سەرەڕای باسکردن لە رادەستکردنی چەکەکانیان، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان حەماس لە ناو غەززە لە هەوڵی بەهێزکردنی هێزەکانیاندا و لە دوای کشانەوەی هێزەکانی حەماس دەستیان بەسەر شەقامەکاندا گرتووە و  دەستیان کردوە  بە ئۆپراسیۆن لە دژی گروپ و باندە نەیارەکانیان لە غەززە.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە تێیدا چەکدارەکانی حەماس ژمارەیەک هاووڵاتیی لەناو جەرگەی غەززە بە تۆمەتی هاوکاریکردن بۆ ئیسرائیل بە گولـلە دەکوژن و لەلایەن حەماس خۆشیەوە پشتڕاستکراوەتەوە  ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت؛ حەماس خۆی بەهێز دەکاتەوە.

ئاژانی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، حەماس لە هەوڵی بەهێزکردنەوەی ریزەکانیدایە و یەکەیەکی نوێیان پێکهێناوە، بە ناوی “هێزی خۆپاراستن”، دەستیان کردوە بە ئۆپەراسیۆن لە دژی هۆز و باندە چەکدارەکان  کە نەیاری حەماسن و پشتواینی ئیسرائیلن.

ئاژانسەکە ئەوەی خستوەتڕو، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە شەڕێکی سەخت لە رۆژهەڵاتی شاری غەززە لە نێوان چەکادرەکانی حەماس  ونەیارەکانیاندا ڕودەدات.

لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەشەوە کە بڵاوکراوەتەوە حەماس ئاماژەی بەوەکردوە پەیامەکەمان روونە؛ هیچ شوێنێک بۆ یاساشکێنەکان یان ئەوانەی هەڕەشە لە ئاسایشی هاووڵاتیان دەکەن، نامێنێت”.