهێنێت، لە رێگەی دانوستانیشەوە ناتوانێت بەدەستی بهێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ وەفدێکی میدیایی عەرەبی لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، زنجیرەیەک پەیامی ئاڕاستەی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی کرد، کە تێیدا هێڵە گشتییەکانی قۆناغی داهاتووی سوریای تێدا خستەڕوو.

وتارەکەی شەرع تەنها رەهەندێکی سیاسیی تەقلیدی نەبوو، بەڵکو ئاماژەی ستراتیژیی گرنگی لەخۆگرتبوو سەبارەت بە داهاتووی سوریا، یەکپارچەیی وڵات، ئاڵنگارییە ئەمنییەکان، و هەروەها ئاشکراکردنی دانوستانی پێشکەوتوو لەگەڵ ئیسرائیل کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی رێککەوتنێکی ئەمنی بە سەرپەرشتیی ئەمریکا.

ئەم پەیامانە، کە تێکەڵەیەک بوون لە دڵنیاکردنەوە و هەڵوێستی توند، و کردنەوە و داخستن، هاوسەنگییەکی ورد نیشان دەدەن کە شەرع هەوڵی بۆ دەدات: پێشکەشکردنی سوریا وەک وڵاتێک کە ئامادەیە بۆ قۆناغێکی نوێ، بەڵام بەبێ سازشکردن لەسەر "هێڵە سوورەکان" کە لە پێش هەموویانەوە یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سوریا دێت.

پچڕان لەگەڵ ئایدیۆلۆژیای رابردوو:

سەرۆکی سوریا لە وتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە "درێژکراوەی بەهاری عەرەبی" و هیچ کام لە بزووتنەوە ئیسلامییەکان نییە، نە جیهادییەکان و نە ئیخوان موسلمین. ئەمەش وەک هەوڵێک دێت بۆ کێشانی وێنەی "سوریای نوێ" وەک کیانێکی سەربەخۆ کە پەیوەست نییە بە هیچ ئەجێندایەکی دەرەکی یان تاقیکردنەوەیەکی ئایدیۆلۆجییەوە.

شەرع هەروەها دووپاتیکردەوە کە یەکپارچەیی خاکی سوریا "هێڵی سوورە" و هەر جۆرە باسێک لەسەر جیابوونەوە یان پشکپشکێنە "بە تەواوی ڕەتدەکرێتەوە". ئەم پەیامە راستەوخۆیە ئاڕاستەی پێکهاتەکانی ناوخۆی سوریا کراوە، بەتایبەت ئەو دەنگانەی لە باشوری سوریا لەلایەن پێکهاتەی درووزەوە بانگەشەی جیابوونەوەیان دەکرد.

رێککەوتنی ئەمنی چاوەڕوانکراو لەگەڵ ئیسرائیل:

خاڵی هەرە دیاری لێدوانەکانی شەرع، ئاشکراکردنی دانوستانی پێشکەوتوو بوو لەگەڵ تەلئەبیب سەبارەت بە رێککەوتنێکی ئەمنی لەسەر بنەمای هێڵی ئاگربەستی ساڵی 1974.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە بە نێوەندگیریی ئەمریکا و چاودێریی هەرێمی بەڕێوەدەچێت و بڵاوکردنەوەی چەکی ستراتیژی لە سوریا قەدەغە دەکات، لەوانەش مووشەک و سیستمی بەرگریی ئاسمانی.

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، لە بەرانبەردا دیمەشق هاوکاریی دەرەکی بۆ ئاوەدانکردنەوە بەدەست دەهێنێت، لەگەڵ چەکداماڵینی ناوچەی نێوان دیمەشق و سوەیدا. لەگەڵ ئەوەشدا، شەرع بیرۆکەی "ڕێڕەوی مرۆیی" لە ڕێگەی ئیسرائیلەوە بۆ سوەیدا ڕەتکردەوە و جەختی کردەوە کە هەر هاوکارییەک دەبێت لە ڕێگەی دیمەشقی پایتەختەوە بێت، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە مەرکەزییەتی دەوڵەت.

هاوکێشەی ئاڵۆز: سەروەری لە بەرانبەر سازان

ئەم دانوستانانە سەرکردایەتیی نوێی سوریا دەخاتە بەردەم هاوکێشەیەکی یەکجار ئاڵۆز: لە لایەکەوە، کردنەوەی دەرگا بۆ رێککەوتنێک کە رەنگە ببێتە کلیلی ئاوەدانکردنەوە و کەمکردنەوەی فشاری سەربازیی ئیسرائیل، و لە لایەکی دیکەشەوە، قبووڵکردنی مەرجگەلێک کە دەست بۆ کرۆکی سەروەریی سوریا دەبەن.

قەدەغەکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و چەکی ستراتیژی، بە مانای سنووردارکردنی توانای دیمەشق دێت بۆ پاراستنی ئاسمان و سنوورەکانی، کە شرۆڤەکاران بە "سازشێکی گەورە لەسەر جەوهەری سەروەری" ناوی دەبەن.

عەبدوڵڵا حەمد، نووسەر و توێژەری سیاسی، لەم بارەیەوە دەڵێت: "شەرع ویستی راشکاو و شەفاف بێت، بە واقیعیەتێکی سیاسیی بەرزەوە قسەی کرد، بەڵام لە هەمان کاتدا پەیامی دڵنیایی بۆ ناوخۆ و دەرەوە نارد، کە سوریا چیتر گۆڕەپانی ململانێ نابێت."

رۆڵی ئەمریکا و نیگەرانییەکان

سەرۆکایەتیی سوریا پشتڕاستی کردەوە کە تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، سەردانی دیمەشقی کردووە و وردەکاریی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ سەرکردایەتیی سوریا تاوتوێ کردووە. ئەم هەنگاوە دەرگا لە بەردەم هەماهەنگیی ڕاستەوخۆی نێوان سوریا و ئەمریکا دەکاتەوە، کە وەرچەرخانێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانیاندا.

بەڵام ئەم هەماهەنگییە لە هەمان کاتدا نیگەرانی لای بەشێک لە سورییەکان دروست کردووە، کە پێیان وایە نێوەندگیریی ئەمریکا رەنگە مەرجی وا بسەپێنێت کە سەروەریی وڵاتەکەیان لە ناوەڕۆکدا بەتاڵ بکاتەوە.

ستراتیژی نوێ: راشکاوی و کردنەوەی دەرگاکان

بە بۆچوونی عەبدوڵڵا حەمد، وتارەکەی شەرع تەنها لێدوانێکی پرۆتۆکۆلی نەبوو، بەڵکو "دانیشتنێکی راستەقینەی راشکاوانە" بوو. ئەو دەڵێت: "سەرۆک بە شەفافییەتەوە قسەی کرد، دانینا بە هەڵەکانی رابردوودا، بەڵام جەختی کردەوە کە سوریا چیتر گۆڕەپانی ململانێ نابێت، بەڵکو دەرگای بۆ هەمووان کراوە دەبێت و هەوڵی بنیادنانی ئابوورییەکی نوێ دەدات."

شەرع دیدگایەکی سیاسیی نوێی خستەڕوو کە لەسەر بنەمای رەتکردنەوەی پشکپشکێنە و پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات و نیشتمانی دامەزراوە، لەگەڵ هەنگاوی چاکسازی وەک دەرکردنی جاڕنامەی دەستووری، دامەزراندنی دەستەی دادپەروەریی گواستنەوە، و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی.

لەکۆتاییدا، وتارەکەی شەرع و رێککەوتنە ئەمنییە چاوەڕوانکراوەکە لەگەڵ ئیسرائیل، سوریا دەخاتە سەر دووڕیانێکی مێژوویی: یان رێککەوتنەکە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ئاشتییەکی بەردەوام و ئاوەدانکردنەوە، یان دەبێتە ئاشتییەکی ناسەقامگیر کە سەروەریی وڵات سنووردار دەکات و دابەشبوونە ناوخۆییەکان قووڵتر دەکاتەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە عەممانی پایتەختی ئوردن، وەفدێکی باڵای ئەمریکی بە سەرۆکایەتی سیناتۆر جین شەهین، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، وەفدی ئەمریکی پشتیوانیی واشنتنۆنیان بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە و جەختیان لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشی لە شەڕی دژی تیرۆر کردەوە.

سیناتۆری دیاری ئەمریکا، جین شەهین، لە عەممانی پایتەختی ئوردن، چاوی بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کەوت.

لە کۆبوونەوەکەدا، جۆ ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، نوێنەری باڵای ئەمریکا لە تورکیا، و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئامادەبوون.

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشخستنی جێبەجێکردنی "رێککەوتنی 10ی ئازار" کراوە. لای خۆیەوە، سیناتۆر شەهین پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتکردەوە و جەختی لە پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی لەگەڵ هەسەدە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ناچێتە پاڵ ئەو دەستپێشخەرییەی کە لەلایەن چەند وڵاتێکی رۆژئاواییەوە بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین خراوەتەڕوو، جەختیش دەکاتەوە کە "مەرجەکان" بۆ هەنگاوێکی لەو شێوەیە "نەهاتوونەتە دی".

فریدریش مێرتس، سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU) و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەشداری لەو دەستپێشخەرییەی هاوپەیمانە رۆژئاواییەکاندا ناکات کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن.

مێرتس ئەم لێدوانەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دا، کە وڵاتەکەی مانگی رابردوو نیازی خۆی بۆ دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین راگەیاندبوو، هاوشێوەی هەنگاوی فەرەنسا و بەریتانیا.

مێرتس وتی: "هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە ئەگەری دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین روونە." هەروەها وتیشی: "کەنەدا ئەوە دەزانێت. ئێمە بەشداری لەم دەستپێشخەرییەدا ناکەین، چونکە لەو باوەڕەدانین مەرجەکان هاتبێتنە دی."

ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە رۆژی دووشەممە، ئەڵمانیا "نیگەرانی و شۆکبوونی" خۆی دەربڕیبوو "بەرامبەر کوژرانی چەندین رۆژنامەنووس و کارمەندی فریاگوزاری و هاوڵاتیی سیڤیل" لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناصر لە کەرتی غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە رێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ەوە رایگەیاند: "پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشە بکرێت،" و داوای لە ئیسرائیل کرد "رێگە بە گەیشتنی دەزگاکانی راگەیاندنی سەربەخۆی بیانی بدات و پارێزگاری لەو رۆژنامەنووسانە بکات کە لە غەززە کار دەکەن."

لەلایەکی دیکەوە، ریم ئەلعەبلی رادۆڤان، وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا، دوێنێ دووشەممە گەشتێکی سێ ڕۆژەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد کە سەردانی ئیسرائیل، خاکی فەڵەستین، ئوردن و سعودیە دەکات.

وتەبێژێکی وەزارەتەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەرلین رایگەیاند: "خانمە وەزیر بەردەوامە لە پابەندبوونی خۆی بۆ داهاتووی غەززە و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە. ئەمەش پێویستی بە هەنگاوێکی هاوبەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە گرنگەکانی ناوچەکە هەیە وەک ئوردن و سعودیە."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...114115116117118...175