بریارە ئەمرۆ حەماس تەرمی چوار بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی رادەست بكات، ناتانیاهۆش دەڵێت حەماس چەك دانەنێت دەرگاكانی دۆزەخ دەكرێتەوە.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری دوو دیپلۆماتكارەوە ئاشكرای كرد، حەماس نێوەندگیرانی ئاگادار كردووەتەوە، لەوەی بە نیازە ئەمڕۆ تەرمی چوار بارمتەی دیكەی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتی بكات، بەمەش ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا حەماس ڕادەستی ئیسرائیل كردون  گەیشتوەتە 12 تەرم لە كۆی 28 تەرم.

هاوكات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، هیوای خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی ئاشتی لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دووپاتكردەوە، بەڵام جەختی لەوە كردەوە كە مەرجەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا زۆر روونە.

ڕوونیشیكردەوە، حەماس دەبێت چەك داماڵێت و توانا سەربازییەكانی لێسەندرێتەوە، ئەگەرنا هەموو دەرگاكانی دۆزەخەن بەروویاندادەكەنەوە.

پێشتریش ترەمپ، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پلانە 20 خاڵیەكەی لە غەززە راگەیاندوو، داوای چەكداماڵینی حەماسی كرد و ئاماژەی بەوەشدا كە ئەگەر  حەماس ئەوە رەتیبكاتەوە ئەوە ئەوان ئەو كارە دەكەن.