ئیسرائیل ژمارەیەک تەرمی فەلەستینی رادەستی غەززە کردووە و لەبەرانبەردا حەماس چوار تەرمی رادەستی ئیسرائیل کردەووە.

لێپرسراوانی تەندروستی لە غەززە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان  راگەیاند، یەکەم کاروانی تەرمی فەلەستینییەکان کە لە کاتی شەڕدا کوژراون لەلایەن ئیسرایلەوە رادەستکرانەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوو، تەرمەکان گەیشتوونەتە کۆمەڵگەی پزیشکی نەسڕ لە خان یونسی باشوری غەززە و ژمارەیان 45 تەرمە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئیسرائیل هێشتا سەدان تەرمی فەلەستینییە کوژراوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـی بەدەستەوەیە و لە نێویاندا تەرمی ئەو چەکدارانەی بەشدارییان لە هێرشەکە و شەڕی دواتردا کردووە.

دوێنێ ئیسرائیل رایگەیاند، هەر 20 بارمتە زیندووەکەی وەرگرتووە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەکرد، چوار تەرمیان دەستنیشانکراویان لە حەماسەوە وەرگرتووەتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە بەرانبەردا ئیسرائیل ژمارەیەک بەندکراوی فەلەستینی ئازادکرد، کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنرابوو کە دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستگیرکرابوون.