توركیا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش رەتدەكاتەوە و پەرلەمانتارێكی دەم پارتی دەڵێت، ئازادنەكردنی دەمیرتاش زیان بە كورد و پرۆسەی ئاشتیی لە توركیا دەگەیەنێت.

دوای ئەوەی داداگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپەی لە دۆسیەی كۆبانێ دەركرد توركیا تانەی لەو بڕیارە داوە و رەتی كردەوە دەمیرتاش ئازاد بكرێت.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێتاوانیی دەمیرتاشی لە دۆسیەی كۆبانێ راگەیاند و  داوای لە دادگای توركیا كردبو كە بە بڕی 55 هەزار و 745 یۆرۆ وەك قەرەبو دەمیرتاش قەرەبو بكرێتەوە.

لای خۆشییەوە جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراتی گەلان -دەم پارتی- رایگەیاند ئازادنەكردنی دەمیرتاش دەریدەخات و هەستی كورد و داواكاریی جەماوەری توركیا پشت گوێ خراوە كە ئەوەش زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیەنێت چونكە ئەو قۆناغە هیوایەكی بەهێزی بۆ ئاشتی لێكەوتبوەوە.