بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند ئەگەر بزوتنەوەی حەماس پابەند نەبێت بە رێککەوتنی ئاگربەستەوە لە کەرتی غەززە، ئەوا "دەرگاکانی دۆزەخ دەکرێنەوە".

ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی "سی بی ئێس نیوز" وتی: "رەزامەندیم دەربڕی کە دەرفەتێک بە ئاشتی بدەم" بەپێی پلانی ئاشتیی 20 خاڵیی دۆناڵد ترەمپ.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێی وایە "ئازادکردنی بارمتەکان، دڵنیابوون لە چەکداماڵینی حەماس و کۆتاییهێنان بە قاچاخچێتی چەک بۆ غەززە، بنەمایین بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی درێژخایەن."

هاوکات، ناتانیاهۆ هەمان ئەو هۆشدارییەی ترەمپی دووپاتکردەوە، کە ئەگەر حەماس لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەدا سەرکەوتوو نەبێت، "دۆخەکە بە تەواوی دەتەقێتەوە."