سوپای ئیسرائیل: یەکێك لە تەرمەکان ئیسرائیلی نییە و رەنگە تەرمی فەلەستینییەک بێت
بڵند
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
دوای وەرگرتنی چوار تەرمی تر لە حەماس، سوپای ئسرائیل رایگەیاندوە، دوای تەواوبوونی پشکنینەکان لە پەیمانگای نیشتمانی پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە؛ یەکێک لە تەرمەکان لەگەڵ هیچ کام لە بارمتەکاندا ناگونجێت و حەماسیش تائێستا هیچ لێدوانێکی نەبوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردوەتەوە، دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل، دوێنێشەو حەماس چوار تەرمی دیکەی رادست کردوە و لەگەڵ گەڕانەوەی تەرمەکانیش ئیسرائیل بڕیاریدا دەروازەی رەفەح لە نێوان غەززە و میسردا بکاتەوە، بەمەش رێگەی بە بەردەوامبوونی یارمەتییە مرۆییەکان دا بۆ ناو کەرتی غەززە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە؛ پشکنینی پزیشکی دادوەری دەریخستووە کە یەکێک لەو چوار تەرمەی شەوی رابردوو لەلایەن حەماسەوە رادەستکراوە، "لەگەڵ هیچ کام لە بارمتەکاندا ناگونجێت"، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئاڵوگۆڕێکی هاوشێوەدا چەند مانگێک لەمەوبەر،حەماس بە هەڵە تەرمێکی تری لەبری تەرمی بارمتەکان رادەست خاچی سور کرد بوو.
ئیسرائیل ناسنامەی سێ لە ترەمەکانی ئاشکراکردوە و پشتڕاسرتی کردونەتەوە، کە بریتین؛ لە تەمیر نەمرودی تەمەن 20 ساڵ و ئوریێل باروچ تەمەن 35 ساڵ و ئیتان لیڤی تەمەن 53 ساڵ.
ئەمە لە کاتێكدایە تا ئێستا حەماس هیچی لەسەر ئەو بابەتە نەوتوە و بڕیاریشە ئەمڕۆش چوار تەرمی تری بارمتەکان رادەستی خاچی سور بکات.



