بەرپرسانی پاکستان ئەمڕۆ چوارشەممە رایانگەیاند، 20 چەکداری هێزەکانی تالیبانی سەر بە ئەفغانستان کوژراون و 6 سەربازی پاکستانیش لە پێکدادانێکی چەکداریدا لە نزیک سنوری ئەفغانستان کوژراون.

لە راگەیەندراوێکی سوپای پاکستاندا هاتووە: "بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن بزوتنەوەی تالیبانی ئەفغانستانەوە هێزەکانیان هێرشیان کراوەتە سەر"، و ئاماژەی بەوەدا کە " 15 بۆ 20 چەکداری تالیبانی ئەفغانستان کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون."

هاوکات بەرپرسانی ئەفغانستانیش رایانگەیاند، 6 ئەندامی هێزەکانی پاکستان لە پێکدادانێکدا لەگەڵ چەکدارەکانیان لە نزیک سنور کوژراون.

پێشتر، بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاندبوو کە 15 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و 100ی دیکەش بریندار بوون لە پێکدادانەکانی سەر سنور لەگەڵ هێزەکانی پاکستان.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی تالیبان، هێزەکانی پاکستانی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرش "جارێکی تر" بە بەکارهێنانی چەکی "سووک و قورس" لە ناوچەی سپین بۆڵدەک.

زەبیحوڵڵا موجاهید لە راگەیەندراوەکەیدا وتی؛ کە 12 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و 100ی دیکەش بریندار بوون.