ئیسڕائیل داوا لە ھاوڵاتییەکانی دەکات تورکیا بەجێبھێڵن
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دوای ئەوەی ئێران ھەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد، یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە ھیچ جۆرێک سەردانی تورکیا نەکەن و ئەو کەسانەشی لە تورکیان دەستبەجێ بگەڕێنەوە ئیسڕائیل.
وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەر لایەنێک زیان لە ئیسڕائیلییەکان بدات باجەکەی دەدات.
دەزگا ئەمنییەکانی ئیسڕائیل ئێران تۆمەتبار دەکەن بەوەی پلانی داناوە بۆ ھێرشکردنە سەر ئەو ئیسڕائیلییانەی سەردانی تورکیایان کردووە و مانگی ڕابردووش بە مەبەستی پاراستنیان چەند ھاوڵاتییەکیان لە تورکیاوە گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەیان.