رۆژهەڵاتی ناوەڕاسترۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ دووشەممە، کارەکانی لوتکەی نائاسایی عەرەبی-ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستیپێکرد، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە "بێوێنەیە"ی ئیسرائیل کە هەفتەی رابردوو بەرپرسانی حەماسی لە پایتەختی ئەو وڵاتە کردە ئامانج.

ئەمیری قەتەر: هێرشەکە خائینانە و پێشێلکاریی سەروەریمان بوو

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری قەتەر، لە وتاری دەستپێکی لوتکەکەدا  رایگەیاند کە دەوحە "روبەروی دەستدرێژییەکی خائینانە بووەتەوە" و هێرشەکەی بە "ئاشکرا و ترسنۆکانە" وەسف کرد.

ئەمیری قەتەر جەختی کردەوە کە "دوژمنکارییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریمانە" و ئیسرائیل "لایەنێکە دان بە هیچ هێڵێکی سووردا نانێت و دەیەوێت ئەمری واقیع بەسەر وڵاتانی عەرەبیدا بسەپێنێت."

شێخ تەمیم ئاشکراشی کرد کە لە کاتی هێرشەکەدا "حەماس خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیازێکی ئەمریکی بوو بۆ ئاگربەست لە غەززە"، ئیسرائیلیشی تۆمەتبار کرد بەوەی کە "لە کاتێکدا بەشداری لە نێوەندگیرییەکانی ئاگربەستدا دەکات، لە هەمان کاتدا لایەنی دانوستانکار تیرۆر دەکات و هێرش دەکاتە سەر وڵاتی نێوەندگیر."

ناوبراو وتیشی: "ئێمە هەوڵدەدەین هەنگاوی وا بگرینەبەر کە رێگری لە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بکات، و سورین لەسەر روبەروبوونەوەی دوژمنکاری و گرتنەبەری هەموو رێکارێک کە یاسای نێودەوڵەتی رێگەی پێدەدات بۆ بەرگریکردن لە خۆمان."

سەرۆک وەزیرانی عیراق: هێرش بۆ سەر یەک وڵات، هەڕەشەیە بۆ سەر هەمووان

لەلایەن خۆیەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، داوای کرد کە "هەر هێرشێک بکرێتە سەر هەر وڵاتێکی عەرەبی یان ئیسلامی، وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو وڵاتان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت."

سودانی لە وتارەکەیدا وتی: "پابەندین بە بەرپرسیارێتی بەکۆمەڵ لە روبەروبوونەوەی پێشهاتەکان،" و جەختی کردەوە کە "دەسەڵاتدارانی داگیرکەر بەردەوامن لە پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی، کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایش."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئیسرائیل دەرگا بۆ ئاژاوە دەکاتەوە و بەردەوامبوون لەسەر ئەم سیاسەتانە بەبێ هیچ رێگرییەک، دەبێتە هۆی نائارامی زیاتر." سودانی بارودۆخی غەززە و کەرتی رۆژئاوای بە "سیاسەتی برسیکردن و کۆمەڵکوژی" و "هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تەواوی ناوچەکە" ناوبرد.

سەرۆک وەزیرانی عیراق پێشنیازی کرد "هەڵوێستێکی یەکگرتووی عەرەبی و ئیسلامی دەربکرێت کە ئیدانەی هێرشەکەی سەر وڵاتی قەتەری خوشکمان بکات."

ئامانجی لوتکەکە:

بەپێی رەشنووسی راگەیەندراوی کۆتایی کە ئاژانسی "فرانس پرێس" بینیویەتی، کۆبونەوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێرشەکەی ئیسرائیل "هەلەکانی بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکەدا دەخاتە مەترسییەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو ئەو دەستکەوتانەی لە رێگەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیلدا بەدەستهاتوون."

لوتکەکە لە کاتێکدایە کە هێرشەکەی ئیسرائیل ئیدانەیەکی نێودەوڵەتی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە. جێی ئاماژەیە، قەتەر  گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە ناوچەکە گرتووەتە خۆیی، هاوکات رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات کە ژنە سیخوڕەکانی موساد ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆریان لە کاتی هێرشەکانی سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاراندا ئەنجامداوە.

رۆژنامەی "جێروسەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی، رۆژی دووشەممە، زانیارییەکی نهێنی ئاشکرا کرد کە دەیان ژنی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (موساد) چوونەتە نێو خاکی ئێرانەوە و ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە، ئەمەش لە میانی ئەو هێرشانەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا کرانە سەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکانی تاران.

رۆڵی ژنە سیخوڕەکان:

بەپێی رۆژنامەکە، دەیڤد بەرنیاع، بەڕێوەبەری موساد، پێی وایە ئەو رۆڵەی ژنە سیخوڕەکان لەم شەڕەی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا گێڕاویانە "چارەنووسساز و زۆر گرنگ بووە".

رۆژنامەکە دەڵێت: "بەرنیاع سەدان سیخوڕی ناردووە، کە هەندێکیان لەلایەن خودی موسادەوە راهێنانیان پێکرابوو، بۆ ئەوەی چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوکات لەنێو ئێراندا ئەنجام بدەن."

تا ئێستا سروشتی ئەو ئەرکانەی کە ژنە سیخوڕەکان لە ئێران ئەنجامیان داوە ئاشکرا نەکراوە و "جێروسەلیم پۆست" جەختی کردۆتەوە کە ئەرکی ئەو ژنانە "هێشتا بە نهێنی ماوەتەوە."

شایەنی باسە، لە ساڵی2024دا، رێز لە سیخوڕێکی دیاری موساد گیرا کە تەنها بە پیتی "G" ناسراوە. ئەم ژنە بە رەچەڵەک ئێرانییە و شارەزاییەکی تایبەتی لە کاروباری ئێران و بەکرێگرتنی سیخوڕی بیانی لە وڵاتە نەیارەکاندا هەیە.

هەروەها کتێبی "ئەمازۆنەکانی موساد" (Mossad Amazons) کە لە ساڵی 2021لەلایەن نووسەران مایکل بار زۆهار و نەسیم میشالەوە بڵاوکرایەوە، ئاشکرای کردبوو کە ئەرکی ژنە سیخوڕەکانی موساد "تەنها بە هەڵخەڵەتاندنی بەرپرسانی نێری نەیار و چاودێریکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە سنووردار نییە، بەڵکو ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە و چالاکی جوڵەیی دیکەش ئەنجام دەدەن."

بەکرێگرتنی سیخوڕی ئێرانی

"جێروسەلیم پۆست" ئەوەشی خستۆتەڕوو کە "جگە لە سیخوڕە ئیسرائیلییەکان، دەزگای هەواڵگری گەیشتۆتە ئاستێکی نوێ لە بەکرێگرتن و ڕاهێنانی ئەو توخمانەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کە دژی دەسەڵاتدارانی ئێستای ئەو وڵاتەن."

راپۆرتەکە رونی کردۆتەوە کە سیخوڕە ئێرانییەکان لە چوارچێوەی "کۆمەڵەی زۆر ورد و رێکخراودا" کاریان کردووە، کە ئەمەش لە ئەنجامی گورزە یەکەمەکاندا رەنگی داوەتەوە.

زیانەکانی ئێران

بەپێی هەمان سەرچاوە، ئیسرائیل لەم شەڕەدا توانیویەتی بەشێکی گەورەی دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکانی ئێران لە نەته‌نز، فۆردۆ و ئەسفەهان، لەگەڵ دەیان پێگەی دیکەدا، وێران بکات. بەڵام وا بڕوا دەکرێت کە نزیکەی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراو بە رێژەی %60 لەناو نەبراوە، کە لە Rوی تیۆرییەوە بەشی دروستکردنی نزیکەی 6بۆمبی ئەتۆمی دەکات.

لەماوەکانی پێشوشدا و تایبەتتر لە سەروبەندی هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ئەو وڵاتە؛ دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند کە چەندین بریکار و جاسوسی ئیسرائیلیان لە شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەستگیرکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و تێیدا لە بارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە بۆ رۆژنامەنوسان قسەیانکرد.

مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەقامگیری لەگەڵ حەماس بەدینایەت و بوونی هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی جیهان و پێویستە لەناوببرێت،   خەڵكی غەززەش شایەنی داهاتوویەكی باشترن.

راشیگەیاند، پاڵپشتی ئەوروپا  دەکەین بۆ چالاككردنەوەی سزاكان بۆسەر ئێران، رەنگە هەڕەشەكانی ئێران بگەنە وڵاتانی كەنداو و ئەوروپاش، هەروەها خوازیاری گەڕاندنەوەی بارمتە زیندو و مردووەکانی ئیسرائیلین لە غەززە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیاری هێرشکردنە سەر حەماس لە دەوحە تاکلایەنانە بوو، تەواوی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەش لە ئەستۆ دەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پابەندن بەبڕیاری گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلیەکانی وڵاتەکەی کە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت و تاوتوێی رێگاكانی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە قەتەر میوانداری لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی دەكات بە بەشداری ژمارەیەك لە سەركردەكانی عەرەب و ئیسلامی، بۆ تاوتوێكردنی رێگاكانی وەڵامدانەوەی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی قەتەر.

ئەمە لە كاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ كۆبوونەوەی ئامادەكاری لەلایەن وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرانی  57 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رەشنووسی بەیاننامەیەك كرا سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر كە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بارەگای نیشتەجێبوونی چەند سەركردەیەكی بزووتنەوەی حەماسیان لە دۆحە كردە ئامانج.

لەدوای ئەو رووداوەش، شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەر داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد سزای ئیسرائیل بدات لەسەر تاوانەكانی لە ناوچەكەدا.
سەرۆك وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی نێوەندگیری لەگەڵ میسر و ئەمریكا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمێک پێش ئێستا پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن، ژمارەیان سێ پارێزەرە و ئەندامی ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی سەدەن.

سەردانەکە دوای شەش ساڵە و لەکاتێکا ساڵی 2019 هەریەک لە نەورۆز ئویساڵ و رێزان ساریجە، سەردانی دورگەی ئیمراڵییان کرد.

ئەو پارێزەرانەشی ئەمڕۆ بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتوون پێکدێن لە، جەنگیز بورەکلی، رازیە ئۆستورک، ئیبراهیم بیلمەز.

 

نوێدەکرێتەوە...

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوەدەکات ئیال زامیر سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ئاگادار کردوەتەوە کە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەززە چەندین مانگ دەخایەنێت.

 بەپێی راپۆرتی کەناڵ 12ی ئیسرائیلی، لەکۆبونەوەیەکی نهێنیدا لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، تەنانەت بە چڕکردنەوەی هەوڵە سەربازیەکانی لەناو کەرتی غەززە، ناتوانرێت بزوتنەوەی حەماس لە روی سەربازی و سیاسیەوە لە ناوببرێت، هەروەها کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە پێویستی بە شەش مانگ هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەیشتن بە شکستی تەواوەتی بزوتنەوەی حەماس پێویستی بە درێژەدانە بە پێشڕەوییەکان لە دەرەوەی کەرتی غەززە، هەروەها گەیشتن بە بنکە سەربازییە ناوەندییەکانیش و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە لە ڕوانگەی مەدەنییەوە.

زامیر راشیگەیاندووە، کە نایەوێت سوپا بەرپرسیارێتی مەدەنی لەئەستۆ بگرێت لەو ناوچانەی کە داگیری دەکەن و دواجار ئەم بابەتە لەلایەن سەرکردایەتی سیاسییەوە یەکلایی دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوا لە هۆزە عەربییەکانی ناوچەی جزیرە، دێرەزور، رەقە و تەبقا دەکات، لەسەر بنەمای سیستمی دیموکراسی پشتگیری لە کورد و هەسەدە بکەن.

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە و تێیدا داوادەکات، هەمووان یەکسان بن و ئازاد بن و پێکەوە خۆیان بەڕێوەببەن.

عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە" پەیامێکی ئاڕاستەی هۆزەكانی ناوچەی جزیرە، دێرەزور، رەقە و تەبقا کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بنەمای سیستمی دیموکراسی پشتیوانی لە کورد و هەسەدە بکەن .

لە پەیامەکەی ئۆجەلاندا بۆ هۆزە عەرەبەکان هاتووە، یەکێتی و پشتگیریتان لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکراسی هەڵگری مانایەکی گرنگە، هەروەها ئێوە بەم یەکێتییەتان پەیوەندی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب بونیاد دەنێن.

ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دڵی مێژوو و رابردووتاندا، دۆستایەتی و برایەتی نێوان گەلانی عەرەب و گەلی کورد هەمیشە لە پێشینە بووە، تەنانەت ئەم دۆستایەتییە، لە سەردەمی دەرکەوتنی محمد پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، رێگەی بە زۆربەی کوردەکان داوە بە ئاسانی بەشداری ناو ئاینی ئیسلام ببن.

راشیگەیاندووە، ئەم پەیوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوە بەڕێوەی دەبەن لەلایەنێکەوە مێژووییە و لەلایەنێکی دیکەوە کۆمەڵایەتییە، هەروەها خاوەن بناغەیەکی سیاسیشە، هەربۆیە واتا و گرنگییەکی گەورە بەم هەڵوێست و یەکێتییە لە سوریا دەدەن، پشتگیریی لە خوشک-برایەتی و هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و عەرەب دەکەم، چونکە بناغەیەکی مێژوویی هەیە.

عەبدوڵا ئۆجەلان دەشڵێت، دەبێت هەمووان یەکسان بن، ئازاد بن، پێکەوەبژین، خۆیان بەڕێوەببەن، دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە یەکسانی و دادپەروەریی بونیادبنرێت، دەبێت کورد و عەرەب پێکەوەبژین. ئەمەش گرێدراوە بە پشتگیرییتان بە هەسەدەوە، پشتگیریتان بۆ هەسەدە هەڵگری واتایەکی گەورەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەسەدە رایدەگەیەنێت، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە دێرەزور هێرشکراوەتە سەر چەند پێگەیەکی ‌هێزەکانیان و تا ئێستاش پێکدادان بەردەوامە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیانراوێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە کەناری روباری فورات لە شارۆچکەی دەرناج لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، گورپەچەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق  هێرشی راستەوخۆیان کردوەتە سەر هێزەکانیان، ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و پێکدانەکان هێشتا بەردەوامە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە، پاپەندبوونیان بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتدەکەنەوە، دەشڵێت، پێویستە حکومەتی دیمەشق بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و رێگە بەو هێرشانە نەدات کە ئارامی ناوچەکە تێکدەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، ئێستا دانیشتوانی غەززە رووبەڕووی دوو بژاردە بوونەتەوە كە بریتین لە چۆڵكردن، یاخود مردن.

ئۆلگا شیرفیكۆ وتەبێژی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەماهەنگی كاروباریی مرۆیی لەدوای هێرشە ئاسمانییە بەرفروانەكەی رۆژی شەممەی سەر غەززەوە رایگەیاند، شاری غەززە سزای مردنی بەسەردا سەپێنراوە، یان دەبێت دانیشتوانەكەی چۆڵی بكەن یان هەر لەوێ دەمرن.

دەشڵێت، هەزاران هاووڵاتی ماندوو و ترساو لە جەنگ  فەرمانیان پێكراوە شارەكەی خۆیان چۆڵ بكەن.

ئەمەش دوای هێرشێكی چڕی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل دێت بۆسەر غەززە، كە دوێنێ شەممە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی لەناوەڕاستی غەززەدا كردە ئامانج و دوای هێرشەكەش دەیان كەس لە دانیشتوانی ئەو شارە بەرەو ناوەڕاست و باشووری كەرتەكە هەڵاتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کەجەکە، لە بەرنامەی "رێی کوردستان"ی کوردسات نیوزدا چەند لێدوانێکی گرنگی دا و تێیدا رایگەیاند کە دەبوو تا ئێستا عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ئازاد بکرایە و لە پەرلەمانی تورکیادا قسەی بکردایە.

هاوکات، زوبێر ئایدار رەخنەی توندی لە ناوی "تورکیای بێ تیرۆر" گرت و بە دژی خودی پڕۆسەی ئاشتی زانی، رونیشیکردەوە کە ئەم دەستەواژەیە زیان بە ئاشتی دەگەیەنێت.

ئایدار ئاماژەی بەوەشدا کە "کەسانێک لەناو دەوڵەتی تورکیادا هەن کە دەیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بێت و پڕۆسەکە سەرکەوتوو بێت."

زوبەیر ئایدار، وتیشی: تێکەڵبوونەوەی کورد لە دەوڵەتی تورکیادا بە واتای دەستبەرداربوون لە ماف و ناسنامەی کورد نییە

لەلایەکی دیکەوە، زوبێر ئایدار باسی لە لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد و گوتی: "هاکان فیدان بە توندوتیژی قسە دەکات و لێدوانەکانی دژی کوردن." هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "هەر ئەویشە ناهێڵێت حکومەتی سوریا و ئیدارەی خۆسەر (لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا) بگەنە رێککەوتن."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند کە سەرکردەکانی حەماس "گەورەترین رێگرن" لەبەردەم ئاشتی و لەناوبردنیان دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە. ئەم لێدوانە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەر.

ناتانیاهۆ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "سەرکردە تیرۆریستەکانی حەماس کە لە قەتەر دەژین، هیچ بایەخێک بە دانیشتووانی غەززە نادەن."

ناوبراو هەروەها وتیشی: "ئەوان هەموو هەوڵێکیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست رەتکردووەتەوە تا شەڕەکە بۆ ماوەیەکی بێ کۆتا درێژبکەنەوە. لەناوبردنیان گەورەترین رێگری بەردەم ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانمان و کۆتاییهێنانی شەڕ لادەبات."

ئەم هەڕەشانە دوای هێرشەکەی رۆژی سێشەممە، 9ی ئەیلوول، دێت کە هێزەکانی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماسیان لە دۆحە کردە ئامانج، کە خەلیل حەییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە کەرتی غەززە، و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای دیکەی تێدا ئامادەبوون.

تاکو ئێستا کوژرانی هیچ کام لەو سەرکردانەی لە دۆحە کرابوونە ئامانج پشتڕاست نەکراوەتەوە. لە بەرامبەردا، بزووتنەوەی حەماس کوژرانی هومام خەلیل حەییە، کوڕی خەلیل حەییە، و چەند کەسێکی دیکەی لەو هێرشەدا پشتڕاست کردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەسەڵاتدارانی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی شارەوانیی بایرا پاشا و 47 بەرپرسی دیکەیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرد، ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی فراوان دژی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکە دێت.

نووسینگەی داواکاری گشتی لە ئەستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنەکانی دەرکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە پەیوەستە بە تۆمەتەکانی "داواکردنی پارە بە زۆر (باج)، بەرتیل، گەندەڵی دارایی، و دەستکاریکردنی گرێبەستەکان" لە شارەوانیی "بایرام پاشا".

لەلایەن خۆیەوە، حەسەن موتڵو، سەرۆکی شارەوانیی بایرام پاشا، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردەوە و نووسیویەتی: "ئەوەی رودەدات تەنها پڕۆسەیەکی سیاسی و بوختانی بێ بنەمایە." هەروەها روی لە دانیشتووانی ناوچەکە کردووە و دەڵێت: "دانیشتووانی خۆشەویستی بایرام پاشا، دڵنیابن کە پێکەوە بەسەر ئەم بوختان و چەواشەکارییانەدا سەردەکەوین."

لەم چەند مانگەی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 10 سەرۆک شارەوانیی سەر بە پارتی گەلی کۆماری (CHP)، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن، و سەدان بەرپرسی شارەوانییەکانیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکردووە، کە یەکێک لەوانە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ بوو کە دەستگیرکردنەکەی ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

ئیمامئۆغڵو وەک بەهێزترین رکابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوو سەیر دەکرێت.

پارتی گەلی کۆماری (CHP) رایگەیاندووە کە ئەم دەستگیرکردن و تۆمەتانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی حکومەت کە ئامانج لێی لاوازکردنی ئۆپۆزسیۆن و خۆشکردنی رێگایە بۆ ئەردۆغان تاکو بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە. لە بەرامبەردا، حکومەت ئەم بانگەشانە رەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دادگاکانی تورکیا سەربەخۆن.

لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگا لەسەر کەیسێکی گرنگ بڕیار بدات، کە چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکانی کۆنگرەی گشتیی پارتی گەلی کۆماری لە ساڵی 2023 هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی گۆڕینی سەرکردایەتیی پارتەکە و دروستبوونی پشێوی لەنێویدا.

جێی باسە پارتی گەلی کۆماری لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ساڵی رابردوودا لە تورکیا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا. "بایرام پاشا" یەکێکە لە قەزاکانی ئەستەنبوڵ و دەکەوێتە بەشی ئەوروپیی شارەکە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران رەتیدەكاتەوە داوای سیستمی بەرگری لە روسیا كردبێت و دەشڵێت جەنگ و تێكدانی ئاسایشی ئێران كاریگەریی لەسەر وڵاتانی ناوچەكەش دەبێت.

عەباس موقتەدایی جێگری سەرۆكی دەستەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستبەرداری بەرنامەی موشەكیی نابێت چونكە ئەگەر ئاسایشی ئێران پارێزراو بێت ئاسایشی وڵاتانی تری ناوچەكەش پارێزراوە دەبێت، و بە پێچەوانەشەوە هەوڵەكان بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێران كاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە دەبێت.

وتیشی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و قەڵغانی موشەكیی ئێران پشتی بە هیچ وڵاتێك نەبەستووە و موشەكەكانیشیان دەستێكی باڵایان هەیە لە ناوچەكەدا.

كازم جەلالی باڵیۆزی ئێرانیش لە روسیا رایگەیاندووە، تاران بە هیچ شێوەیەك داوای سیستمی دژە موشەكیی ئێس 400ی لە مۆسكۆ نەكردوە و روسیاش دەڵێت ئامادەیە ئەو سیستمە رادەستی تاران بكات لە هەر كاتێكدا كە داوای بكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی كاتی سوریا رایگەیاند، بیرۆكەی دابەشكردنی سوریا قبوڵ ناكەن و دانوستانەكان لەگەڵ هەسەدە وەستاون.

ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا لە چاوپێككەوتنێكدا لەگەڵ میدیای رەسمی سوریا رایگەیاند، هەر بیرۆكەیەك بۆ دابەشكردن ئەستەمە و سوریا قبوڵی ناكات.

دەشڵێت، هەسەدە نوێنەرایەتی تەواوی پێكهاتەی كورد ناكات و پێكهاتەی عەرەب لە ناوچەكدا زیاتر لە 70٪ی پێكدەهێنن و دانوستانەكان لەگەڵ هەسەدە تا رادەیەك وەستاوە و هەوڵی ئەوەیان داوە هەسەدە ببێتە بەشێك لە سوپای سوریا و چاوەڕوانی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەن تا كۆتایی ئەمساڵ و هەوڵی دورخستنەوەی شەڕیان لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریاداوە.

وتیشی، هەر هەوڵێك بۆ جیابونەوە و دابەشكاری قبوڵ ناكەن و چەند هەرێمێكی تریش لە جیهاندا ویستویانە جیاببنەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و دانوستانەكان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ رێككەوتنی ئەمنی لە ئارادایە و دوای روخانی ئەسەد ئیسرائیل دەیوست لە سوریا ململانێ لەگەڵ ئێران یەكلابكاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وڵاتانی ترۆیكای ئەوروپا بە پێویستی دەزانن بزوتنەوەی حەماس چەك دابنێت و بە هەموو شێوەیەك دوور بكەوێتەوە لە بەڕێوەبردنی غەززە.

وەزارەتەكانی دەرەوەی وڵاتانی ترۆیكا كە پێكدێن لە بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا، لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەختیان لە پێویستی چەكداماڵینی بزووتنەوەی حەماس كردووەتەوە و دوپاتیانكردوەتەوە، دەبێت بزوتنەوەكە بۆ هەمیشە لە بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە دوور بخرێتەوە، داواش لە هەموو لایەك دەكەن هەوڵەكانیان نوێ و چڕ بكەنەوە بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێكی دەستبەجێ و كاریگەر لە غەززە.

لەبارەی قەتەریشەوە كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرش كرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی سەركردایەتی حەماس لە دەوحە ئاماژەیان بەوە كردووە، پاڵپشتی خۆیان بۆ دەوڵەتی قەتەڕ دووپاتدەكەنەوە، بەتایبەت لە هەوڵەكانیدا بۆ نێوەندگیریكردنی ئیسرائیل و حەماس.

لەلایەكی ترەوە بزووتنەوەی حەماسیش رایگەیاند، بەردەوامیی بێدەسەڵاتی ئاشكرای كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان و پاڵپشتی و چاوپۆشی ئەمریكا، وایكردووە ئیسرائیل تاوانی جەنگ  و كۆمەڵكوژی دژی خەڵكی غەززە ئەنجام بدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە زۆرینەی دەنگ، رەشنوسی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتوەكان پەسەند كرا.

رۆژی هەینی كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین كرا و رەشنوسی پێشنیازی  فەرەنسا  و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستین - ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە،  بە زۆرینەی دەنگ  پشتیوانیی لەو رەشنوسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.

رەشنوسەكە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ  بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.

بڕیارە لە 22 ی ئەم مانگەش كۆبوونەوەیەكی دیكەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین بەڕێوبچێت و ئیمانۆێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وەك  دەوڵەتێكی رەسمی ناوی فەلەستین بهێنێت.

نوێنەری ئەڵمانیا لە نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، بەرلین پشتیوانیی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەكات، بەڵام پێی وایە هێشتا كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین نەهاتوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...109110111112113...175