ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
بڵند
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند سزایان سەپاندوە بەسەر دەیان کەس و کەشتیی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوت و گاز لەلایەن ئێرانەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە 50 کەس دەبێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند سزای بەسەر زیاتر لە 50 کەس و لایەن و کەشتیدا سەپاندووە کە بەشدارن لە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی نەوت و گازی شل لەلایەن ئێرانەوە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی داهاتی وزەی تارانە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندوە؛ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە هەڵوەشاندنەوەی رەگەزە سەرەکییەکانی ئامێری هەناردەکردنی وزەی ئێران، رێگری دەکات لە فرۆشتنی نەوتی ئێران و رێگریش دەکات لە پارەدارکردنی تاران.
ئاماژەی بەوەشکردوە؛ “لە سەردەمی سەرۆک ترەمپدا، توانیویانە رێگری بکەن لەدابینکردنی بودجە بۆ ئەو گروپە تیرۆریستییانەی کە هەڕەشە لەسەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانیان و لەلایەن ئێرانەوە هاوکاری دەکرێن"



