تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن ھەماھەنگی کردووە لەگەڵ لایەنی ڕوسیادا، بۆ ئەوەی ھیچ بەریەککەوتنێک لە بواری ئاسمانی ھەردوولا لە سوریا ڕوو نەدات، کاتێک ویستوویەتی ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی سەرکردەی دیاری داعش لەناوبەرێت .
بە وتەی سەرچاوەکە، ئەمریکا ڕوسیای ئاگادار کردووەتەوە، لە ناوچەیەکی فراوانی باکوری سوریا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت ئەنجام دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ھێزە ڕوسیا لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.
پێشتر ئەمریکا و ڕوسیا بنەمایەکی کار و چالاکی سەربازییان لە ناچەکانی باکور و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دیاریکردووە، بە گوێرەی ئەو بنەمایەش پێویستە بەر لە ئەنجامدانی ھەر ئۆپراسیۆنێک یەکتری ئاگادار بکەنەوە.
راشیگەیاند، بەھاوکاری ھێزەکانیان سەرکردەکەی داعش کوژرا و کوشتنی ئەو گەورە تیرۆریستە ڕۆحی ١٢١ شەھیدی ئەم دواییەی ھێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان ئاسودە دەکات، کە لە شەڕی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکەدا شەھید بوون.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەدووری ٣٥ کیلۆمەتر لە دورگەی "فوئێرتێڤنتورا" لە زەریای ئەتڵەسی، بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی نقوم بووە و لە ئاکامدا کۆچبەرێک خنکاوە و ١٦کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون .
ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیسپانیا و تیمەکانی فریاکەوتنی ئەو وڵاتە توانیویانە ٤١ کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن و تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکەشیان دۆزیوەتەوە، ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکانیش بەردەوامە.
رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان و ئیلام و ٢٢ پارێزگای تر لە باکور و باشوری ئێران کردووە و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شارەکان لەئارادایە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێک لە ناوچەکان شەپۆلەکە بایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و دەبێتەھۆی دروستبونی باوبۆران و کڕێوە.
کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، داواشی لە دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە، تا ھێوربوونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بپارێزین بەوپێیەی ئەگەری ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لەئارادیە.
"جۆن کیربی" ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا زۆر بە وردی چاودێری ھەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش دەکەن، بە تایبەت دوای لەناوبردنی "ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی" سەرکردەی ئەو گروپە تیرۆریستییە.
وتیشی ھیچ زانیارییەکیان نییە سەبارەت بەوەی داعش پیلانی ھەبێت بۆ تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی سەرکردەکەیان لە ئایندەیەکی نزیکدا. "کیربی" ئاماژەی بەوەشدا کە داعش ھێشتا مەترسییە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و ھاووڵاتیانی بێتاوان.
لەلایەکی ترەوە، حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، کوژرانی سەرکردەی داعش لە ڕێی بۆردوومانێکی ئەمریکاوە لە سوریا، ئەرکێکی گەورەیە لە پێناو بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست.
جۆن کیربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، بە نیازن نزیکەی ھەزار سەربازی ئەمریکی تر لە ئەڵمانیاوە بگوازنەوە بۆ رۆمانیا، ئەمە سەرباری دوو ھەزار سەربازی تر کە لە ئەمریکاوە رەوانەی ئەڵمانیا و پۆڵەندای دەکەن.
وتیشی، بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانە بۆ ھەمیشەیی نییە، تەنھا بۆ دڵنیایی دانە بە ھاوپەیمانەکانیان، ئەوەش بەھۆی ئەوەی روسیا ھێزێکی زۆری لەسەر سنوری ئۆکراین جێگیر کردووە.
دیمتری پیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی "کرملین"یش وەڵامی "پنتاگۆن"ی داوەتەوە و دەڵێت، بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەمریکا بە مانای ئەوە دێت ئەمریکا ئاڵۆزییەکان لە ئەوروپا زیاتر دەکات و ئەوەش جێی نیگەرانی روسیایە.
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئاسمانیی سوپای ئەمریکا لە ناوچەیەکی ئیدلبی سوریا، ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی ناسراو بە "عەبدوڵا قارداش" سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش کوژراوە و ھێزەکانیان بە سەلامەتی گۆڕەپانی شەڕەکەیان بەجێھێشتووە.
بە پێی زانیارییەکان عەبدوڵا قارداش لە باڵەخانەیەکدا لە ناوچەکی نزیک گوندی باریشا لە سوریا کوژراوە، کە گوندە پێشتر ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعشی تێدا کوژرا.
ئەبو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی، ساڵی ١٩٧٦ لە موسڵ لە دایکبووە، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ و دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی بە سەرکردەی داعش دیاریکرا.
ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" لە زاری لێپرسراوانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رایگەیاند، ئەو دوو منداڵە یەکێکیان تەمەنی حەوت رۆژە و ئەوەی تریش دوو مانگە و لە کەمپێکی پارێزگای "ئیدلب" بوون لە باکوری خۆرئاوای سوریا.
ھاوکات بەھۆی سەرما و بەفربارینی ئەمساڵەوە، ٢٨٧ کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی "ئیدلب" و "حەلەب" زیانیان بەر کەوتووە و بەھۆی بەفرەوە زیاتر لە ٩٣٥ خێمە روخاون و زیانیش بە زیاتر لە ٩ ھەزار و ٥٠٠ خێمەی تر کەوتووە، لە ٢٣ی مانگی رابردووشدا، منداڵێکی تر بەھۆی کەوتنی سەقفی خێمەوە لە کەمپی "جەرابلوس" لە "حەلەب" گیانی لەدەستدا.
والی ئەدیرنە ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی ئیپسالا تەرمی ١٢ کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیاش ڕایگەیاند، ٢٢ کۆچبەر لەلایەن ھێزە دەرییاییەکانی یۆنانەوە ناچارکراون بگەڕێنەوە بۆ سنورەکانی تورکیا و لەو ژمارەیەش ١٢ کەسیان بەھۆی سەرماوە ڕەقبوونەتەوە، تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لە بارەی کۆچبەرەکانی ترەوە بڵاونەکراوەتە و چارەنووسیان نادیارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پیلانی ھێرشکردنە سەر گرتووخانەکەی حەسەکە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە ھاوکاریی تورکیا بووە.
ھەسەدە ڕاشیگەیاندووە، لە ھێرشەکانی سەر حەسەکە و تەل تەمر و عەین عیسا، تورکیا نەیتوانیوە ئەو ئامانجانە بپێکێت کە بۆردومانەکانی لە پێناویدا ئەنجامداوە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی سوریا، لە ئەنجامی موشەکبارانکردنی بازاڕێکی شارۆچکەی باب سەر بە حەلەب، زیاد لە ١٠ کەس کوژران و نزیکەی ٤٠ کەسیش بریندار بوون کە زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی مەدەنین، ئەو ناوچەیەی موشەکبارانکراوە لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا و ھێزە چەکدارە ھاوپەیمانەکانیدایە.
لەلایەکی ترەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێخ عیسا و نیرابیە و چەند ناوچەیەکی تری شارۆچکەی شەھبایان لە ڕۆژئاڤای کوردستان کردووتە ئامانج، ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی "دێرک"یان لە ڕۆژئاڤای کوردستان کرد و چەند کەسێک بوونە قوربانی.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا چەند پێگەیەکی داعشیان لە دەشتاییەکانی سێگۆشەی نێوان حەلەب و حەما و رەققە و سنوورەکانی نێوان رەققە و دێرەزوور لە سوریا بۆردومان کردووە، کە سەرچاوەی مرۆیی و دارایی گروپەکە بوون.
روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ٢٨ بۆردومانی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە دەشتاییەکانی دەوروبەری حەما و مانگی رابردووش ٦٧٤ بۆردومانیان ئەنجامداوە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ١٢ ھەزار جار بۆردومانی پێگەکانی داعشیان کردووە، کە بە ھۆیانەوە زیاتر لە ٥٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە دانانی پڕۆگرامی تایبەت بە خێزان و توانای گەنجان و پڕۆگرامی تەندروستی لەسەر منداڵ خستنەوە، دەکرێت زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە عێراق کۆنترۆڵ بکرێت.
راشیگەیاندووە، ژنێک لە کۆی ٣ ژن لە عێراق دووچاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە و بە دۆزینەوەی ھەلی کار و گرتنەبەری چەندین رێکار، دەکرێت ئەو دیاردەیە کەمبکرێتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ھەماھەنگیدان بۆ داڕشتنی پلانێکی خێزانی، بۆ بەھێزکردنی ژنان و داواشی کردووە خێزانەکان ھۆشیار بن لەسەر منداڵ بوون و لایەنی ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگرن.