دوای کۆتایی ھاتنی راوێژی پەرلەمانی و بەدەستھێنانی متمانەی ٥٤ پەرلەمانتار لە کۆی ١٢٨ پەرلەمانتار، میشال عون سەرۆک کۆماری لوبنان نەجیب میقاتی بۆ پێکھێنانی حکومەتی ژمارە ٧٨ لە مێژووی وڵاتەکەدا راسپارد.
میقاتی لە وتەیەکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی داوایکرد، ھەماھەنگی لەگەڵ پەرلەمانی وڵاتەکەی بکرێت بۆ پەسەندکردنی رێککەوتن لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی دراو، جەختیشی کردەوە، بەبێ رێککەوتن لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی دراو دەربازکردنی لوبنان لە قەیرانەکان ئەستەمە.
میقاتی دووپاتیشیکردەوە، لوبنان بەسەر قەیرانەکاندا سەردەکەوێت و رێگەنادەن ھەرەسبھێنێت.
لە ١٥ی ئایاری رابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە لوبنان ئەنجامدرا و لە ١٣ی ئایار نەبییە بەڕی، بۆ جاری حەوتەم بە سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.
دەستەی روپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، چەقی بومەلەرزەکە لەدووری ٤٤ کیلۆمەتر لە شاری خوست لە باشوری خۆرھەڵاتی ئەفغانستان و بە قوڵایی ٥١ کیلۆمەتر روویداوە.
ئاژانسی کارەساتەکانی ئەفغانستانیش ئاماژەی بەوەکردووە، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا لانی کەم ٢٨٠ کەس لە خۆرھەڵاتی وڵات گیانیان لەدەستداوە .
ھەروەھا ناوەندی چاودێری بومەلەرزەی ئەوروپی ئاشکرایکرد، ١١٩ ملیۆن کەس بە درێژایی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان و ھندستان ھەستیان بە بومەلەزرەکە کردووە و لە کابوڵ و ئیسلام ئابادیش خەڵک ھەستی بە بومەلەرزەکە کردووە.
گۆتێرێس لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی کەلە ڤییەنای پایتەختی نەمسا دەستیپێکردووە، ئاماژەی بەوەکردوە، چەکی ئەتۆمی بۆتە رێگر لەبەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی دانوستان و دیالۆگ و داوایکرد کۆتایی بەو چەکە بھێنرێت بەر لەوەی جیھان لەناو ببات.
وتیشی، لەسایەی بوونی ١٣ ھەزار چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا ، سەرھەڵدانی جەنگی ئەتۆمی بۆتە یەکێک لە ئەگەرە بەھێزەکان بە تایبەت کە پشێوییە سیاسییەکان و نەمانی متمانە باڵی بەسەر جیھاندا کێشاوەو ناکرێت رێگە بدرێت چەکی ئەتۆمی ژیانی سەر گۆی زەوی رووبەرووی مەترسی بکاتەوە.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێلاروس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەڵگە و زانیارییان داوەتە وەفدێکی عێراقی لە مینیسک سەبارەت بە کوشتنی ژمارەیەک پەنابەر لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە کە لە نێویاندا پەنابەرانی عێراقیی ھەن، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو زانیارانەیان لە سەربازێکی پۆڵەندی وەرگرتوە و بەپێی زانیاریەکان، دوای کوشتنیان ئەو پەنابەرانە بە نھێنی لەسەر سنورەکانی بێلاروس و پۆڵەندا بەخاکسپێردراون، جگە لەوەش لیژنە بێلاروسیەکە زانیاریی داوەتە وەفدە عێراقییەکە لەسەر ئەو تاوانانەی لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە بەرامبەر ١٣٥ پەنابەری عێراق ئەنجامدراون کە بەھۆی توندوتیژیەوە برینداربوون.
لە بەرامبەر ئەو زانیاریانەشدا ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەوردی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پرسە دەکەن، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش داوای لە حکومەت کردووە داوا بکات لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە بکرێت.
میدڤیدیڤ رایگەیاند، لە ئێستادا ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن نییە و ھەوڵدان بۆ توانەوەی بەستەڵەکی نێوانیان لە زەرەری روسیا دەبێت.
ئەو لێپرسراوە روسییە ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ قسەکردن سەبارەت بە درێژکردنەوەی پەیماننامەی چەکی ئەتۆمی ستارت ٣، کە بەھۆی ئەو پەیماننامەیەوە پەویەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی رابردوودا دەستی پێکردبۆوە.
لە مانگی نیسانی رابردووش، وەزارەتی دەرەوەی روسیا دانوستانی لەگەڵ واشنتۆن ھەڵپەسارد و رایگەیاند دوای کۆتاییھاتنی جەنگی ئۆکراین دەکرێت دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.
نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، وەفدێکی بەلژیکا سەردانی قامیشلۆیان کردووە و ٦ ژن و ١٦ منداڵی داعشیان رادەست کراوەتەوە کە خێزانی بە رەگەز بەلژیکی بوون و بە فڕۆکەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە رەوانە کراون.
"ھوبیر کورمان" نێردەی سەرەکی بەلژیکا لە سوریاش رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی ئاگاداری رۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکراتن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و ئەو جەنگە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی تەواوی جیھانە و لە بری جیھان جەنگاون.
چاودێرانیش پێشبینی دەکەن لە دوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ، لە مانگی تشرینی یەکەمدا ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت و جارێکی تر چانسی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات زیاد دەبێتەوە .
"ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی روسیا ستایشی پێشڕەوی سوپای وڵاتەکەی دەکات و راشیگەیاند کۆتایی ئەمساڵ مووشەکێکی کیشوەربڕ دەچێتە خزمەتی سەربازییەوە.
"پوتن" لە وتەیەکیدا رایگەیاند، ھێزەکانی روسیا لە ئۆپراسیۆنەکەیان لە ھەرێمی "دۆنباس" لە ئۆکراین زۆر بە باشی پێشڕەوی دەکەن و وتیشی بە نوێترین جۆری چەک و کەلوپەلی سەربازی بەرەو پێشیان دەبەن و توانای جەنگییان بەھێز دەکەن. "پوتن" راشیگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ مووشەکی "سارمات" دەچێتە خزمەتی سەربازییەوە، کە مووشەکێکی کیشوەر بڕە و بە سەرکەوتویی تاقییان کردووەتەوە.
پێشتریش لێپرسراوانی سەربازی روسیا رایانگەیاندبوو، مووشەکی "سارمات" نوێترین جۆری مووشەکی بالیستییە و کڵاوەی ئەتۆمی ھەیە و خێراییەکەی لە خێرایی مووشەکی "ئەڤانگارد" زیاترە.
ئیبراھیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، داواکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ وەرگرتنی فنلەندا و سوید لە ڕێکخراوی ناتۆ ڕوونن و ئەگەر ئەم وڵاتانە دەیانەوێت ڕەزامەندی تورکیا بەدەستبھێنن، پێویستە کۆتایی بە چالاکییەکانی پەکەکە و ھەموو ئەو ڕێکخراوانە بھێنن کە مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و لەم بارەیەشەوە چاوەڕوانی ھەنگاوی کردەیین.
کاڵن ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ ھاوتا سویدییەکانیان کۆبوونەتەوە و پێیان وتوون بەم نزیکانە ھەنگاو بۆ ڕازیکردنی تورکیا دەنێن و وەک یەکەم ھەنگاوی کردەییش لە مانگی تەموزیشەوە یاسای نوێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دادگای ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاوارە سورییەکان ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت و دەڵێت، تورکیا بە زۆر ئاوارە سورییەکان دەنێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، لە کاتێکدا ئەو ئاوارانە مافی مانەوەیان لە تورکیا پێدراوە و لە کاتی گەڕانەوەشیان بۆ سوریا ژیانیان لە مەترسیدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرەڕای نەگونجاوی دۆخی سوریا و بەردەوامیی قەیرانەکان لەو وڵاتە، ھەفتانە ٨٠٠ ئاوارەی سوری لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئاوارەکان دەکات تا ئەو کاتەی دۆخی سوریا ئاسایی دەبێتەوە لە تورکیا بمێننەوە و نەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
میدیاکانی ئێران لە زاری داواکاری گشتی شاری زاھیدانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، سێ ئەندامی دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل ناسراو بە مۆسادیان، لە پارێزگای سیستان و بلوجستان دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپراسیۆنی چاودێری و شوێن پێھەڵگرتنی دەستگیرکراوەکان ماوەی ھەشت مانگی خایاندووە.
لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایشی گەلی ئێران ھێڵی سورە و ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنە بەر لە دژی ئیسڕائیل.
ئەمڕۆ ٧١ ساڵ بەسەر دیاریکردنی رۆژی جیھانی پەنابەران و دیاریکردنی مافەکانیان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا مافی پەنابەران لەلایەن وڵاتانەوە پێشێل دەکرێت.
دانوستانکارانی گروپە چەکدارەکان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، تورکیا نێوەندگیری کردووە بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێککەوتنێک لەنێوان "فەیلەق ئەلشام، بەرەی شام، جەیشولئیسلام و تەحریر شام".
ڕۆژی شەممە لە شەڕی نێوان ئەو گروپانەدا لە نزیک شاری باب لە پارێزگای حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، لانیکەم ھەشت کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
لە گوندەکانی ناحیەی شیراوا لە باشووری عەفرین دەستەی تەحریر شام دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە گوندەکانی ناوچەکەدا گرت. بەڵام لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا، گروپە چەکدارەکان گوندەکانیان لە گروپی تەحریر شام سەندەوە.
میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، بەھۆی پێکدادانەکانی نێوان ئەو گرووپانەی نزیک لە تورکیا چەندین کەس کوژراون، کە منداڵیشیان لە ناودایە.
"زیلینسکی" رایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتەکەی ئەوروپا لە لوتکەیەکدا بڕیار دەدەن سەبارەت بە پشتیوانی کردنی ئۆکراین بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەوھۆیەشەوە روسیا ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و ھێزی زیاتری بە ئاڕاستەی "خارکیێڤ" کۆکردۆتەوە، بەڵام ھێزەکانی ئۆکراین ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوە.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامیی گفتوگۆکانیان بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، ھێشتا زووە باس لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لەگەڵ سعودیە بکەن و سەردانی حاجیانی ئێرانیش بۆ جێبەجێکردنی فەریزەی حەج کاریگەری لەسەر ئەم بابەتە نابێت.
دوای ھەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە ساڵی ٢٠١٦، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ئاڵۆزییان تێکەوت و سەرەڕای ئەنجامدانی چوار کۆبوونەوەش بە سەرپەرشتی عێراق لە بەغداد، بەڵام ھێشتا پەیوەندییەکانیان ئاسایی نەبووەتەوە.