بەپێی خشتەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاین؛ وابڕیارە رۆژی 3ـی 11ـی ئەمساڵ گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئیستەنبوڵ دەستپێدەکەنەوە.

لە خشتەی گەشتەکاندا هاتووە؛ گەشتەکان رۆژی دووشەممە 3ی تشرینی دووەم دەستپێدەکەنەوە.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ کۆتاییهاتنی وەستانی گەشتەکان و دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی ئاسمانی لە سلێمانییەوە بۆ تورکیا.